بە مەبەستی هەڵگرتنی پارێزبەندی ١١ پەرلەمانتار لە فراکسیۆنە جیاوازەکان کە تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)ـیشی تێدایە، سەرۆکایەتی کۆماری ١٣ داواکاریی پێشکەشی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی تورکیا کرد.
سەرۆکایەتی کۆمار داواکارییەکانی بۆ لیژنەی تێهەڵچوون کە لە ئەندامانی لیژنەی دادپەروەری و دەستووری بنەڕەتی پێک دێت، ناردووە.
ئەو کەسانەی کە داواکارییەکەیان لە دژ بەرزکراوەتەوە بەمشێوەیەیە: تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی، عەلی ماهیر باشارر، سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە، گوڵستان کلچ کۆچیغیت، هاوسەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی، ئەحمەد شک، پارلەمانتاری پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ) سیبەل سوویچمەز، پەرلەمانتاری جەهەپە لە ترابزۆن، نەخلا دەمیر، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە ئاگری، جەمال ئەنگینیورت، پەرلەمانتاری جەهەپە لە ئەستەنبوڵ، ماهیر پۆڵات، پەرلەمانتاری جەهەپە لە ئیزمیر، بێریتان گونەش ئاڵتن، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە مێردین، کۆرای ئایدن، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە ئەنقەرە، سالیحا ئایدەنیز، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە مێردین.
زانراوە، هەریەک لە جەمال ئەنگینیورت و سالیحا ئایدەنیز هەریەکی دوو داواکاریی لە دژیان بەرز کراوەتەوە.