دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری پەکەکە لە بەرنامەیەکی تایبەتدا لە گەڵ مێدیا هەبەر قسەی کرد و ڕایگەیاند، دواکەوتنی ئەو بەیاننامەیەی کە بڕیار بوو ڕێبەر ئاپۆ لە ١٥ی شوبات بڵاوی بکاتەوە، بەهۆی بزووتنەوەی کوردەوە نەبووە.
دوران کاڵکان ڕایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کۆمەڵکوژی ڕۆژنامەنووسان، دەستگیرکردن و زیندانی کردنەکان لە باکوور نیشاندەری ئەوەن کە ئاکەپە نایەوێت کۆتایی بە شەڕ بهێنێت و وتی: "پێویستە سەرەنجی بدەین، زمانی هێرش بەکار دێنێت، بیرکردنەوەکانی هێرشبەرانەیە، کردارەکانی هێرشبەرانەیە. هێرش دەکات، تێکدەدات و گەل دەستگیر دەکات. گوشار پەیڕەو دەکات ئایا بەو شێوە دەبێت؟ پرۆسەکە بەو شێوەیە پێش ناکەوێت. ئەم هەڵوێست، تێڕوانین و سیاسەتانە لە بەردەم دیموکراتیزەکردنی تورکیا دەبنە ئاستەنگ. دەبێت باش هەموو ئەمانە ببینرێت و لێ تیبگەن."
هەڵسەنگاندنەکانی دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە وەهایە:
"لە ٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٨و دواتریش بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩، لە ناوبردنی ڕێبەر ئاپۆ کرایە ئامانج. لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا گەلی کورد و هەموو مرۆڤایەتی کرایە ئامانج. پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بەڕاستی لە مێژوودا کردەوەیەکی دڕندانە، زاڵمانە و ناڕەوا بوو. لە ماوەی ٢٦ ساڵی ڕابردوودا، بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ، بزووتنەوەکەمان، گەلەکەمان و دۆستانمان تێکۆشانێکی قارەمانانە بەرێوە چوو".بەو بۆنەوە سەرەتا پێشەنگی ئەم بەرخۆدانە ڕێبەر ئاپۆ بە ڕێزدارییەوە سڵاو دەکەم، هەروەها ئەو شەهیدە فیداییانەی کە بە دروشمی "ئێوە ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن" بوونە بازنەیەک لە ئاگر بە دەوری رێبەر ئاپۆدا بەڕێزداری و منەتدارییەو یادیان بەرز ڕادەگرم و هەروەها تێکۆشانی ٢٦ ساڵەی گەلەکەمان و دۆستانمان پیرۆز دەکەم.
تێکۆشان و چالاکییەکانی ئیدانەکردنی ٢٦ـەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕیی بەهێز بوون. تایبەتمەندییەکانی ئەمساڵ هاوشێوەی ساڵی ١٩٩٩بوون. ئەو کاتە توندوتیژی لە کاردا هەبوو، ئەمساڵ ئەوە نەما. بەڵام ٢٦ـەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە ڕووی جەماوەری، ڕوونبوونەوە و داواکارییەوە بەهێزتر بوو. بەجدیەتەوە لەو شوێنانەی کە کورد و دۆستانیان هەن چالاکییەکان بە هێزەوە بەڕێوە چوو. شەقام و گۆڕەپانەکان پڕ بوونەوە لە گەل و دۆستانمان، داواکارییەکان ڕوون بوون. داواکاریی هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی گۆشەگیری و جینۆسایدی ئیمرالی و مسۆگەر کردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و مەرجێکە کە ڕێبەر ئاپۆ بە ئازادی بتوانێ ڕەوڵ بگێڕێت لە هەموو شوێنێک بەرز کرایەوە. بەم شێوەیە وەڵامی بانگەوازی ئێمە و بزووتنەوەکەمانیان داوەتەوە، سڵاو و ڕێزم پێشکەشی هەموویان دەکەم. بەتایبەتی چالاکییەکانی ستراسبۆرگ و زۆربەی شوێنەکانی دیکەی ئەوروپا، مەزن و مانادار بوون. بەشداری دۆستانمان باش بوو و پەیامەکانیان بەهێز و لە جێگەی خۆیدا بوو. هەروەها لە ڕۆژاوا، لە حەڵەبەوە هەتا کۆبانێ، ڕەقە، دێریک، قامیشلۆ و هەموو شارەکان بە چالاکییە جەماوەرییەکانیان داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیان کرد، خۆپیشاندانەکانی بە جۆش و خرۆشەوە و بە بەشداری زۆری جەماوەرییەوە بەڕێوەچوو. ئەمە زۆر گرنگ بوو. چالاکییەکان لە ئەوروپاوە تا مەخموور و شارەکانی باکوور بە هێزەوە بەڕێوە چوو بەو بۆنەوە بە ڕێزدارییەو سڵاوی خۆم پێشکەشی هەموو چالاکوانان دەکەم. هیوای سەرکەوتن بۆ گەلی وڵاتپارێزمان و دۆستانی دیموکراسیمان دەکەم. هەروەها لە ٢٧ـەمین ساڵی تێکۆشانی گەلەکەمان، دۆستانی دیموکراتیکمان دژی پیلانگێڕی هیوای سەرکەوتنم هەیە.
