لە ئەستەنبوڵ چەندین کەس دەستبەسەرکران
لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا لە ئەستەنبوڵ لە لایەن پۆلیسەوە بە توندترین شێوە چەندین کەس دەستبەسەرکران.
لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا لە ئەستەنبوڵ لە لایەن پۆلیسەوە بە توندترین شێوە چەندین کەس دەستبەسەرکران.
لە ئەستەنبوڵ پێش ئاهەنگەکانی ١ی ئایار جەژنی کرێکاران، هەڵکوترایە سەر چەندین ماڵ و ناوەند و ئاماژەش بەوەکراوە لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا پۆلیس ئەشکەنجەی چەندین کەسی داوە.
هەندێک لەوکەسانەی دەستبەسەر کراون: هاوسەرۆکی بیکساڤ، ئەحمەد ئوچار، ئایشە نور دەمیر، لە کۆلێکتیڤی ئیکۆلۆژی، پۆلەن جەمیل ئاکسو، کۆمەڵناسی گروپی ڤاردیا، ڕوشا سابور، لە ئەسەپە، ئایدن کلچدەرە، عەلی هایدار، حوسێن ئیلدان، جەمرە نایار و ئەیلول دەڤریم ئالتەپە.
بەپێی زانیارییەکان لە پارتیزان، تۆپ، هەڵوێستی شۆڕشگێڕی پرۆلیتار و کڵدراچ، چەندین کەس دەستبەسەرکراون.