نێچیرڤان بارزانی: بڕیارەکەی پەکەکە پێشهاتێکی مێژووییە
سەرۆكی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "پێشوازیی لە بڕیارەكەی پەكەكە و بە دەمەوەچوونی بانگهوازی بهڕێز ئۆجالان دەكەین ئەم بڕیارە بە هەنگاوێكی چارەنووسساز دەزانین و پێشهاتێکی مێژووییە."
سەرۆكی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "پێشوازیی لە بڕیارەكەی پەكەكە و بە دەمەوەچوونی بانگهوازی بهڕێز ئۆجالان دەكەین ئەم بڕیارە بە هەنگاوێكی چارەنووسساز دەزانین و پێشهاتێکی مێژووییە."
ئەمڕۆ پارتی كرێكارنی كوردستان- پەکەکە ئەنجامنامەی کۆنگرەی ١٢ـەمینی خۆی ئاشکرا کرد و هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاند و تێکۆشانی چەکداری و هەموو ئەو کارانەی بەناوی پەکەکەوە ئەنجام دەدرێن کۆتایی پێهێنا. هەروەها کۆنگرەکە شەهیدبوونی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوونی ڕاگەیاند.
سەرۆكی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند لەبارەی ئەنجامنامەی کۆنگرەی پەکەکەوە گوتی: "پێشوازیی لە بڕیارەكەی پەكەكە و بە دەمەوەچوونی بانگهوازیی بهڕێز ئۆجالان دەكەین ئەم بڕیارە بە هەنگاوێكی چارەنووسساز دەزانین، کە لاپەڕەیەکی نوێ لە ناوچەکەدا دەکاتەوە. ئەم هەنگاوە ڕێگە بۆ دیالۆگێکی ڕاستەقینە و دەکاتەوە هەروەها، پێکەوەژیان و سەقامگیری لە تورکیا و سەرتاسەری ناوچەکە بەهێز دەکات."
لە بەردەوامییدا ئاماژەی بە گرنگی هەنگاوی پرکاتیکی کردووە و دەڵێت: "ئێستا كاتى ئهوهيه و ههمووان چاويان لهوهيه ئەم هەنگاوە گرنگه بە هەنگاوی ديكهى ئەرێنی و پێويست لەلایەن هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە وەڵام بدرێتەوە، ئهمه زەمینەیەکی درووست و گونجاو دههێنێته ئاراوه و دهبێته بنەمای ئاشتییەکی هەمیشەیی و گشتگیر، ناوچەکە بەرەو ئاسۆی نوێی پێشکەوتن دەبات."
لە کۆتاییدا دەڵێت: "هیوادارین ئەم دەستپێشخەرییە ببێتە خاڵی وەرچەرخانێکی یەکلاکەرەوە، ههروهها ئامادەیيی تەواوی خۆمان دەردەبڕین بۆ بهردهوامی له پێشکەشکردنی ههر جۆرە يارمهتى و هاوكارييهك بۆ سەرکەوتنی ئەم دەرفەتە مێژوویيیە."