لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ١ی ئایار وەک پشووی فەرمی ڕاگەیاندرا

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکارانی کرد بە پشووی فەرمی.

هاوسەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ئیدارەی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە بڕیارێک ١ی ئایاری وەک پشووی فەرمی دیاری کرد.

لە بڕیارنامەکەدا گوتراوە، بە بۆنەی جەژنی جیهانی کرێکارانەوە، لە تەواوی دامەزراوەکانی پەیوەست بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕۆژی پێنج شەممە (١ی ئایاری ٢٠٢٥) پشووی فەرمی دەبێت.

هەروەها ڕاگەیەندراوە ئەو دامەزراوانەی بۆ ڕایکردنی کار و پێویستی ڕۆژانەی هاوڵاتییان پێویستن، بڕیارەکە نایانگرێتەوە.