فیلمی دیکۆمێنتاری لە سەر لایەنی یۆنان دروستکرا
لەڕاستیدا ڕۆڵی لە هەڵمەتی جیهانییەکەدا زۆر گرنگ بوو. هەڵمەتی جیهانی بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی پێکرد، لە سەرانسەری کوردستان و هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە. ئەمە کاریگەری زۆری هەبوو. بە تایبەتی پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە دیدارەکاندا کاریگەری بەرچاوی هەبوو. ئەم کاریگەرییەمان لە چالاکییە جەماوەرییەکاندا بینی.
هاوکات فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر بابەتی پیلانگێڕیی لە ئەسیناوە ئامادەکرا. یانێ ڕاگەیاندنیش هەوڵێکی زۆری لەو ئاراستەیە و لە ڕێکخستنی چالاکییەکاندا نیشاندا. فیلمە دیکۆمێنتارییەکە دەربارەی ٩ی تشرینی یەکەم لە ئیتاڵیا دروستکراوە، ئێستاش فیلمێکی دیکۆمێنتاری لە ئەسینای پایتەختی یۆنان دروستکراوە. ئەو فیلمە دیکۆمێنتارییانە زۆر گرنگ بوون. لە ڕاستیدا هیچ لایەنێکی نادیار لە پیلانگێڕییەکەدا کە جێگەی گرتبوو شاراوە نەماوە. ڕێبەر ئاپۆ ئەوەندەی چاوەڕێ دەکرێت زانیاری پێشکەش کردووە و زانیاری لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە و ڕاپۆرتەکانەوە دەرکەوتووە. ڕێبەر ئاپۆ بە قووڵی و بە وردی و بە شێوەیەک تێبگەیەندریت، هەڵسەنگاندنی بۆ پیلانگێڕییەکە کردووە کە چۆن و لە کوێ بەڕێوەچووە. هەندێک لایەن و روونکردنەوە بۆ ئێمە گرنگ بوو.
لە هەردووکیان چیمان بینی؟ لە پیلانگێڕیەکەدا ڕۆڵی پێشەنگی ئەمریکامان بینی. سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی ئیتالیا لێدوانێکی دا و بە ئاشکرا وتی: "سەرۆکی ئەمریکا گوشاری لێکردم بۆ ئەوەی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕادەستی تورکیا بکەم". ئێستاش ئەوانەی ڕێبەر ئاپۆیان ڕەوانەی یۆنان کرد، بە ئاشکرا دانیان بەو گوشارانەدا ناوە کە لەلایەن ئیدارەی ئەمریکاوە ڕووبەڕوویان بووەتەوە. دەرکەوت کە پیلانی ١٥ی شوبات لە ڕاستیدا لە یۆنان پلانی بۆ دانرابوو. دورگەی خودا بۆ دیداری سیاسی ئەو شوێنەی ڕێبەر ئاپۆیان بردە ئەوێ، بەشێوەی چەتەی دەریایی لەوێ پلانیان بۆ ڕفاندنی دانا. ئەمانە هەمووی لێدوانی تاوانکارین. ئەگەر بەڕاستی یاسایەکی جیهانی هەبوایە، ئەوا دەوڵەتی ئەو کاتەی ئەمریکا ڕووبەڕووی دادگا بکرێتەوە.
