هەپەگە: هێرشەکان بۆ سەر گۆڕەپانەکانی گەریلا لە مانگی ڕەمەزانیشدا بەردەوام بوو
هەپەگە ڕایگەیاند سوپای داگیرکەری تورک بەدرێژایی مانگی ڕەمەزان هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانی گەریلا کە لە ١ ی ئادارەوە لە ڕەوشی ئاگربەستن.
هەپەگە ڕایگەیاند سوپای داگیرکەری تورک بەدرێژایی مانگی ڕەمەزان هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانی گەریلا کە لە ١ ی ئادارەوە لە ڕەوشی ئاگربەستن.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر گۆڕەپانەکانی گەریلا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:
"بەناوی گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە جەژنی ڕەمەزان لە بنەماڵەی شەهیدان و گەلی وڵاتپارێزمان پیرۆز دەکەین، بەهیواین ئەم جەژنە ببێتە مایەی یەکێتی و خۆشی و پشتیوانی کۆمەڵایەتی.
سوپای داگیرکەری تورک، لە ١ ی ئادارەوە لەکاتی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن پارتەکەمان (پەکەکە)، تەواوی مانگی ڕەمەزان بێ وەستان هێرشی کردە سەر هێزەکانی گەریلامان. هێزەکانمان بۆ خۆپاراستن وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە.
زانیاریی زیاتر دەربارەی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و وەڵامی هێزەکانمان بەرامبەر هێرشەکان بەم جۆرەیە:
هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگی:
٢٧ و ٢٨ و ٢٩ ی ئادار لە هەرێمی گارە، گۆرەپانەکانی گردی زەنگەل و گردی کون و هیرچێ و هەفتەباخ و کانی سەرکێ و دەشتی کافێ ٧ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای بەهار ٤ جار، لە هەرێمی مەتینا، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی بێشلی ١ جار، بەگشتی ١٢ بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کران.
هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی قورس و تۆپ و هاوەن؛
٢٨ و ٢٩ ی ئادار لە هەرێمی خواکوڕک، گۆڕەپانەکانی بەرێ زینێ و سنینێ و کەندەکۆلا و لۆلان ١٢١ جار، لە هەرێمی گارە، گۆڕەپانەکانی گردی سیسەر و گردی زەنگل و دێڕەشە و گردی کون و کانی سەرکێ و سێدارێ و مژێ و گرگەشێ ٤٢ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی سەر مەتینا و بێشیلی و شێلازێ ٤٤ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی چیای بەهار و چیای ئامێدی ٨٦٩ جار، بەگشتی ١٠٧٦ جار بە چەکی قورس و تۆپ و هاوەن، تۆپبارانکراون.
دەستوەردانی هێزەکانمان بەرامبەر هێرشەکان؛
٢٧ ی ئادار کاتژمێر ٧:٠٥ لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک وەڵامی داگیرکەران درایەوە ئەوکاتەی هێرشیان دەکردە سەر تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی.
٢٨ ی ئادار کاتژمێر ١٥:٠٥ لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک وەڵامی داگیرکەران درایەوە ئەوکاتەی هێرشیان دەکردە سەر تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی.
٢٩ ی ئادار کاتژمێر ١٠:٤٠ لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، هێزەکانی یەژاستارمان بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک وەڵامی داگیرکەرانیان دایەوە ئەوکاتەی هێرشیان دەکردە سەر تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی".