بە دیمەن

لە کۆبانێ هێرشەکانی سەر گۆڕستانی شەهیدانی منبج شەرمەزار کرا

ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان هیرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری لە دژی گۆڕستانی شەهیدان لە منبج شەرمەزار کرد.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دوای داگیرکردنی منبج، چەندین کەسی شەهید کرد، وێڕایی ڕفاندنی چەندین کەس، گۆڕستانی شەهیدانی لە مەنبج تێکدا. ئەمڕۆ ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات لە دژی ئەم هێرشانە ڕاگەیاندراوێكی دا و گوتی: "دەبێت داگیرکەران سزا بدرێن."

ڕاگەیاندراوەکە ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە کۆبانێ درا. ڕاگەیاندراوەکە لە لایەن کوڕی شەهید مەحمود، عەدنان عەلی خوێندرایەوە و گوتی: "ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر گۆڕستانی مەنبج شەرمەزار دەکەین.

هەروەها ئەمە یەکەم جار نییە کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرش دەکاتە سەر گۆڕستانی شەهیدان. لە هەرێمە داگیرکراوەکانی وەک عەفرین، شەهبا و گرێ سپی چەندین ئەمانەی کردوە و گۆڕستانی شەهیدانی بە ئامانج گرتووە و بۆمبارانی کردوون.

ئەم کارانە لە دەرەوەی ئەخلاقن کە لەسەر شوێنە پیرۆزەکان، شوێنە مێژووییەکان ئەنجام دەدریت، کولتووری گەلانیش قڕدەکرێت. ئەم هێرشانە لە دژی گۆڕستانی مەدەنییەکانیش درێژەی هەیە. ڕۆژ بە ڕۆژ ڕووبەڕووی کۆمەڵکووژی دەبینەوە، دەبێت هەموو دامەزراوە مرۆییەکان لە دژی ئەم کارانە کۆتایی بەبێ دەنگییەکانیان بهێنن و هەڵوێستیان هەبێت."