دەبێت ئیدارەی ئێستای ئەمریکا پیلانگێڕییەکە قەرەبوو بکاتەوە
ئێمە لەسەر فیلمە دیکۆمێنتارییەکەی ئیتالیاشدا گوتبوومان، بەڵام لە ئەسینا ئەمە زیاتر ڕوون بووەوە. بە واتایەکی تر بە شێوەیەکی کراوە پلانیان داڕشت، یاسا پێشێل کرا و تاوانیان ئەنجامدا، بەڵام ئێستا یاسایەکی نێونەتەوەیی وەها نییە و جیهانێکی وا نییە. ئاخر لەم جیهانەدا هیچ یاسایەک بۆ کورد بەدی نەهاتووە و کورد سوودی لە هیچ یاسایەک وەرنەگرتووە. هەر بۆیە کەس قسە ناکات، ئەو شتانەی کراون وەک خۆیان دەمێننەوە. ئەوکاتەش دەمانگوت پێویستە ئیدارەی ئەمریکا ئەم نادادپەروەری و جێبەجێکردنی زوڵمە قەرەبوو بکاتەوە. پێویستە داوای لێبوردن لە کوردان بکات. بۆ ئەوەی سیستەمی گۆشەگیری و قڕکردن هەڵبگیرێت خەبات بکات.
بۆ بەرژەوەندی خۆیان هێرشی ئێردەی ئازادی گەلیان کرد و هەوڵیاندا لە ناوی ببەن. ئایا ئەمە قبوڵ دەکرێت؟ دەبێت ئیدارەی ئەوکاتەی ئەمریکا ڕاستییەکان پیشانبدا و دەبێت هەڵوێستێک نیشانبدات و بێدەنگ نەبێت. سەرەڕای ئەمەش هێشتا بێدەنگی بەردەوامە. ئەمەش ڕێگری لە چارەسەری پرسی کورد و دیموکراتیکبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوین و دیموکراتیکبوونی تورکیا دەکات. لە ڕاستیدا بەو هۆکارەوە پیلانگێڕییان ئەنجام دا. ئامانجیان لە ناوبردنی ڕێبەر ئاپۆ بوو لە ڕێگەی پیلانگێڕییەوە و لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا دەیانویست پەکەکە بتوێننەوە، ڕێگری لە چارەسەرکردنی پرسی کورد و دیموکراتیکبوونی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین بکەن. لە ئەنجامی ڕێگرییدا و ئەمە ٢٦ ساڵە ڕێگری دەکەن. ئەگەر ئه م پیلانگێڕییە نەکرایە و لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان بەڕێوەچووبایە، ئێستا گەلانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین له ئاشتیی و خۆشگوزەرانییدا دەژیان. ئەم دۆخە گۆڕەپانی دیموکراتیک دەستی پێکردووە و دەرفەتی ژیانی ئازاد و ئیدارەی دیموکراتیکی دەکاتەوە.
ئێستا چۆنە؟ ڕۆژهەڵاتی ناوین بوو بە ڕووباری خوێن. هەر ساڵێک ڕێکخراو و دەوڵەتەکان دەروخێنن و هی نوێ دادەمەزرێنن. بۆ ئەوەی داگیرکاری بەردەوامبێت، هەموو شوێنێکیان کردوە بە ڕووباری خوێن. لە هەوڵی لێگەڕین بۆ جێگرکردن و بەردەوامبوونی دەسەڵاتداری، دەسەڵاتداری پیاوسالار و سیستەمی دەوڵەت نەتەوە هەیە. ئەم ٢٦ ساڵە زیندانی کردنی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی بۆ ئەوەیە و هێشتا دەیانەوێت بەردەوام بێت.
