فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک چیای مەتینایان بۆردوومان کرد
ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورک چیای مەتینایان بۆردوومان کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورک چیای مەتینایان بۆردوومان کرد.
ئەندامی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی، کامەران عوسمان ڕایگەیاند لە کاتژمێر ٤:١٥ خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بێ فڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورک چیای مەتینایان لە گوندی بەلاڤە لە شارۆچکەی ئامێدی، لە پارێزگای دهۆک کرد.
کامەران عوسمان جەختی کردەوە، بۆردوومانەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێی لای هاوڵاتیانی هەرێمەکە و گەشتیاران درووست کردووە.