لە کۆبانێ و تربەسپی ٤ ی نیسان پیرۆزکرا
لە کۆبانێ و تربەسپی ٤ ی نیسان، ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆزکرا.
لە کۆبانێ و تربەسپی ٤ ی نیسان، ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆزکرا.
بەبۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی ڕەمەزان و ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەر ئاپۆ، ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی تربەسپی لە کانتۆنی جزیرە لە ناوەندی کەلتوور و هونەری شەهید یەکتا هەرەکۆڵ ئاهەنگێکی سازکرد.
لە ئاهەنگەکەدا هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی تربەسپی خەرما عەلی، تیشکی خستەسەر ڕۆڵی شەهیدان بۆ پاراستنی دەسکەوتەکان و ڕزگارکردنی هەرێمەکە لە تیرۆر و مسۆگەرکردنی ئاشتی و ئارامی.
ئاهەنگەکە بە گۆرانی و پێشبڕکێی منداڵان و خەڵاتکردنی منداڵانی سەرکەوتوو بەردەوام بوو.
لەکۆتاییدا دیاری بەخشرا بە منداڵانی شەهید.
کۆبانێ
بەهەمان ئامانج، ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات ئاهەنگێکی بۆ منداڵانی شەهیدان سازکرد. لە ئاهەنگەکەدا ئەندامانی دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و بنەماڵەی شەهیدان ئامادە بوون.
دوای خولەکێک ڕێزگرتن، ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات، ڕۆدین محمەد، ٤ ی نیسانی لە بنەماڵەی شەهیدان و گەل پیرۆزکرد و گوتی: "هەردەم شوێنکەوتەی فیکر و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان دەبین".
پاشان گرووپی هیلالی زێڕین گۆرانی و شانۆگەرییان پێشکەش کرد. لە کۆتاییدا دیاری بەسەر منداڵەکاندا دابەشکرا.