دەستپێشخەری یەکێتی دیموکراتیک بەیاننامەکەی ئاشکرا کرد
دەستپێشخەری یەکێتی دیموکراتیک کە ڕۆژێک پێش لە ئامەد دامەزرا، بەیاننامەیەکی بۆ ڕای گشتیی بڵاو کردەوە. لە سەرەتادا باسی "تێکۆشان بۆ بونیاتنانی ژیانێکی دیموکراتیک و ئازاد" کرا.
دەستپێشخەری یەکێتی دیموکراتیک کە ڕۆژێک پێش لە ئامەد دامەزرا، بەیاننامەیەکی بۆ ڕای گشتیی بڵاو کردەوە. لە سەرەتادا باسی "تێکۆشان بۆ بونیاتنانی ژیانێکی دیموکراتیک و ئازاد" کرا.
دەستپێشخەری یەکێتی لە لایەن پارتە سیاسییە کوردستانییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕیش سپیانی کۆمەڵگە و نوێنەرانی باوەڕییەکان و دیموکراتیکەوە بونیاتنرا، دوێنێ لە ئامەد دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ لە ناوەندی کۆنگرەی کەلتووری ئامەد بە ڕاگەیاندراوێک بەیاننامەی دەستپێشخەری ئاشکرا کرا. هاوسەرۆکانی گشتیی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) چیدەم کلیچگون ئۆچار و کەسکین بایندەر، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغۆللاری، هاوسەرۆکی شارەوانی، پەرلەمانتار و چەندین کەس بەشدار بوون.
دەقی بەیاننامەکە لەلایەن هاوسەرۆکانی دەستپێشخەری و جێگرانی دەم پارتی محەمەد کاماچ و گوڵجان کاچماز خوێندرایەوە. محەمەد کاماچ دەقە کوردییەکەی خوێندەوە.
دەقی بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە:
"گەلانی هێژا، تێکۆشەرانی ڕاگەیاندنی ڕێزدار؛ وەک پارتە سیاسییە کوردستانییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، نوێنەرانی گەل و باوەڕییەکان کە لەسەر خاکی کوردستان دەژین، ڕایدەگەیەنین کە دەستپێشخەری یەکێتی دیموکراتیک بونیاتنراوە و ئەمە بۆ ڕای گشتی نێونەتەوەیی بڵاو دەکەینەوە.
گەلانی هێژا، تێکۆشەرانی ڕاگەیاندنی ڕێزدار، تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین لە نێو پشێوی هەم لە لایەنی مێژووییەوە بە قۆناغێکی گرنگدا تێپەڕ دەبێت. ئەو ڕووداوە ئاوارتانەی ڕوودەدەن؛ دەبنە هۆکاری گۆڕانی مەزنی کۆمەڵگەی و لە هەمانکاتدا دەرفەتی مێژووی بۆ گەلان دەئافرێنن.
پێشکەوتنەکانی وەک ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە سووریا، ئەوە نیشان دەدەن کە سەردەمێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دێتە ئاراوە. بە گشتیی بۆ هەموو پێکهاتەکانی سووریا و کۆمەڵگە باوەڕییەکان، بە تایبەتی بۆ گەلی کورد، ئەم دۆخە نوێیە نیشانەی مەترسی گرنگن، بەڵام بە بونیاتنانی یەکگرتنی بە هێزی هەموو گەلان و کۆمەڵگە باوەڕییەکان و پشتگیری کۆمەڵگەی نێونەتەوەی، بناغەیەکی بەهێز بۆ بونیاتنانی سووریایەکی دیموکراتیک دامەزرا.
لەم چوارچێوەیەدا، کۆنفرانسی یەکێتی و هەڵوێستی هاوبەش بە ئارامی و بوێری و ئیرادەی هەموو ڕێکخراوە کوردییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجام درا، وەک هەنگاوێکی مێژووی و سەرکەوتنێکی مێژووی دەبینین.
