پرسەی سری سورەیا ئۆندەر لە سەمسۆر کۆتایی هات

پرسەی سری سورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمرالی لە سەمسور لە ٣ هەمین ڕۆژدا کۆتایی هات.

لە سەمسور بۆ ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمان، سری سورەیا ئۆندەر ماوەی ٣ ڕۆژان پرسە بەڕێوەچوو. پرسەکە لە ڕۆژی ٣هەمدا کۆتایی هات. مەراسیمەکە لەلایەن بنەماڵەکەی و دۆستانی ئۆندەرەوە دانرا بوو، شایانی باسە لە ماوەی ٣ڕۆژدا بە هەزاران کەس لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگاوە سەردانی پرسەکەیان کرد. لە ڕۆژی دوواییدا عەلی بۆزان، جێگری مێرسینی دەم پارتی، عەبدولڕەحمان توتدەرە، سەرۆک شارەوانی جەهەپە، بەڕێوەبەرانی دەم پارتی شار و پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و پێکهاتەکانی پلاتفۆرمی کرێکاری و دیموکراسی سەمسور و نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە دیموکراتیکەکان سەردانی پرسەکەیان کرد.

هەروەها پیرەکانی عەلەوییەکانیش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەردانی پرسەکەیان کرد و مەولودیان خوێندەوە. دوای خوێندنەوەی مەولود مەراسیمەکە بە نزاکردن کۆتایی هات.