هه‌واڵی به‌په‌له‌: ئەنجامنامەیی کۆنگرەی ١٢ـی پەکەکە: کۆتای بە هەموو ئەوکارانە هات بە ناوی پەکەکەوە دەکران

ئیهەدە: هەزار و ٤١٢ زیندانی نەخۆش هەیە

کۆمیسیۆنی زیندانەکانی ناوەندی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهەدە) "ڕاپۆرتی زیندانیانی نەخۆش"ی بڵاوکردەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، لانیکەم هەزار و ٤١٢ زیندانی نەخۆش لە زیندانەکاندا بوونیان هەیە، کە ٣٣٥ کەس لەوانە باری تەندروستییان قورسترە.

کۆمیسیۆنی زیندانەکانی ناوەندی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهەدە) ئامەد "ڕاپۆرتی زیندانیانی نەخۆش"ی بڵاوکردەوە. لە بەیاننامەکەدا سەرەتا حسێن کوچوکبالابان هاوسەرۆکی گشتیی ئیهەدە قسەی کرد.

حسێن کوچوکبالابان رایگەیاند، وەزارەتی داد دەترسێت لە ڕاگەیاندنی زانیارییەکانی پەیوەست بە زیندانیانی نەخۆش، بۆیە ئەو زانیارییانە هاوبەش بۆ ئەوەی گرنگن. کوچوکبالابان وتی: "لەم وڵاتەدا زۆرترین جار لە زیندانەکاندا مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ پێشێل دەکرێن."

لە میانەی قسەکانیدا کوچوکبالابان سەرنجی بۆ "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک"ی ڕێبەر ئاپۆ ڕاکێشا و وتی: "بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لەم پرۆسەیە دەکەین. زۆر کێشەی گەورە و کێشەی مافی مرۆڤ و شێواندنی پرسی کورد هەیە کە لەگەڵ خۆیدا هێناویەتە بەرباسەوە. عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ نەهێشتنی ئەو تێکدانانە بانگەوازی کرد، لەو ڕۆژەوە ئێمە و تەواوی ڕای گشتی چاوەڕێی هەڵوێستی دەوڵەتین، بەڵام تا ئێستا هیچ نەخشەڕێگایەک ڕانەگەیەندراوە. ماوەیەک لەمەوبەر شاندی دەم پارتی لەگەڵ وەزارەتی داد دیداریان ئەنجامدا.

کوچوکبالابان لە بەردەوامی قسەکانیدا، سەرنجی بۆ "مافی هیوا" ڕاکێشا و ڕایگەیاند کە پێویستە لەسەر ئەم بابەتە هەنگاوی خێرا بنرێت. کوچوکبالابان هیوای خواست کە ڕاپۆرتی زانیارییەکەیان ببێتە ڕێنوێنییەک بۆ چارەسەری پرسی کورد و داوای کرد سەرەتا زیندانییە نەخۆشەکان ئازاد بکرێن. کوچوکبالابان لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "هیچ مەرجێک بۆ ئاشتی و دیموکراسی نییە، بێگومان چەک دانان و کۆتاییهێنان بە توندوتیژی گرنگە، بەڵام بۆ ئەمەش پێویستە دەوڵەت هەنگاوی متمانەپێکراو بنێت و ئۆپەراسیۆنەکانی بوەستێنێت، تا پێشێلکردنی مافی ژیان بەردەوام بێت، متمانە بە چارەسەری پرسی کوردیش کەمترە، وەزارەتی داد دەبێت دەستبەجێ پاکێجێکی هەموارکردنەوە بۆ پەرلەمان بنێرێت، هەروەها زانیارییەکانی سەبارەت بە زیندانیانی نەخۆش و 'مافی هیوا' یش بخرێتە زیاد بەم پاکێجە بکرێت.

لەلایەن نورای چەڤیرمەن بەڕێوەبەری ناوەندی گشتیی ئیهەدە و یوسف ئەردۆغان ئەندامی کۆمیسیۆنی زیندانەکانی ناوەندی ئیهەدە ڕاپۆرتەکەیان خوێندەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەو زانیاریانە کراوە کە پێشکەش بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤ کراوە، کۆبوونەوەکانی پارێزەران لەگەڵ موکیلەکانیان، سەردانی بنەماڵە و کەسوکاری زیندانیان. لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی زیندانەکان؛ هەتا ٧ی نیسانی ٢٠٢٥، بە گشتی ٤٠٣ هەزار و ٦٠ زیندانی لە ٣٩٥ زیندان لە تورکیادا بوونیان هەیە.

