لە سنووری خورماتوو چەتەكانی داعش هیرشیان كردە سەر چەند شوانكارەیەك
چەتەکانی داعش کە ژمارەیان شەش چەتە بووە، هێرشییان کردە سەر چەند شوانکاریەک لە گوندی دوڕاجی سنووری خورماتوو، شەڕ و پێکدانانی لێکەوتووەتەوە.
چەتەکانی داعش کە ژمارەیان شەش چەتە بووە، هێرشییان کردە سەر چەند شوانکاریەک لە گوندی دوڕاجی سنووری خورماتوو، شەڕ و پێکدانانی لێکەوتووەتەوە.
ئەمڕۆ چەتەکانی داعش لە گوندی دوڕاجی سنوری قەزای خورماتوو کە ژمارەیان شەش چەتە بووە هێرشییان کردووەتەسەر سێ شوانکارەی گوندەکە. دواتر ڕووبەڕوبونەوە لە نێوانیان ڕوویداوە و دواتر كەسوكاری شوانكارەكان و هێزەكانی لیوای ٣٢ و لیوای ٩ـی هێزەكانی پێشمەرگە چونەتە شوێنی ڕووداوەكە و سەرجەم شوانكارەكان بە سەلامەتی ڕزگاركراون.
زانراوە چەتەکان جێگەکەیان جێهێشتووە، بەڵام هیچ زانیارییەک نییە لەوەی لە هێرشەکەدا کوژرا و بریندار بوون هەیە یا نا.