لە ڕاستیدا ئەم هێرشە بۆ ڕێگری کردنە لە دیموکراسی، ئازادی و خوشک و برایەتی گەلان. بۆیە پێویست ناکات جارێکی دیکە باسی بکەینەوە، بەڵام نابێت هەرگیز ئەمە لەبیر بکەین، پیلانگێڕی چی بوو، کێ کردی و بۆچی ٢٦ ساڵ بەردەوامە. بەم هێرشانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین چی ئەزموون کرا؟ پێویستە هەموو کەسێک ئەم شتانە بزانێت و هەرگیز لە بیری نەکات. ئێستا بەرخۆدانی ٢٦ ساڵە ئامانجی پیلانگێڕییەکەی پوچەڵکردەوە. ئەو شتە سەرەکییانەی دەیانویست بیکەن بە دی نەهات، بەڵام دۆخی شەڕ و پێکدادان لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین بەردەوامە.
ئێستا دەپرسن، دەڵێن، تێکۆشان تا چەند پیلانەکەی پوچەڵکردەوە، کام لایەن پوچەڵ نەبوویەوە، لە ناو بردنی پیلانەکە مانای چییە. هیچ لایەنێک نییە تێبگەین. بە تەواوەتی لە ناوبردنی پیلانگێڕی بە واتای لەناوبردنی سیستەمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمراڵی و مسۆگەکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. ئەمە مانای چییە. واتا ئازادی کوردان و دیموکراتیکبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوینە. دیموکراتیکبوونی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوینیش بە مانای هەنگاوی شۆڕش و دیموکراتیکبوونی جیهان دێت. یانی ئەمە وەک گۆشت و نینۆک بەیەکەوە گرێدراون. پیلانگێڕی هێشتا چۆن بەردەوامە. بە سیستەمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمراڵی و گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە. ئەمەش بە واتای بەردەوامی سیستەمی ئیمراڵی دێت. سیستەمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و قڕکردن بە واتای هێرشی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دێت. پێشتر باسمان کردوە. تێکۆشان لە بەرانبەر پیلانگێڕی نێونەتەوەیی زۆر پێشکەوتووە، ئاستی لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین قووڵە، لە هەموو جیهاندا بڵاوبووتەوە.
ئازادی ڕێبەر ئاپۆ زۆر نزیکە
تێکۆشان لە بەرانبەر پیلانگێڕی نێونەتەوەیی گۆڕاوە بۆ تەڤگەری بۆ دیموکراسی و ئازادی. ئەم تێکۆشانە لە ٢٧ ساڵدا هێندەی تر بەهێزتر، فراوانتر و قووڵتر دەبێت. دەمانەوێت لە ٢٧ـەمین ساڵدا ئەنجام بەدەست بهێنین. گوتمان ساڵی کۆتاییە. تێکۆشانی ٢٧ـەمین ساڵ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت. ئەمەش ئامانجمانە. بە بەبێ گومان دەبێت مەرجەکانی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ بکەین بۆ ئەوەی بە ئازادی بژین و کار بکەین. ئەمە ئامانجی ئێمەیە لە ٢٧ ساڵەی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی. پێویستە گەلەکەمان، ژنان، گەنجان و هەموو وڵاتپارێزانی تورکیا، هێزە دیموکراتیکەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، دۆستانی شۆڕشگێڕ و مرۆڤدۆستان بەم شێوەیە ئەم ئامانجە ببینن. بەڕاستی مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و تێکشکاندنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی زۆر نزیکە. لە ٢٧ مەمین ساڵییدا تێکۆشانێکی کاریگەر و بەرفران دەکەین، بە بەبێگومان سەردەکەوین. ئەمە ئامانجی سەرەکیمانە و پێویستە هەمووان سەرنجیان لەسەر ئەم ئامانجە بێت. ئەوکات هەڵمەتی جیهانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بە چالاکی کاریگەر بگەیەنینە هەموو گۆڕەپانەکان و ٢٧ ـەمین ساڵ بکەینە ساڵی سەرکەوتن. بۆ ئەوانەی لەم ڕێگایەدا تێدەکۆشن سەرکەوتن دەخوازم.
