پەروین بوڵدان داوای لە پەرلەمان کرد بە ئەرکی خۆی هەستێت

پاش ئەوەی پەکەکە هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاند، پەروین بوڵدان ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی داوای لە پەرلەمان کرد ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات.

پەروین بوڵدان

پەروین بوڵدان سەبارەت بە بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە لە گەڵ ئاژانسی مێزۆپۆتامیا  قسەی کرد و ڕایگەیاند: "رووداوێکی مێژووییە. بە مانای کۆتایهاتنی شەڕ و پێکدادانەکانە لە تورکیا و سەرەتای سەردەمی دیموکراتیکبوونە. ئەمە قۆناغی دیموکراتیکبوونی تورکیایە. کاتی ئەوەیە تێکۆشانی چەندین ساڵەی گەلی کورد بە ئاشتی تاجدار بکرێت."

'ڕۆڵی بەڕێز ئۆجالان گرنگ و کاریگەرە'

لە بەردەوامی قسەکانیدا پەروین بوڵدان وتی: "ئیتر دەبێت هەموو لایەک ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن، پەکەکە بڕیاری خۆی داوە و چووە ناو قۆناغێکی دیکەوە. بۆیە لەم قۆناغەدا ئەرک و بەرپرسیارێتی دەکەوێتە سەر شانی هەموو کەسێک. دەبێت هەمووان ئەرکی خۆیان بە جێ بگەیەنن. بێگومان دەبێت بەڕێز ئۆجالان لەم نێوەندەدا ڕۆڵی خۆی بگێڕێت. چونکە لە بنیاتنانی سیاسەتی دیموکراتیکدا ڕۆڵی بەڕێز ئۆجالان زۆر گرنگ و گەورەیە. بۆیە دەبێت دیدارەکان بەردەوام بن، هەروەها هەلومەرجی بەڕێز ئۆجالان باشتر بکرێن و سەردانەکان بۆ ئیمرالی و گفتوگۆەکانی ئاشتی لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان دەست پێ بکرێت."

پەروین بوڵدان لە کۆتاییدا داوای لە پەرلەمان کرد ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و ڕایگەیاند:

"بێگومان دەبێت پەرلەمان ڕەوڵی خۆی بگێڕێت. لەم ڕووەوە هەندێ ئەرک و بەرپرسیارێتی دەکەوێتە ئەستۆی پەرلەمان. دەرکردن و هەموارکردنەوەی چەندین یاسا... من ئەمانە لە چوارچێوەی دیموکراتیکبووندا باس دەکەم. لەبەر ئەوەی لە تورکیا بێ مافی و ناداپەروەرییەکی زۆر هەیە و لە دژی هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە ئەنجام دراوە. گەرچی بێ هیوا نیم بەڵام پێویستی بەکات هەیە. پێویستە لە ماوەیەکی کورتدا هەموو کەس و لایەنەکان بەرپرسیارێتی خۆی لەئەستۆبگرێت."