لە ڕژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێکی کورد گیانی لەدەستدا

عەکاش تەبییەتی کۆڵبەری گەنجی کوردیی خەڵکی پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی کاری کۆڵبەرییدا بە هۆی سەرماوە ڕەق دەبێتەوە و گیان لەدەستدەدات.

بە گوێرەی کۆڵبەر نیوز، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی عەکاش تەربییەت تەمەن ٣٧ ساڵ کە باوکی دوو منداڵە  و خەڵکی شاری پیرانشار لە سنووری دەستارە گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری گیان لە دەستدانی ئەو کرێکارە کوردە بەهۆیی ڕەقبوونەوەی بووە لە سەرمادا کە لە کاتی کاری کۆڵبەرییدا گیانی لە دەستداوە.

جێگای ئاماژەیە، لە ساڵی ڕابردوودا ٥٢ کۆڵبەری کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژران و ١٣١ کۆڵبەریش بریندار بوون، کۆڵبەرێکی تەمەن خوار ١٨ ساڵی بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستداوە.