کەنەکە یادی قازی محەمەد و هەڤاڵەکانی کردەوە

کەنەکە لە ٧٣مین ساڵیادی لەسێدارەدانیاندا یادی قازی محەمەد و هەڤاڵەکانی کردەوە.

دەستەی بەڕێوەبەری کەنەکە لە ساڵیادی لەسێدارەکادنی پێشەوا قازی محەمەد سەرۆکی کۆماری کوردستان لە مەهاباد و هەڤاڵەکانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ڕایگەیاند، بەرلە ٧٣ ساڵ لە ٣١ی ئازاری ١٩٤٧ دوای تێکچوونی کۆماری کوردستان لە مەهاباد، پێشەوا قازی محەمەد دامەزرێنەر و سەرۆکی کۆمارەکە، سەیفی قازی وەزیری تەندروستی و جێگری سەرۆک کۆمار و سەدری قازی نوێنەری مەهاباد لە پەرلەمانی ئێران و نوێنەری قازی محەمەد لە تاران لەسێدارەدران.

ڕاگەیەنراوی کەنەکە ئاماژە بەوەکرا، "ماوەی ساڵێک کۆماری کوردستان ڕاگەیەنرابوو و دەستکەوتنی گەورەی وەک ڕێکخستنی کۆمەڵگای کوردی، کلتوری و فەرهەنگی و پەروەردەیی، فێرکاری، ئابۆرئ و بە گشتی دەزگای دەوڵەتمەداری بەدەستهێنران. بەڵام بەداخەوە بە پشتگیری کۆلۆنیالیزمی نێونەتەوەیی و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران، کۆتایی بە کۆمارەکە هێنرا. بەوەش نەوەستان و دامەزرێنەر و سەرۆکی کۆمارەکەیان لەسێدارەدا. هەروەژا بە پلان و پیلانی کۆلۆنالیزمی نێونەتەوەیی خەون و هیواکانی ڕزگاری و ئازادی وەک مافی ڕەوانی کورد پێشێلکران و لەو پارچەی کوردستان  داگیرکەریان تا ڕۆژی ئەمڕۆمان بەردەوامی پێدا.

لەو کاتەدا بڕیری ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ بە ناوی کۆماری کوردستان بڕیارێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و بوێر و جاونەترس بوو، لەناو ئەو بارودۆخەکا کە جەنگی جیهانی دووەم کۆتایی هاتبوو. بەڵام ئەو هەوڵ و شەهیدبوون پێشەنگی کۆمار بۆ ئێمە و مێژوو بووە وانەیەک و پێشەوا قازی محەمەد وەک سمبوڵێکی گەورە لەناو لاپەڕەکانی مێژوودا جێ خۆی گرت و نووسرایەوە.

ئەمڕۆس لە بەرانبەر دەسەڵاتی ڕژێمی ئێران، گەنجانی کورد، ژنانی کورد بە ڕێکخستن و دەزگاکانی سیاسی ، کۆمەڵایەتی و سەربازی خۆتان تێکۆشانێکی مێژوویی بەڕێوەدەبەن. لەگەڵ ئەوەی مەلاکانی ئێران سزای لەسێدارە بەسەر گەنجانی کورددا دەسەپێنن، گەنجانی کورد ڕاپێچی زیندانەکان دەکەن و لەژژێر ناوی کاسبکاریدا کۆمەڵکوژی ئەنجامدەدەن، بەڵام گەلی کورد بە تێکۆشان خاوەنداری لە دۆزی قازی محەمەد و هەڤاڵانی دەکات.

ئێمە وەک کەنەکە لە ٧٣مین ساڵیادی لەسێدارەدانیاندا، یادی پێشەوا قازی محەمەد، سەیفی قازی،سەدری قازی و هەموو شەهیدانی کوردستان بە ڕێزەوە دەکەینەوە و سەرمان لەبەرانبەر یادەوەریەکانیان دادەنەوێنین. هەروەها ڕژێمی داگیرکەری ئێران و هەموو ڕژێمە داگیرکەرەکانی کوردستان بە توندی شەرمەزار دەکەین."

ف.ق