لە چەند شارێک سەردانی گۆڕستانەکان کرا
بەبۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنەوە سەردانی گۆڕی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان کرا.
بەبۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنەوە سەردانی گۆڕی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان کرا.
ئەزمیر
لە ئەزمیر بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی بنەماڵەی بێسەوشوێنانی ئەنادۆڵ (ANYAKAYDER) سەردانی گۆڕی شەهیدان کرا.
دایکی ئاشتی پەیروزە کورت گوتی: "تا گەیشتن بە ئازادی و ئاشتی درێژە بە تێکۆشان دەدەین. لەم مانگی ڕەمەزانەدا داوای ڕاوەستاندنی خوێن و شەڕ دەکەین".
هاوسەرۆکی ANYAKAYDER بەدیعە گوزەلیوز و پەرلەمانتاری دەم پارتی بورجگوڵ چوبوک قسەیان کرد و جەختیان کردەوە لەسەر درێژەدان بە تێکۆشانی شەهیدان.
ئەدەنە
بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی بێسەروشوێنانی ئاکدەنیز (AYKAYDER) سەردانی گۆڕی شەهیدان کرا.
لە سەردانەکەدا خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان نیشاندرا، درووشمی "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە. لە قسەکاندا، بەڵێن درا بە درێژەدان بە تێکۆشانی گیانبەختکردووانی ڕێگەی ئازادی و دیموکراسی.
مێرسین
کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی بێسەروشوێنانی چوکرۆڤا (ÇUKAY-DER)، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە سەردانێکی ڕێکخست بۆ گۆڕستانی گونەی کەنتی ناوچەی تۆرۆسلار. پەرلەمانتاری دەم پارتی مێرسین، پەریهان کۆجا ڕایگەیاند بەڕێز و سوپاسەوە یادی شەهیدان دەکەنەوە و درێژە بە تێکۆشانیان دەدەن.