دواکەوتنی بەیاننامەکی ئیمرالی هیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نەبووە
لە مانگی تشرینی دووەمدا هەندێک زانیاری بڵاوکرایەوە. ئێمەش بەدواداچوونمان بۆ بابەتەکە کرد. لە ڕاستیدا هەندێک لایەن بە ئاشکرا قسەیان کرد و ڕایانگەیاند کە ئەو بەیاننامەیە لە ١٥ی شوباتدا دەدرێت. ئەمەش بە شێوەیەکی بەرفراوان بانگەشەی بۆ کرا. بەڵام ١٥ی شوبات تێپەڕی و هیچ بەیاننامەیەکی لەو شێوەیە رانەگەیەندرا. بۆچی وا ڕوویدا ئێمەیش نازانین، هەوڵ دەدەین تێبگەین. ئەوەی ئێمە دەیزانین و دەمانەوێت بیڵێین ئەوەیە کە بە دڵنیاییەوە ئەم دۆخە هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە. یانێ هیچ بەربەست و دواخستنێک لە لایەن بزووتنەوەکەمانەوە نەبووە. لە داهاتوودا لە هۆکاری ئەم دواکەوتنە تێدەگەین. بەڵام ئەگەر بەڵێن بدەن و لە کۆتاییدا ئەنجامێکی بەم شێوەیە ڕووبدات دروست نییە. نەدەبوو وەها ڕووی بدایە.
لە لایەکی دیکەوە هەڤاڵانمان سەبارەت بەو پرۆسەیەی کە ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکردبوو، بەیاننامەیان بڵاو کردەوە. لەسەر پرۆسەکە لەلایەن هەڤاڵ جومعە و هەڤاڵ هێلین لێدوان درا. بەڕاستی پێشتر هیچ زانیارییەکمان لەسەر پرۆسەکە نەبوو. پێشتر گوتمان هیچ زانیارییەکمان لەو بارەیەوە نییە. بەڵام لەم دواییانەدا لە ڕێگەی دیدارەکان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئێمەش ئاگادار بووینەوە. ڕێبەر ئاپۆ نامەیەکی ناردووە. هەڤاڵان ئەمەیان بە ڕوونی باسکردووە. ئەوەی ئێمە تێگەیشتین ئەوەیە کە ڕێبەر ئاپۆ زۆر بە ڕوونی و بە ئیرادەوە لە هەوڵی چارەسەرکردنی پرسی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیایە لەسەر بنەمای ئازادی، گۆڕان و گۆڕانکاری دەوڵەت و کۆمەڵگای تورکیا لە بواری سیاسیەوە.
ئێمەش بەبڕیارین. بزووتنەوەکەمان زۆر جار لەو بارەوە لێدوانی داوە، بەبۆنەی ساڵوەگەڕی پیلانگێڕییەوە، هەموو ناوەند و ڕێکخراوەکانی بزوتنەوەکەمان لێدوانیان داوە و هەڵوێستی خۆیان ئاشکرا کردووە. هەروەها پەکەکە لەم بارەیەوە لێدوانی دا و بە ئاشکرا باسی لەوە کرد کە چۆن سەیری پرۆسەکە دەکات و چۆن لێی نزیک دەبێتەوە و هەڵوێستی چییە. ئێمە هەمیشە دەڵێین تا ئێستا بەگوێرەی بڕیارەکانی ڕێبەر ئاپۆ نزیکی دۆخەکە بووینەتەوە و بە دڵنیاییەوە لەمەودوا ئەم هەڵوێستەمان بەردەوام دەبێت. هەندێک کەس قسەی بێمانا دەکەن، زۆرن ئەو کەسانە. نابێت کەس گوێ لەم لێدوانانە بگرێت چونکە هەڵەن. ئێمە بە بڕیارین. دەتوانم ئەمە بڵێم، هەندێک لایەنی دژبەر هەن دەیانەوێت ئاستەنگی دروست بکەن. هەرچییەک بکەن و هەرچەند هەوڵ بدەن، ئازادی کورد مسۆگەر دەبێت و تورکیاش بەرەو دیموکراسی دەچێت. ئەوانەی دەیانەوێت لەمبارەوە ڕێگر بن لە هەوڵی ئەوەدان ناکۆکی و شەڕ له نێوان گەلی کورد و تورک دروست بکەن و بەمشێوەیە قازانج دەبینن، بەڵام شکست دەهێنن.
