لە شڕناخ ١٣هەرێم قەدەغە کرا: بڕینەوەی دارەکان بەردەوامە

له شڕناخ بڕینەوەی دارەکانی ناڕەزایەتی لێکەوتەوە. جگە لەوەش ١٣ هەرێمی ناوچەکە شاخەکانی گابار و جودی لەلایەن پارێزگاری شرناخەوە قەدەغە کران.

زۆربەی هەرێمەکانی شڕناخ و ناوچەکانی جزیر، باسا، سیلوپی، قلەبان و ئلکێ  وەک "ناوچەی ئەمنی تایبەت" ڕاگەیەندراون. پارێزگاری لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە قەدەغەکردنەکە لە ١٢ی ئایار هەتا ٢٦ی ئایار بەردەوام دەبێت.

هەرێمە قەدەغەکراوەکان بریتین لە: "هەرێمی بەستا، شاخەکانی جودی، گابار، قەڵای مەم، کورت، بەرێ دەریا، مەهری، تەختی ڕەش، کاتۆ ژیرکا، کاتۆ مارونیس، هەرێمی دولێ و سوهورپاشالایلا."