گەلانی هێژا؛ بەبۆنەیەوە بە توندی کۆمەڵکووژییەکان لە دژی عەلەوییەکان و درووزەکان شەرمەزار دەکەین کە نکۆڵی لە ڕاستی پێكهاتەیی، ئەنتیکی، باوەڕی و کەلتووری سووریایە و مەترسی دامەزراندنی ڕژێمێکی نوێی دیکتاتۆر لەسەر پاشماوەکانی دیکتاتۆری فاشیستی ئەسەد هەیە.
جوگرافیای کوردستان بە پێکهاتە فرە شوناس و ئایین، باوەڕی، فرە کەلتوورییەکانیەوە، گوزارشت لە نموونەیەکی دەوڵەمەندی مۆزایکێکی کۆمەڵگەیی دەکات. پاراستنی ئەم دەوڵەمەندییە مێژووییە، تێکەڵکردنی لەگەڵ کەلتووری پێکەوە ژیان لە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکدا، ئەرک و بەرپرسیارێتی هاوبەشی هەموو نەوەکانە.
دەستپێشخەریی یەکێتی دیموکراتیک؛ لەگەڵ هۆشیاری ئەم ڕاستییە، وەک پلاتفۆرمێکی کۆمەڵگەی مەدەنی کە ئامانجی یەکێتی هەموو گەل، باوەڕی و کەلتوورەکانی کوردستان و بونیاتنانی ژیانێکی دیموکراتیکە. ئەم دەستپێشخەرییە کە چارەسەرێکی دادپەروەرانە و یەکسان و دیموکراسیانە بۆ پرسی کورد، لە هەمانکاتدا دیموکراتیکردنی تورکیا لە خۆ دەگرێت، بە ئامانجی بەشداریکردن لەم تێکۆشانەدا لە بەرەی کۆمەڵگەی مەدەنیەوە دەستیپێکردووە.
تێکۆشانێک کە زیاتر لە ساڵێکە بەڕێوەدەبرێت و پێکهاتە هەرێمی؛ چاوپێکەوتنەکان لەگەڵ بەڕێزعەبدوڵا ئۆجالان و ڕاگەیاندراوێک کە بۆ ڕای گشتیی بڵاوکرایەوە، هیواکانی چارەسەری بە شێوەیەکی جدی زیاد کرد. ئێمە گرنگی بانگەوازە مێژووییەکەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی بەڕێز ئۆجالان بۆ چارەسەری پرسی کورد پێشکەشی کرد زۆر بە ڕوونی دەیبینین. پشتگیری ئەم بانگەوازە و پڕۆسەکە دەکەین و ڕایدەگەیەنین بۆ بونیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و ڕێکخراو تێدەکۆشین.
سەرچاوەی سەرەکی لە سەرەتای ئەم ڕێگەیەدا؛ قازانجی تێکۆشانی مێژوویی، ئەزموونی پراکتیک و ئەنجامی زانستیی کە گەلەکەمان لەو پرۆسانە بەدەستی هێناوە. ئەم سەرچاوەیە، لە ڕێگەی بە دی هێنانی یەکێتی ڕێکخراوی هەموو دامەزراوە و دینامیکەکانی گەلەکەماندا، دەبێتە پشتگیرییەکی زۆر بە هێز بۆمان.
گەلانی هێژا
* دەستپێشخەری یەکێتی دیموکراتیک؛ داکۆکی لە ماف و داخوازییەکانی هەموو ئەو گرووپە کۆمەڵایەتیانە دەکات کە نکۆڵیان لێکراوە و بەجۆرێک چەوساونەتەوە و تووشی نادادپەروەری بوون. بە گرتنەبەری هەڵوێستێکی پتەو لە دژی هەرجۆرە فشار، ئاسمیلەکردن و ڕێوشوێنێکی نادیموکراسی، بۆ ژیانێکی دیموکراتیک و ئازاد، ئامانجی تێکۆشانە.
* بۆ لابردنی هەر ئاستەنگێک لەبەردەم گەشەسەندنی ئازادی کولتوور و بیروباوەڕ ەکان بە زمانی دایکی تێکۆشان دەکات. مافی خوێندن و پەروەردە بە زمانی دایکی، هەروەها هەبوونی هەموو زمان و کولتوورەکان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بەرەوپێش دەبات. پشتیوانی لە ئازادیی بەڕێوەبەردنی چالاکییە کولتووری و هونەریەکان بە زمانی دایکی دەکات.
