پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەسەر بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ڕێبەر ئاپۆ کە لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥دا ئاشکرای کرد، ١٢هەمین کۆنگرەی نائاسایی خۆی لە ڕۆژانی ٥-٧ ئایاردا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئەنجام دا.
کۆنگرەکە لە دوو گۆڕەپانی جیاوازی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە یەک کاتدا ئەنجام درا و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری پەکەکە، ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە، هاوسەرۆکانی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکن کوردستان (کەجەکە)، ئەندامانی کۆنسە، ئەندامانی کۆنسەی سەربازی هەپەگە، ئەندامانی کۆردیناسیۆنی کەژەکە و پاژک و ٢٣٢ نوێنەر بەشدار بوون.
لە هۆڵی کۆنگرەکە پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدانی شۆڕش و سری سورەیا ئۆندەر هەڵوسرا کە پێش چەند ڕۆژێک لە ئەنجامی جەڵتەی دڵدا گیانی لە دەستدا. لە دوای خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان، دیوانی کۆنگرە هەڵبژێردرا. ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری پەکەکە دۆران کاڵکان و خالیدە ئەنگیزەک، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە سەبری ئۆک، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومێد و ئەندامی کوردیناسیۆنی پاژک ڕاپەڕین مونزور بۆ دیوانی کۆنگرەکە هەڵبژێردران. لەگەڵ هەڵبژاردنی دیوانی کۆنگرەکەدا هەڵسەنگاندنی ڕۆژەڤەکانی کۆنگرەکە دەستی پێکرد.
دۆران کاڵکان: ئەمە کۆتایی نییە، دەستپێکی نوێیە
قسەکانی دەستپێکی کۆنگرەکە لەلایەن ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دۆران کالکانەوە کراوە. کاڵکان لە کەسایەتی حەقی قەرار، عەلی حەیدەر قەیتان (فوئاد)، ڕەزا ئاڵتون و سری سورەیا ئۆندەر دا هەموو شەهیدانی بیرهێنایەوە و لە قسەکانییدا ئاماژەی بەوەدا کۆتایی هێنان بە کار و خەبات لەژێر ناوی پەکەکە کۆتایی نییە، بەڵکو دەستپێکێکی نوێیە و گوتی: "بێگومان ئەم کۆنگرەیەمان جیاوازە لە کۆنگرەکانی پێشوو. لە ھەندێک ڕووەوە دەتوانین بیچوێنین بە کۆنگرەی دەستپێک. کۆنگرەیەکە لە ڕووی مێژووییەوە کۆتایی بە پەکەکە دەهێنێت و مێژووییەکی نوێ لە بری ئەوە دەستپێدەکات. بێگومان ئەمە کۆتایی نییە، بەڵکو ئەنجامدانێکی بەمجۆرە پێویستەکات، ڕێگە لە پێش هەنگاوی نوێ بکاتەوە. پێویستەکات دەرفەت و هەل بۆ هەنگاوە نوێیەکان بدرێت."
'پەکەکە بوو بە ڕێکخستنێکی هێڵی ئاپۆیی'
دۆران کاڵکان ئاماژەی بەوەدا کە ڕێکخستنی سەرەتایی پەکەکە لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ پێکهات و دواتر بە ناوەکانی "ئاپۆچی"، "شۆڕشگێڕانی کوردستان" و "یەکێتیی گەنجانی شۆڕشگێڕی کوردستان" ناسران. ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دۆران کاڵکان گوتی: "لە کۆتایی ساڵی ١٩٧٨دا پێویست بوو کە وەک پارتێک خۆی ڕێکخراو بکات و ناوی 'پارتی کرێکارانی کوردستان' بەم شێوەیە دامەزرا. واتا لە سەرەتادا وەک پەکەکە دانەمەزراو بوو. پێش ھەموو شتێک، ئەم ڕاستییە پێویستە بزانرێت، بەڵام بێگومان پەکەکە بوو بە ڕێکخستنێکی هێڵی ئاپۆیی. بوو بە خاوەنی جەوهەر و هەوڵیدا هۆشیاری ئەوە پەرەپێبدات. میلیتانی ئاپۆیی، میلیتانی پەکەکە لەسەر ئەم بنەمانە پێشکەوت."
