ئافکان ئالا: میکانیزمەکان بەگوێرەی پێویست جێبەجێ دەکرێن
جێگری سەرۆکی گشتی ئاکەپە ئافکان ئالا دوای ڕاگەیاندنی بڕیارەکانی کۆنگەرەی ١٢ـەمینی پەکەکە لە لێدوانێکدا گوتی: "بەگوێرەی پێویست میکانیزمەکانی پەیوەست بە پرۆسەکەوە جێبەجێ دەکرێن."
جێگری سەرۆکی گشتی ئاکەپە ئافکان ئالا دوای ڕاگەیاندنی بڕیارەکانی کۆنگەرەی ١٢ـەمینی پەکەکە لە لێدوانێکدا گوتی: "بەگوێرەی پێویست میکانیزمەکانی پەیوەست بە پرۆسەکەوە جێبەجێ دەکرێن."
جێگری سەرۆکی گشتی ئاکەپە، ئافکان ئالا لە پەیامێکدا کە لەسەر هەژماری دیجیتاڵ میدیایی ئێکس بڵاویکردەوە ئاماژەی بەوەداوە لەگەڵ بڕیارەکانی پەکەکەدا قۆناغێکی گرنگی نوێ دەستیپێکرد.
ئەفکان ئالا گوتی: "لەم قۆناغە گرنگەدا میکانیزمی کارکردنی پرۆسەکە و بەڕێوەبردنی بەگوێرەی پێویست جێبەجێ دەکرێن. بە بڕیاردارییەوە بەرەو ئامانجی 'تورکیایەکی بێ تیرۆر' هەنگاودەنێین کە بەڕێز سەرۆککۆمارمان رەجەب تەیب ئەردۆغان و بەڕێز دەوڵەت باخچەلی بە ئیرادە و هەوڵەکانیانەوە هێنایانە ئاراوە."