سەرۆککۆماری عێراق واژۆی لەسەر یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە کرد

لەتیف ڕەشیدی سەرۆککۆماری عێراق واژۆی لەسەر ئەو یاسایە کرد کە شاری هەڵەبجە وەک ١٩ـەمین پارێزای عێراق پەسەند دەکات.

بە پارێزگابوونی هەڵەبجە

دوای ئەوەی لە ڕۆژی ١٤ی نیسان ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی شاری هەڵبجەی شەهیدی وەک ١٩ـەمین پارێزگای عێراق دا و پەسەندیکرد و دواتر پرۆژە یاساکە ڕەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار کرا، ئەمڕۆ سەرۆککۆماری عێراق لەتیف ڕەشید یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەند کرد.

دوای پەسەندکردنی یاساییەکە لەلایەن سەرۆککۆماری عێراقەوە، بڕیارە دواتر ڕەوانەی وەزارەتی داد بکرێت بۆ پەسەندکردنی و لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراق بڵاوبکرێتەوە.

ئۆفیسی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سەرۆککۆماری کوردی عێراق لەتیف ڕەشید یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی وەک ١٩ـەمین پارێزگای عێراق واژۆ کردووە. ئاماژەی بەوەشكردووە دوای پەسەندکردنی لەلایەن وەزارەتی دادەوە لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراق، هەڵەبجە وەک ١٩ـەمین پارێزگای عێراق ڕادەگەیندرێت.