فۆتۆگرافەرێکی کورد خەڵای وۆڵد پرێس فۆتۆی وەرگرت
فۆتۆگرافەری کورد ئیبراهیم عەلی پوور بە هۆیی وێنەگرتنی کۆڵبەرانی کوردەوە، لەسەر ئاستی فۆتۆگرافانی جیهانی خەڵاتی "وۆڵد پرێس فۆتۆ"ی وەرگرت.
فۆتۆگرافەری کورد ئیبراهیم عەلی پوور بە هۆیی وێنەگرتنی کۆڵبەرانی کوردەوە، لەسەر ئاستی فۆتۆگرافانی جیهانی خەڵاتی "وۆڵد پرێس فۆتۆ"ی وەرگرت.
ئیبراهیم عەلی پوور فۆتۆگرافەری کوردی خەڵکی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی وێنەگرتنی کۆڵبەرانی کورد لەسەر ئاستی جیهان خەڵاتی " وۆڵد پرێس فۆتۆ" پێی بەخشرا، دەشڵێت، لە ڕێگەی وێنەکانەوە گرنگی بە کار و ژیانی کۆڵبەران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوە.
ئیبراهیم عەلی پوور وێنەگری کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی دیجیتاڵ میدیایی ئینستاگرام لەبارەی بەدەستهێنانی خەڵاتێكی جیهانی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ئیبراهیم عەلی پوور ڕایگەیاند: "بەهۆی وێنەگرتنی کۆڵبەرانی کورد لەسەر ئاستی جیهان لە شاری ئەمستەردام لە پایتەختی هۆڵەندا خەڵاتی" وۆڵد پرێس فۆتۆ"ـی لە بەشی پرۆژە درێژمەوداكان پێی بەخشرا. ژمارەیەک لە وێنەکانم بە ناونیشانی" گولەکان سنووریان نییە" ، کە گرنگی بە کار و ژیانی کۆڵبەران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەدات نمایش کراوە.
جێگای ئاماژەیە، ئیبراهیم عەلی پووری تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و وێنەگری بەڵگەفیلمە. هەروەها خەڵاتی " وۆڵد پرێس فۆتۆ" یەکێک لە خەڵاتەکانی وێنەگرتنە لە جیهاندا، کە گرنگی بە پرسەکانی کۆمەڵایەتی، سیاسیی و مرۆیی دەدات.