کەجەدەکە-ئەورووپا جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کرد
بە پەیامێک کەجەدەکە-ئە جەژنی ڕەمەزانی لە گەلی کورد و هەموو مرۆڤایەتی پیرۆز کرد.
بە پەیامێک کەجەدەکە-ئە جەژنی ڕەمەزانی لە گەلی کورد و هەموو مرۆڤایەتی پیرۆز کرد.
کۆنگرەی کۆمەڵگە دیموکراتیکییەکانی کوردستانیان لە ئەورووپا (کەجەدەکە-ئە) بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و گوتی: "هیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە ئامرازی ژیانێکی ئارام، ئاشتی و دوورلە شەڕ."
لە بەردەوامییدا کەجەدەکە-ئە سەرنجی خستووەتەسەر هەڕەشە و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و دەڵێت: "بە درێژای مێژووی خۆی دەوڵەتی تورک ڕێگربووە لەوەی گەلەکەمان لە نێو ئاشتی و ئارامییدا جەژن پیرۆز بکات. بە ستەم و هێرشەکانی ئاشتی و خوشک-برایەتی ئاستەنگ کردووە. سیاسەتە قڕکارییەکانی لە جەژنی ڕەمەزانیشدا درێژەی هەیە. لە باشووری کوردستان، ڕۆژئاوای کوردستان و بە تایبەت لە شەنگال هێرشە داگیرکارییەکانی بەردەوامە."
لە درێژەدا ئەمە هاتووە: "گەلی کورد بە هەموو بەها کولتوورییەکانیەوە هەمیشە بووە بە لایەنگری ئاشتی و پشتیوانی نێوان گەلان. بە بۆنەی جەژنەوە پێویستە گەلەکەمان بەرگری لەم بەهایانەیی بکات، سەردانییەکانی جەژن ئەنجام بدات و پێکەوە پشتیوانی ماددی و مەعنەوی مەزنتر بکات. لە هەموو پارچەکانی کوردستان و بە تایبەت لە مەخموور و شەهبا خاوەنداری لەکەسانی دەستکورت بکەن، یەکێتی نەتەوەیی و ڕوحی پشتیوانی هاوبەش بەهێز بکەن."
کەجەکەکە-ئە لە کۆتایدا داوا دەکات ئەم جەژنە ببێتە بنەمایی ئاشتی و ئازادی و هاتووە: "هیودارین جەژن ببێتە ئامرازی ئازادی، یەکسانی، خوشک-برایەتی، دیموکراسی و دادپەروەری. جەژن لە هەموو مرۆڤایەتی و بەتایبەت لە گەلەکەمان پیرۆز دەکەین. هیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە ئامرازی بەهێزتربوونی پشتیوانی نێوان گەلان."