حەماس: ئامادەین بارمتەکانی دیکە لە قۆناغی دووەمدا ئازاد بکەین

تاهیر نونو سەرۆکی حەماس دڵنیایی لەوەدا کە لە قۆناغی دووەمی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیلدا هەموو بارمتەکان بە یەکجاری ئازاد دەکرێن.

لەوانەیە قۆناغی دووەم لە ٢ی ئادار دەستپێبکات، بەڵام دانوستان لەسەر مەرجەکان هێشتا بەردەوامە.

لە قۆناغی یەکەمی ئاگربەستدا کە لە ١٩ی کانوونی دووەم دەستی پێکرد، لە بەرامبەر ئازادکردنی دیلەکانی فەلەستیندا بارمتەکان ڕادەستی ئیسرائیل کران.

تاهیر نونو سەرۆکی حەماس ئاماژەی بەوە نەکردووە کە چەند بارمتە لە غەززە بە زیندووی یان بە مردوویی ماون. جێی ئاماژەیە لە هێرشەکەی حەوتی تشرینی یەکەمدا بە گشتی ٢٥١  کەس لە ئیسرائیل ڕفێندران. بەگوێرەی ئاماری سوپای ئیسرائیل، هێشتا ٧٠ کەس لە غەززە دەستبەسەرن و لەو ژمارەیەش لانیکەم ٣٥ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

لە١٩ی کانوونی دووەمەوە ژمارەی بارمتەکان لە ئیسرائیل ١٩ کەس ڕاگەیەندرا  بەڵام  ژمارەی بارمتەکانی لە دەستی ئیسرائیلدا ١١٠٠کەس زیاتر بوون. بڕیارە کۆی گشتی ٣٣ بارمتەکە،کە ٨ کەسیان مردوون، ڕادەستی ئیسرائیل بکرێنەوە. ئیسرائیل لە بەرامبەردا هەزار و ٩٠٠ فەلەستینی تا١ی ئادار ئازاد بکات.

پێشبینی دەکرێت مەرجەکانی قۆناغی دووەمی ئاگربەست بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت و سەرجەم بارمتەکان دەبێت تا ٢ی ئادار ئازاد بکرێن.

گیدیۆن سار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، دانوستانەکان "لەم هەفتەیەدا" دەستپێدەکەن.

ئەگەر قۆناغی دووەم بەو شێوەیەی کە پلانی بۆ دانرابوو بڕوات، قۆناغی سێیەم و کۆتایی ئاوەدانکردنەوەی غەززە دەست پێدەکات.