لە دەوروبەری شارەوانی قاخزمان پۆلیسی مەدەنی جێگیر کرا
محەمەد ئاڵکان هاوسەرۆکی شارەوانی قاخزمان بە ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندان سزا درا و دوابەدوای ئەمە پۆلیسی مەدەنی لە دەوروبەری شارەوانی بڵاوەی پێکرا.
محەمەد ئاڵکان هاوسەرۆکی شارەوانی قاخزمان بە ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندان سزا درا و دوابەدوای ئەمە پۆلیسی مەدەنی لە دەوروبەری شارەوانی بڵاوەی پێکرا.
دادگای٢ی سزا قورسەکانی قەرس سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەر محەمەد ئاڵکان هاوسەرۆکی شارەوانی قاخزماندا سەپاند و دوای دەرکردنی سزاکە پۆلیسی مەدەنی لە دەوروبەری شارەوانی بڵاوەی پێکرا.
بەشێک لە ئەفسەرانی پۆلیس لە ئۆتۆمبێلەکانیاندا لە دەوروبەری شارەوانی چاوەدێری دەکەن، بەشێکی دیکەیان لە کافەکانی نزیک شارەوانی جێگر کراون. ئەو هاووڵاتیانەی دەیانویست دیمەن بگرن لەلایەن پۆلیسەوە ڕێگرییان لێکرا و لە بینای شارەوانی دوورخرانەوە.