هۆزان مزگین لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە
یەکێک لە سیمبولەکانی تەڤگەری ئازادیی کوردستان هۆزان مزگین (غوربەت ئایدن) لە ٣٣هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی یادکرایەوە.
یەکێک لە سیمبولەکانی تەڤگەری ئازادیی کوردستان هۆزان مزگین (غوربەت ئایدن) لە ٣٣هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی یادکرایەوە.
هونەرمەند هۆزان مزگین (غوربەت ئایدن) کە لە تەڤگەری ئازادی گەلی کورددا خاوەن شوێنێکی گرنگە، لە ٣٣ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە، یاکردنەوەکە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و بە بەشداری دایکانی ئاشتی و بەڕێوەبەرانی دەم پارتی و ڕێکخراوەکان لەسەر گۆڕی هۆزان مزگین لە گۆڕستانی کارشیاکای بەدلیس بەڕێوەچوو.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن، لە دایکانی ئاشتی، مەجبوورە کاپلان ڕایگەیاند هۆزان مزگین ژیانی لەگەڵ مرۆڤایەتی و چاک و ئاشتی تێپەڕاند، گوتی: "مزگین کەسێتییەکی فیداکار بوو، دڵی کەسی نەدەئێشاند. هەمیشە ئاشتیخواز بوو. هەرکەس دەیناسی لێی ڕازی بوو. ئێمەش لەسەر ڕێچکەی وی، داوای ئاشتی دەکەین".
دایکی ئاشتی گولپەری ئیلباسان ڕایگەیاند شەهید مزگین کەسێکی فیداکار بوو، سەری ڕێز بۆ تێکۆشانەکەی دادەنەوێنین.
یادەکە بە نزاکردن و درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.