ئەنجام و پێشنیارەکان

لە بەشی کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا سەرنج خراوەتەسەر ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکان و ئەم پێشنیارانە کراوە:

"*دەبێت چارەسەری بەپەلە و هەمیشەیی بۆ زیندانیانی نەخۆش لە زیندانەکانی تورکیادا بکرێت، دەبێت دەستبەجێ یاسایی جێبەجێکردنی زیندانیانی نەخۆش کە بە هەلومەرجی زیندان چارەسەریان بۆ بکرێت، بوەستێنرێت.

*پێویستە هەڕەشەکان لەسەر دەروون و جەستەیی زیندانییەکان نەهێڵرێت و جێبەجێکردنی شایستەی شکۆمەندانەی مرۆڤایەتی پەرەی پێبدرێت.

*خواردنی تەندروست مافێکی سەرەتایی مرۆڤەکانە. ئەو زیندانییە نەخۆشانەی کە کێشەی تەندروستییان هەیە، مافی ئەوەیان هەیە خواردنی تایبەت کە لایەن دکتۆرەوە دەنوسرێت وەربگرن.

*پێویستە ڕەوانەکردنی نەخۆش بۆ نەخۆشخانە و گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە خێراتر بکرێت. دەبێت پشتڕاستبکرێتەوە کە چارەسەرکردن لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە ئەنجام بدرێت. پێویستە ژمارەی کارمەندانی پزیشکی لە زیندانەکاندا زیاد بکرێت.

*دەبێت دەست لە کەلەپچەکردن لە کاتی چارەسەریدا هەڵبگیرێت. دەتوانرێت ڕێگەی تر بدۆزرێتەوە و بە شێوەیەکی گونجاو، دامەزراندنی یەکەیەکی چاودێری لەم جۆرە نەخۆشخانەیانە دەتوانێت یەکێک بێت لەو چارەسەرانە.

*هەموو زیندانییەکی نەخۆش مافی ئەوەی هەیە خزمەتگوزارییەکانی چاودێری تەندروستی بەپێی ئەخلاقی پزیشکی وەربگرێت، لەبەر ئەوەی پێویستە سەردانی هەموو نەخۆشێک بکات، لە ژینگەیەکدا کە ڕێز لە تایبەتمەندییەکانیان بگیرێت، بە شێوەیەک کە شایەنی کەرامەتی مرۆڤ بێت. یەکێتی پزیشکانی جیهانی و یەکێتی پزیشکانی تورک چەندین بابەتیان بڵاوکردۆتەوە کە داوای لابردنی کەلەپچە دەکەن لە کاتی پشکنینی زیندانییەکان و چارەسەرکردنیاندا. یەکێتی پزیشکانی تورک لە ساڵی ١٩٩٤دا دەربارەی ئەو بابەتە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لابردنی کەلەپچەی وەک 'ئەرکی دکتۆر' پێناسە کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم جۆرە پشکنینانە لە دژی بنەماکانی ئەخلاقی پیشەیی پزیشکیە.

*دەبێت دادگاییەکانی داواکاری گشتی کۆماری لە بڕیارەکانی دواخستنی یاسایی جێبەجێکردن بە هۆکاری تەندروستی هەڵبوەشێتەوە، یاسایی جێبەجێکردنەکان دوابخرێت بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتەکانی نەخۆشخانەکان، پێوانەی "مەترسی بۆ سەر سەلامەتی گشتی" بۆ دواخستنی یاسایی جێبەجێکردنی زیندانیانی نەخۆش لە یاساکان لاببرێت.

* بەپێی بڕیارەکانی کۆما گوربان/تورکیا، پێویستە بەروارێکی گونجاو بۆ ئازادکردنی زیندانیان دیاری بکرێت، دۆخی تەندروستیان لەبەر چاو بگیرێت.

*دەبێت ڕژێمی یاسایی جێبەجێکردنی تورکیا بگۆڕێت کە بە پێی ڕێساکانی ماندێلای نەتەوە یەکگرتووەکان بێت و لە بواری TMKدا کۆتایی بە جیاوازی لە یاسایی جێبەجێکردندا بهێنرێت.