تولای حاتەم ئۆغوللاری: کاتی بەرپرسیارێتی دەسەڵاتدارییە بۆ پڕۆسەکە

تولای حاتەم ئۆغوللاری لە کۆبوونەوەی پارتەکەی لە پەڕلەماندا قسەیکرد و گوتی: "ئیدی کاتی ئەوەی دەسەڵاتداری بەرپرسیارێتی بۆ پرۆسەکە بگرێتەبەر و چاوەڕوانین بەو شێوەیە بجوڵێتەوە. چارەسەری دیموکراتیکانە پێویستی بە نیشاندانی ئیرادەی ڕوونی سیاسییە."

هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغوللاری لە کۆبوونەوەی پارتەکەی لە پەڕلەماندا قسەیکرد و لە هەڵسەنگاندنی ڕۆژڤەکاندا، بانگەوازی لە دەوڵەت و دەسەڵاتداری کرد بە ئەرکی خۆیان هەستن بۆ پرۆسەی چارەسەری دیموکراتیکانە.

لە قسەکانییدا تولای حاتەم ئۆغوللاری سەرنجی خستەسەر دۆخی تەندرووستی ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی، سری سورەیا ئۆندەر و گوتی: "هیوخوازین چی زووە چاکببێتەوە، هیوامان لە دەستنەداوە و هەموو کات بە هیوایین."

'کۆمەڵگەی دیموکراتیکی گەرەنتی ژیانی بندەستان و کرێکارانە'

لە بەردەوامی قسەکانییدا حاتەم ئۆغوللاری سەرنجی خستە سەر بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ و ئاماژەی بەوەدا ڕێبەر ئاپۆ بەو بانگەوازییە قۆناغێکی نوێی دا بە دەستپێکردن و گوتی: "ئەم بانگەوازیییە بۆ گۆڕینی دۆخی کۆمەڵگەیە و دەرهێنانێتی لە قەیرانەکان. ئاشتی بۆ ڕەنجدەران و کرێکاران هێندەی نان و ئاو گرنگە. لە کاتی ئاشتییدا کارکردن بۆ بەدەستهێنانی نان و ئاو کاریگەر و ئەنجامگیرترە. کۆمەڵگەی دیموکراتیکی گەرەنتی ژیانی بندەستان و کرێکارانە."

تولای حاتەم ئۆغوللاری بانگەوازی لە ڕەنجدە، کرێکار و گەلان کرد لە ١ی گوڵاندا بڕژێنە گۆڕەپانەکانەوە و تێکۆشان بۆ بەدیهێنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی بکەن لە پێناو گۆڕینی گوزەرانییاندا.

پەیوەست بە کۆنفرانسی 'یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان' تولای حاتەم ئۆغوللاری کۆنگرەکەی بە ئەرێنی پەسن کرد و گوتی: "ئەو بڕیارانەی لە کۆنفرانسەکەدا دراوون، بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەلانی سووریا و بە تایبەت بۆ گەلی کورد گرنگن و هیواداریین ئارامی و ئاشتی لەگەڵ خۆییدا بهێنێت."

'لە کۆبوونەوکەدا جەخت لەسەر ئازادی کارکردنی بەڕێز ئۆجالان کرایەوە'

لەبارەی کۆبوونەوەکەی شاندی دەم پارتی و وەزارەتی داد، تولای حاتەم ئۆغوللاری ئەمەی گوت: "لە دوای کۆبوونەوەکە هەمووان دەپرسن کۆبوونەوەکە چۆن بووە، وەزارەتی داد چی گووتووە، داخۆ دەربارەی دۆخی زیندانیانی سیاسی هەڵوێستی وەزارەتی داد چی بووە. چەندین پرسیارگەلی لەم شێوەیەمان لێ دەکرێت، ڕاستییەکە ئەوەیە چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگە فرەچەشنە و زۆر زۆرە لە پرۆسەکە.

شاندەکەمان لە کۆبوونەوەکەدا بۆ بونیادنانی زەمینەی ئاشتی و چارەسەری، پێشنیارەکانی پارتەکەمان، هەروەها چاوەڕوانییەکانی گەلەکەمانی بە ڕوونی ڕاگەیاند و خستیینەڕوو. ئیدی کاتی بەرپرسیارێتی و هەنگاونانی دەسەڵاتدارییە بۆ پرۆسەکە، بە تایبەت لەڕووی ئازادی کارکردنی بەڕێز ئۆجالان، ئیدی کاتی ئەوەیە دەبێت دەسەڵاتداری ئەو هەنگاوانە بگرێتەبەر. چاوەڕوانی ئەوەیەن بە گوێرەی ئەو بەرپرسیارێتییە بجوڵێتەوە. بۆ چارەسەری دەیموکراتیکی، دەبێت ئیرادەی ڕوونی سیاسی نیشان بدرێت."