کۆنگرەی دەستپێکی نوێ...
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دۆران کاڵکان گوتی: "ئەم کۆنگرە لە کۆنگرەی یەکەم دەچێت، بەڵام چۆن؟" و بەمجۆرە بەردەوامبوو: "لە کات و سەردەمەدا بۆ دەستپێکێکی نوێ ئیرادەیەکی گەورە ھەبوو، لێرەش لەسەر بنەمایی کۆتاییھێنان بە مێژووی ئەو دەستپێکە ئیرادەیەکی گەورە ھەیە، بەڵام ئەم کۆتاییە کۆتایی نییە. پەکەکە لە دامەزراندنیەوە تا ئێستا بە شێوازێکی بە باوەڕ و بەھێزتر، بۆ ئەوەی ھەنگاو و بونیاتنانی نوێ بکاتەوە، بۆ ئەوەی زەمینەی ئەمە بئافرێنێت ئەم کۆتاییە بە دی دێنێت."
'پەکەکە کوردبوونی زیندووکردەوە'
لە دوای خوێندنەوەی ڕاپۆرتی سیاسی ڕوانگەکانی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر کۆنگرەکە ئامادە کرا بوو، ڕاپۆرتی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە خوێندرایەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا پڕۆسەی سیاسی-سەربازی هەڵسەنگێندرا، ڕاگەیاندرا کە پەکەکە مۆرکی خۆی لە مێژووی ٥٠ ساڵی دوای کوردستان داوە، کوردایەتی لەبەردەم لە ناوچوون بوو، سەرلەنوێ زیندوی کردەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا گوترا: "پەکەکە بۆ مێژووی کورد بوو بە لە دایکبوونەوەیەکی نوێ، لە کوردستان بوو بە ژیانەوەی کوردایەتی ئازادی نوێ. لەسەر بنەمای ژیانی ئازاد و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە کوردستاندا ئافرێنرا." ڕاپۆرتەکە بەمجۆرە بەردەوامبوو: "لە کۆنگرەی یەکەمی دامەزراندنی فەرمی پارتەکە دەستێوەردانێکی ڕادیکاڵ لە قۆناغی لەناوبردنی نەتەوەیی، بڕیار و ڕاگەیاندنێکی دەستپێکی نوێی مێژووی ئازادی بوو. کۆنگرەی ١٢هەمینشمان بە مانای کۆتایی هاتنی ئەو ماوەیە لەگەڵ پەکەکە بەڕێوەبرا و ڕێگکردنەوەیە لە پێش دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی مێژووی ئازادی."
'بۆ پێشوازیکردن لە ستراتیژییە نوێیەکان..'
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کۆنگرەی دامەزرێنەر لە بنەڕەتدا بانگەوازێک بووە بۆ خیتابی گەلی کورد و ڕاگەیاندرا کۆنگرەی ١٢هەمین دەستپێکردنی تێکۆشانی نوێیە بۆ ڕزگاری گەلان و هەموو بندەستان. لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: "هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی ڕێکخستنی پەکەکە، ڕاگرتنی ئەو کارانەی بە ناوی پەکەکەوە دەکرێن و کۆتاییهێنان بە تێکۆشانی چەکداری وەک ستراتیژی سەرەکی بە مانای ئازادی کوردان و تێکۆشانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە هەموو گۆڕەپانێک ڕێگە لە پێش ستراتیژییەکی نوێ و ڕێکخستنی دەکاتەوە."
