کامپینی "سێشەماکانی نا بۆ لەسێدارەدان" داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لە سێداردانی وریشە مورادی کرد

کامپینی "سێشەمەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" ڕایگەیاند، داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی وریشە مورادی دەکەن گوتی: "سزای لەسێداردانی وریشە مورادی بڕیاری کوشتنێکی بە ئەنقەستی دەوڵەتە."

کامپینی "سێشەمەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" لە ٦٢ـەمین هەڵمەتی خۆیدا دژی سزای لەسێدارەدان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لە سەرجەم ئازادیخوازان کرد دژی سزای لەسێدارەدان گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەنجام بدەن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ڕژێمی ئێران لە کاتی نەورۆز و مانگی ڕەمەزان لە سزای لەسێدارەدانی نامرۆڤانە بەردەوام بووە، ژمارەیەک لە زیندانییکراوەکان بەمەبەستی سەرکوتکردن سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە.

هەرەوەها دوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لە سێدارەدانی سزادراوانی سیاسی کردووە و دەڵێت: "لەدوای کۆتایی هاتنی پشووەکان مەترسی لەسێدارەدان لەسەر ئەو هاوڵاتییانە هەیە کە سزا دراون وەک وریشە مورادی کە دۆسییەکەی لە دادگای باڵای ئێرانە، ئێمە داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی سزای لەسێدارەدانی وریشە مورادی دەکەین کە ئەوە کوشتنی بە ئەنقەستی دەوڵەتە."

لە کۆتای ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لە نیشاندانی ناڕەزایەتی کراوەتەوە و هاتووە: "داوا لە سەرجەم ئازادیخوازان و کەسوکاری ئەو زیندانییانە دەکەین کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە، لە بەردەم زیندانەکان و لە هەر شوێنێکی دیکەدا گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەنجام بدەن و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو سزایە نامرۆڤانیانە بکەن."