هەبەدەهە ماهیر چایان و هاوڕێیانی بیرهێنایەوە

هەبەدەهە شەهیدانی نەمری کزڵدەرە، ماهیر چایان و هاوڕێیانی بیرهێنایەوە و گوتی: "بۆ تێگەیشتن و ژیانکردنی مێژووی بەرخۆدانی شەهیدانی کزڵدەرە، دەبێت تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتوو مەزنتر بکرێت".

کزڵدەرە

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێت:

" کزڵدەرە ؛ دابڕانە لە بۆرژوازی، ناوی تێکۆشان دژ بە فاشیزمە.

کزڵدەرە؛ ڕۆحی تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتووە.

کزڵدەرە؛ بەرخۆدانە دژی ملکەچبوون.

کزڵدەرە؛ هاوڕێتی و شۆڕشگێڕییە.

کزڵدەرە؛ فیداکاری بۆ دۆزی هاوبەشە.

کزڵدەرە؛ بانگەشەیەکی شۆڕشگێڕانە و نموونەیەکی بەرجەستەی شۆڕشگێڕیی فیداییە.

لە ساڵی ٥٣ی کزڵدەرە، بۆ ئافرێنەرانی هاوڕێیەتی فیداکار....

لە گوندی کزڵدەرەی سەر بە تۆکات/ نیکسار، لە ٣٠ی ئاداری ١٩٧٢، ماهیر چایان، کادیری پێشەنگی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی تورکیا و ١٠ شۆڕشگێڕ لە ماڵێکدا کە لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی فاشیستەوە گەمارۆدرابوو، بەرخۆدانێکی مەزنیان کرد و شەهید بوون. شەهیدکردنی ١٠ شۆڕشگێڕ لە کزڵدەرە درێژەپێدەری هێرشە ستراتیژییەکانی تەسفیەکردنی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی تورکیایە لە دوای کودەتا فاشیستەکەی ساڵی ١٩٧٢. دژی لەسێدارەدانی دەنیز بە پێشەنگایەتی ماهیر چایان و ٨ کادر و شەڕڤانی THKP-C و ٢ شەڕڤانی THKO لە کزڵدەرە بەرخۆدانی مەزن کرا. ئەم بەرخۆدان و چالاکییە وەڵامی شۆڕشگێڕانەیە بەرامبەر بە هێرشی تەسفیەکردن. جارێکی تر سڵاو لەم بەرخۆدانە دەکەین. ئێمە خاوەنداری لە فیداکاری تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتووی ١٠ هاوڕێیەکەمان دەکەین و بەڵێنەکەمان بۆیان دووپات دەکەینەوە".

هەروەها هەبەدەهە دەڵێت: "بۆ تێگەیشتن و ژیانکردنی مێژووی بەرخۆدانی شەهیدانی کزڵدەرە، دەبێت تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتوو مەزنتر بکرێت". جەخت دەکاتەوە، ئامانجەکە تاجدارکردنی تێکۆشانی شۆڕشگێڕییە بە سەرکەوتن دژی فاشیزم و سەرمایەداری.

هەبەدەهە ئاماژە بەوە دەکات ئێستە لە سەرانسەری تورکیادا سەرهەڵدانی گەل و گەنجان مەزنتر بووە و بەرخۆدان سنووری تێپەڕاندووە، دەڵێت: "دەبێت ڕۆحی بەرخۆدانی کزڵدەرە پێشەنگایەتی چالاکییەکانی ئازادی بکات. دەبێت بەرخۆدان دژی فاشیزمی ئاکەپە بڵندتر بکات.

ماهیر چایان و ١٠ هاوڕێ شۆڕشگێڕەکەی کە لە کزڵدەرە گەیشتنە نەمری بەبیردەهێنینەوە، بەڵێن دەدەین تا کۆتایی خاوەنداری لە مێژووی بەرخۆدانیان بکەین".