'کاتێکی زۆر پیرۆز لە مێژووی کوردستان'
لە ڕاپۆرتەکەی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکەدا گوترا: "کۆتایی هێنان به پێکهاتەی ڕێکخستنی پەکەکە لە تەڤگەری ئازادیی شۆڕشگێڕییدا کۆتایی هاتنی موتڵەق نییە، بە پێچەوانەوە ئەمە دەستپێکی نوێیە. تەڤگەری ئاپۆی کۆتایی بەو قۆناغە دەهێنێت کە بەناوی پەکەکەوە ئەنجامدرا، پەکەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ شوێنی مێژوویی خۆی و بۆ ئەوەی ڕێگە بۆ سەردەمێکی نوێ بکاتەوە." ڕاپۆرتەکە بەمجۆرە بەردەوامبوو: "پەکەکە سەردەمی زۆر شکۆدار و پیرۆزی مێژووی کوردستانی ئافراند. پەکەکەیبوون بوو بە ناوی قارەمانێتی، بوێری و فیدارکاری کورد. لەسەر بنەمای ئازادی ژیانی ژن و هەبوونی کوردان گوزارشت دەکات. سەرلەنوێ ئافراندنەوەی حەقیقەتی کورد لەسەر هێڵی ئاپۆیی. لە کوردستان شکۆ، شەرەف، دڵسۆزی، بوێری و فیداکاری لەسەر هێڵی فیداکاری پەکەکە سەرلەنوێ بوو بە خاوەنی مانا. تەڤگەری ئاپۆیی بە ناوی پەکەکە هەموو ئەمانەی ئافراند و ئێستا بە کۆنگرەی ١٢هەمین ئەم حەقیقەتە لە شوێنی شیاوی خۆی لە مێژووی کوردستاندا دادەنێت، هەموو ئەمانە بە ئیرادە و بڕیاری خۆی بۆ پێشکەوتن لە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و ژیانێکی ئازاددا پەرەپێدەدات. پەکەکە لە مێژووی کوردستاندا وەک تەڤگەری ئازادی و قارەمانێتیی ڕاستەقینە یاد دەکرێتەوە و دەژی".
بڕیارەکان بە کۆدەنگی دران
دوای هەڵسەنگاندی پرۆسەی سیاسی-سەربازی، کارنامەی قۆناغی نوێ هەڵسەنگێندرا. لە کۆنگرەکەدا کە سێ ڕۆژ بەردەوام بوو، هەڵسەنگاندی فرەلایەن، گفتوگۆ و دەستنیشان کردن کرا. لەسەر ڕەشنووسی بڕیارەکانی 'ڕێبەرێتی، شەهیدان، برینداران، هەبوونی ڕێکخستنی پەکەکە، ڕێبازی تێکۆشانی چەکداری و بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک' کە لەلایەن کۆمیتەی ئامادەکارەوە کۆنگرەوە ئامادەکرابوو، یەک بە یەک گفتوگۆیان لەسەرکرا و بڕیاریان لەسەر درا. لە کۆنگرەکەدا کە گفتوگۆی بەرفراوان و ڕوون کرا، ڕەشنووسی بڕیارەکە هەموویی بە کۆدەنگی پەسەند کرا.
'بەومەرجەی لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە سەرەپەرەشتی بکرێت و بەڕێوەببرێت'
لە کۆنگرەدا ئەو ڕەشنووسەی زۆرترین گفتوگۆی لەسەر کرا و ڕای گشتی لە چاوەڕوانییدا بوو، 'ڕێبازی تێکۆشانی چەکداری و هەبوونی ڕێکخستنی پەکەکە' بوو کە ئامانجەکەی کۆتایی هێنان بە کار و خەبات لەژێر ناوی پەکەکە بوو. دوای هەڵسەنگاندن و گفتوگۆی بەرفراوان بڕیاردرا کە "بۆئەوەی پرۆسەی پراکتیکی لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە بەڕێوەببرێت و سەرپەرشتی بکرێت بنکی ڕێکخستنی پەکەکە هەڵوەشێندرێتەوە، کۆتای بە ڕێبازی چەکداری بهێندرێت و هەموو ئەو کارانە کۆتاییان پێبهێندرێت کە بەناوی پەکەکەوە بەڕێوەدەبرێن."
کۆنگرەی نائاسایی ١٢ـەمینی پەکەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "پێداگری لەسەر مرۆڤایەتی لە پێداگری لەسەر سۆسیالیزمدایە" کۆتای هات. ڕاگەیاندرا دەرنجامی کۆنگرە کە لە دوو گۆڕەپانی جیاوازدا ئەنجام درا، دوای ئەوەی کۆکرانەوە بۆ ڕای گشتی بڵاوبکرێتەوە.