یەکەم ڕۆژی ڕێپێوانی ئامارا بەجۆشەوە کۆتایی هات

گەنجان بەبۆنەی ٧٦ هەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە ئامەدەوە بەرەو ئامارا ڕێپێوانیان کرد و گەیشتنە سێورەگ. گەل بە بەرزکردنەوەی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" پێشوازیان لە ڕێپێوانکەران کرد.

ئەنجوومەنی گەنجانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بەبۆنەی ٧٦ هەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە ئامەدەوە بەرەو گوندی ئامارای ناوچەی خەلفەتی ڕحا ڕێپێوانیان کرد. ڕێپێوانی گەنجان گەیشتە سێورەگ/گردی سووری ڕحا.

"ڕۆژبوونت پیرۆز سەرۆک ئاپۆ"

گەل لە گەڕەکی یوکاریادیبەکی ناوچەی ڕێزانی ئامەد کۆبوونەوە و بەرەو ڕحا دەستیان بە ڕێپێوان کرد. پانکارتی "ژنان و گەنجان شوێنکەوتەی ڕێبەر ئاپۆن" و "ڕۆژبوون، ڕۆژی ژیانەوەی گەلی کوردە" هەڵگیرا و بێ وەستان درووشمی "ڕۆژبوونت پیرۆز سەرۆک ئاپۆ" و "گەنجان فیدایی ڕێبەر ئاپۆن" و "ژن ژیان ئازادی، ئازادبکە ڕێبەرێتی" بەرزکرایەوە.

جەماوەر لە پارکی ناوەندی کۆبوونەوە و بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" پێشوازییان لە شەڕڤانان کرد.

پاشان بە درووشمی "ڕۆژبوونت پیرۆز سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "ژن ژیان ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" ڕێپێوانیان کرد. ڕۆژی یەکەمی ڕێپێوانەکە بە درووشمی "سڵاو سڵاو، هەزار سڵاو لە ئیمراڵی" و هەڵدانی کۆتر، کۆتایی هات.