* دژایەتی هەرجۆرە قورخکاری ئابووری دەکات؛ بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە کرێکارییەکان بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هەموو کرێکاران و گروپە کۆمەڵایەتییەکان ئاستی ژیانێکی دادپەروەرانەیان بۆ دابین بکرێت، کار دەکات.
* دژی لەناوبردنی سروشت، ئیکۆلۆژییە و بەرگری لە سروشت و ژیانی ئیکۆلۆژی دەکات.
* ئەو سیاسەتانەی کە گەنجان و ژنان بەلاڕێدا دەبات بە مەترسییەکی جددی بۆ سەر هەبوونی کۆمەڵایەتیمان دەزانێت و لەدژی ئەو هەڕەشانە بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان و بە بەشداریی هەموو چین و توێژە کۆمەڵایەتییەکان، تێکۆشانی هەرەوەزی بەڕێوەدەبات.
*یەکسانی نێوان ژن و پیاو وەک بنەمایەکی بنەڕەتی پەسەند و لەو بارەوە تێکۆشانی بۆ دەکات؛ هاوکات بەرەنگاربوونەوەی هەڵاواردن و توندوتیژی دەبێتەوە.
* کێشەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بە پرسێکی کۆمەڵایەتی گرنگ دەزانێت و بۆ چارەسەرکردنی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی تایبەت بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکەوێتە هەوڵدانەوە.
* پرسی کورد بە پرسی ئازادی و دیموکراسی دەزانێت و لەگەڵ ئەو باوەڕەیە لە ڕێگەی هەموارکردنەوەی یاسایی و دەستووری و بەهێزکردنی دیموکراسی ناوخۆیی پرسەکە چارەسەر دەکرێت.
*لەبەر ڕۆشنایی پێشهاتەکانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئامانجی بەهێزکردنی توانایەکانی گەلی کوردە.
* لە چوارچێوەی بەڵگەنامە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ؛ بەرگری لە مافە تاکەکەسی و هەموو توێژەکان دەکات و لەسەر ئەمە بنەمائە بۆ ئازادی و یەکسانی بۆ دامەزراندنی تێكۆشانێکی بەردەوام درێژە بە کارەکانی دەدات.
گەلانی هێژا؛ بە تایبەتی جەخت لەوە دەکەینەوە کە دەستپێشخەریی یەکگرتوویی دیموکراتیک کە بە هۆشیاری، خواست، باوەڕ و ئیرادە بۆ دروستکردنی وڵاتێکی ئازاد و دیموکراتیک، یەکسانی و دادپەروەری و مافی خوشک و برایەتی بە بنەما بگیردرێت، دەرئەنجامی چاوەڕوانی، خواست و داواکارییەکانی هەموو گەلی کوردستان. کولتوورەکان و پێکهاتە باوەرییەکان ئەمانەیە. بۆیە؛ سەرکەوتنی دەستپێشخەریی یەکێتی دیموکراتیک؛ پەیوەستە بە بنیاتنانی تۆڕێکی بەهێزی تێکۆشان و کارکردن بۆ ئامانجە دیاریکراوەکانی لەسەر بنەمای قبوڵکردنی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا.
پەیوەندیمان لەگەڵ لایەنە کوردییەکانی دیکە بۆ دەستپێشخەریی یەکێتی دێموکراتیک لە پێناو یەکڕیزیدا بەشێکن لە کارەکانمان. لەم چوارچێوەیەدا ئێمە متمانەیەکەی بەهێزمان بە گەلەکەمان هەیە لە هەموو کەرتە کۆمەڵایەتییەکان، دامەزراوەکان، ڕای گشتی کۆمەڵگە ئایینی و کۆمەڵگە کولتوورییەکانمان کاردەکەین.
هەروەها لەو چوارچێوەیەدا داوا لە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگاکەمان، دامەزراوەکان، پێشەنگەکانمان، پێکهاتە باوەڕیی، ئایینی و کولتوورییەکانمان دەکەین کە بەهێزەوە پاڵپشتی لە دەستپێشخەریی یەکێتی دیموکراتیک بکەن".