زیندانییەکی سیاسی کورد گیانی لە دەستدا
زیندانییەکی سیاسی کورد لە گرتووخانەی ئورمییە بەهۆی ئاستەنگکردنی چارەسەری پزیشکییەوە گیان لە دەست دەدات.
زیندانییەکی سیاسی کورد لە گرتووخانەی ئورمییە بەهۆی ئاستەنگکردنی چارەسەری پزیشکییەوە گیان لە دەست دەدات.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە، زیندانییکراوێکی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێ بە هۆی وەرنەگرتنی مۆڵەتی پزیشکیی گیانی لەدەستدا، دەشڵێن” ئەو زیندانییە توشبووی نەخۆشی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە بوو.
لە هەواڵەکەدا هاتووە، ڕۆژی چوارشەمەی ڕابردوو زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی ئەنوەر چالیشی تەمەن ٥٠ ساڵ خەڵکی ورمێ لە زیندانی ئەو شارە بە هۆی پێنەدانی مۆڵەتی تەندرووستیی لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو زیندانییە بەهۆی وەرنەگرتنی مۆڵەتی پزیشکیی کە توشبووی نەخۆشی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە بوو پێویستی بە چارەسەر وەرگرتن بوو، ڕێگەی پێنەدرا سەردانی نەخۆشخانە بکات.