یەپەگە: ڕەنج و هەوڵدانەکانی عەگید ڕۆژ لەبیر ناکرێت

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە بە بۆنەی شەهید بوونی ڕۆژنامەنووس عەگید ڕۆژ کە ڕۆژی ١٥ی شوبات لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دژی گەلەکەمان لە بەنداوی تشرین شەهید بوو، پەیامی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە لە بەیاننامەیەکی نوسراودا ڕۆژنامەنووس عەگید ڕۆژ کە لە هێرشێکی دەوڵەتی تورک شەهید بوو وەبیرهێنایەوە و سەرساغی لە گەلی کورد و بنەماڵەی هێژای شەهید عەگید کرد.
ڕاگەیاندراوەکەی یەپەگە بەم شێوەیە:
"دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤هێرشی بەرفراوانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستپێکردووە. ئەم هێرشانە بەزۆری لە دەوروبەری بەنداوی تشرین و باشووری کۆبانی ئەنجام دراوە. لەگەڵ سوپای داگیرکەری تورک، هێزە چەکدارەکان کە زۆربەیان هاوڵاتی بیانی و پاشماوەی چەتەکانی داعشن بەشداری هێرشەکانن. ئامانجی ئەم هێرشانە نە تەنها هێزە سەربازییەکانە کە لە دژی داعش شەڕیان کردووە، بەڵکوو گەلەکەمان دەکەنە ئامانج. لەو هێرشانەدا دەیان هاوڵاتی شەهید بوون و بەدەیان برینداریش ڕوویداوە. سەرەڕای ئەوەش، هەرچەندە هێرشەکانی هێزە داگیرکەرەکان بەپێی هیچ یاسا و پێوەرێکی جەنگ جێگە ناگرن، هاوکات بە دەیان تاوانی جەنگ کە دۆکۆمێنت کراون و بۆ ڕای گشتی بڵاوکراونەتەوە، ئەنجامداوە. بۆیه دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕاستەوخۆ ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندنکارانی ئازاد دەکاتە ئامانج و بێ جیاوازی لە دژیان هێرش ئەنجام دەدات. لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٥ هەڤاڵ و ڕۆژنامەنووسی راگەیاندنی ئازاد عەگید ڕۆژ کە ڕووماڵی بەرخۆدانی گەلەکەمانی دەکرد لە بەنداوی تشرین لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوو. ئێمە بە ڕێزدارییەوە یادی هەڤاڵمان عەگید ڕۆژ بەرز ڕادەگرین و بەو بۆنەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هێژای و گەلەکەمان دەکەین. بەڵێن دەدەین هەوڵ و تێکۆشانەکانی لە شۆڕشی ڕۆژاوا و تێکۆشانی ئازادیماندا بەرز ڕادەگرین.

هەڤاڵمان عەگید ڕۆژ یەکەم ڕۆژنامەنووس نەبووە و نییە کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهید دەکرێ. وەک دەزانن هەڤاڵمان ئەیلول نوهلات لە ٢٠١٦ لە هەنگاوی ڕزگاری شەهبا، هەڤاڵمان حەقی، ڕەوشەن و شیلان لە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر قورەچۆخ لە٢٥ ی نیسانی ٢٠١٧دا لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ڕاستەوخۆ کرانە ئامانج و شەهید کران.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە مەبەستی شاردنەوەی تاوانەکانی جەنگ لە ناوچەکەدا ڕاستەوخۆ ڕۆژنامەنووسان و خەباتکارانی ڕاگەیاندنی ئازاد دەکاتە ئامانج. بە ئامانج گرتنی خەباتکارانی ڕاگەیاندنی ئازاد بەپێی یاسای نێونەتەوەییەکان تاوانی جەنگە. به داخەوه بێدەنگی هێزه نێونەتەوەییەکان و ناوەندەکانی ڕاگەیاندن دەبێته هۆی بەردەوامیدان و به جۆڕێ ڕەوا نیشاندانی هێرشەکان. بۆیە بانگەوازیمان بەتایبەت بۆ دەزگا و ڕێکخراوە ڕاگەیاندنیەکان ئەوەیە پێویستە دژی ئەو هێرشانە دەنگیان بەرز بکەنەوە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە هەموو شوێنێک ئیدانە بکرێت.

 هەڤاڵمان عەگید لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە عەفرین لەدایک بووە و گەورە بووە، هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەی بۆ پاراستنی شۆڕشی ڕۆژاوا لە ئەرک و سەفەربەریدان. هەڤاڵ عەگید لە تەمەنی گەنجیدا لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی ئازادی ڕۆژاوا لە ساڵی ٢٠١٢ ـەوە پەیوەندی بە هێزەکانی پاراستنەوە دەکات و لە پارێزوانی لە گەل و خاکەکەی دەکات، لە شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەڵەب لەگەڵ خەڵکەکەی بەشداری پاراستنی گەڕەکەکانی کردووە، لە هێرشەکاندا دووجار بریندار بووە بەڵام بەردەوام بووە لە تێکۆشان و لە بوارە جیاجیاکاندا خزمەتی گەلەکەی کردووە. دواتر به شداری خەباتی ڕۆژنامەوانی دەبێت. هەڤاڵ عەگید لە بەرخۆدانی حەڵەب و هەنگاوی ڕزگاری شەهبا و لە بەرخۆدانی عەفرین وەک خەباتکاری ڕاگەیاندن ڕووماڵی ڕاستیەکانی کردووە و تاوانەکانی جەنگی بۆ ڕای گشتی گواستووتەوە. هەڤاڵمان عەگید هەر لە یەکەم ڕۆژەوە کە تێکۆشانی دەستپێکرد تا کۆتایی بە بەرپرسیارێتیەوە بەرامبەر بە گەلەکەی مامەڵەی کردووە و وەک خەباتکارێکی راگەیاندنی ئازاد هەمیشە لەگەڵ شەڕڤانان و گەلەکەیدا بووە.

هەڤاڵمان لەم دواییانە بە هەست و جۆشێکی بەرزەوە ڕوویکردە هێڵی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین و هەروەها بەرخۆدانی گەلەکەمان لە بەنداوی تشرین و سات بە سات بەرخۆدانین گەل و ڕووداوەکانی بۆ ڕای گشتی دەگواستەوە و هەموو تاوانەکانی جەنگی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیای تۆمار دەکرد بۆیە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕاستەوخۆ هەڤاڵ عەگیدی کردە ئامانج و شەهیدی کرد."