لە دێرەزۆر ئۆپراسیۆنی ئەمنی: ١٠ داعش دەستگیر کران

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ئاماژەی بەوەدا لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر لە ئۆپراسیۆنی ئەمنیدا ١٠ ئەندامی داعش دەستگیر کران.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەم زانیارییانە خرایە ڕوو: "لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنە ئەمنییەکان لە دژی شانە نووستووەکانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعشدا، هێزەکانی کۆماندۆسی گرێدراوی هێزەکانمان (قەسەدە) دوێنێ (پێنج شەممە) ئۆپراسیۆنێکی ئەمنی کاریگەری لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر ئەنجام دا. 

ئۆپراسیۆنەکە لە دوای چاودێر و کۆکردنەوەی زانیاریی روون و تەواو لەسەر ئەندامانی شانەکە و دەستنیشانکردنی شوێنەکەیان، کە کردەی تیرۆریستیان ئەنجام داوە، ئەنجام درا. لە دوای دەستنیشانکردنی شوێنی شانەکە، هێزەکانمان دەوربەری شوێنەکەیان گرت و ١٠ ئەندامی شاندەکەیان دەستگیر کرد کە لە کردەی تیرۆری لە دژی هێزەکانمان، مەدەنیی و دامەزراوە گشتییەکانی خزمەتگوازی دەستیان هەیە. 

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنیدا گیراوە، کە لەگەڵ تیرۆریستە دەستبەسەرکراوەکاندا دۆزراونەتەوە. 

هێزەکانمان جەختیان کردەوە لە تەواوی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ئۆپراسیۆنی ئەمنی و سەربازی لە دژی شانە تیرۆریستییەکانی داعش بەردەوامن تاوەکو سەرچاوە ماددی و مەعنەوییەکانیان لە ناو دەبەن."