یەکێتی ئەفریقا تاوانەکانی جەنگی لە سودان ئیدانە کرد
یەکێتی ئەفریقا تاوانە جەنگیەکانی دژ بە مرۆڤایەتی کە لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣ـەوە لە سودان ڕوو دەدات و بووەتە هۆی کوژرانی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی ١٢ ملیون کەس ئیدانە کرد.
یەکێتی ئەفریقا تاوانە جەنگیەکانی دژ بە مرۆڤایەتی کە لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣ـەوە لە سودان ڕوو دەدات و بووەتە هۆی کوژرانی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی ١٢ ملیون کەس ئیدانە کرد.
سوپای سودان باکور و ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی بەڕێوە دەبات و هاوپەیمانی پێشووی کە هێزی پشتیوانی خێرایە، ناوچەیەکی فراوانی لە دارفوری ڕۆژاوای وڵات کۆنترۆڵ کردووە.
ئەنجومەنی ئاسایش و ئاشتی یەکێتی ئەفریقا کە بارەگاکەی لە ئادیس ئابابای پایتەختی ئەتیوپییە، هەفتەی ڕابردوو سەبارەت بە شەڕی ناوخۆیی سودان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.
ڕێکخراوی پان-ئەفریقی لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە یەکێتی ئەفریقا نیگەرانە لەوەی ململانێکان توندتر ببنەوە و تاوانەکانی جەنگ دژ بە مرۆڤایەتی بەردەوام بن.
زۆربەی وڵاتان داوایان کردووە پێش دەستپێکردنی مانگی ڕەمەزان ئاگربەست ڕابگەیەندرێت.