تێکۆشانی شاندەکە لە باشوور لەگەڵ بەڕێوەبەرانی باشوور بەڕێوەچوو. ئێمەش بەدواداچوون بۆ ئەم پێشهاتانە دەکەین. وەک پێشتر گوتمان تێکۆشانی شاندەکە بە گرنگ دەزانین. شاندەکە لەگەڵ لایەنەکانی تورکیا و باکوری کوردستان کۆبووەوە و هەروەها لەگەڵ لایەنەکانی باشووری کوردستان کۆبوونەوەی ئەنجامدا ئێمە بە گرنگی دەزانین. ئێمە بە وردی بەدواداچوون بۆ ئەم کۆبوونەوانە دەکەین. ئەو پەیامانەی دەدرێن و ئەو دیدارانەی ئەنجام دەدرێن گرنگن. ئێمە پێمان وایە کە سەردانەکان ئەرێنی دەبێت. ڕەنگە لە ڕابردوودا ململانێ و ناکۆکی نێوان لایەنەکان هەبووبێت، بەڵام ئێستا دۆخێکی مەترسیدار لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هاتۆتە ئاراوە. لە داهاتوودا ئەم دۆخە قووڵتر دەبێتەوە و بەردەوام دەبێت. ئێستا سیاسەتی کوردان لە ئاستێکدایە کە بتوانێت لەم دۆخە بەسەرکەوتووی بۆ گەلەکەمان تێپەڕێنێت و پێمان وایە هەڵوێستی خۆی لەسەر بوون و ئازادی دیار دەکات.
رێبەر ئاپۆ سوودی هەموو کەسێ لەبەرچاو دەگرێت
پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەموو کوردستانە و دەیەوێت کێشەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان چارەسەر بکات. ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت چارەسەری پرسی کورد لەسەر بنەمای دیموکراتیزەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت. نەک تەنها بۆ کورد، بەڵکوو بۆ بەرژەوەندی هەموو گەل و نەتەوەکانیش بێت. ڕێبەر ئاپۆ ژیانی هاوبەشی بۆ تورک، فارس، عەرەب، ئەرمەن، سریانی و جوولەکە و هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەوێت. ئێستا سیاسەتی کوردی لە ئاستێکدایە کە دەتوانێ لەم پرۆسەیە تێبگەن. ئێمە پێمان وایە پشتیوانی زیاتر بۆ ئەم پرۆسەیە دەبێت. چاوەڕوانییەکی وەها لە ئارادایە.
ئەمەش دەبێتە هۆی زیاتر بەرەوپێشبردنی یەکێتی و هاوپەیمانی دیموکراتیک سیاسەتی کوردی. لێرەدا بانگەوازی بۆ یەکێتی نەتەوەیی هەیە. لەم ڕووەوە بەرهەمی بەنرخی کەنەکە هەیە. پێویستە هەموو لایەک هێز و پشتیوانی بدات بەم پرۆسەیە. هیوادارین پێشهاتی نوێ ڕووبدات. وەک پەکەکە کراوەین و ئامادەین لەم بارەیەوە. ئێمە هەمیشە پاڵپشتی هەموو ئەو هەوڵانەمان کردووە کە سوود بەگەلی کورد دەگەیەنێت و لەسەر بنەمای پرەنسیپەکانی دیموکراسی و ئازادی، ئامادەین هەر ئەرکێک بکەوێتگە سەر شانمان بە بەرپرسیارێتیەوە جێبەجێی بکەین. هەڤاڵانمان پێشتر باسیان لەوە کردووە. ئەمە نیازی ئێمەیە.
کەس وتەبێژی ڕێبەر ئاپۆ نییە، ناشتوانێت بە ناوی ڕێبەر ئاپۆوە قسە بکات
بۆ ئەوەی هەڵە تێگەشتن دروست نەبێت چەندینجار سەرەنجم خستەسەر ئەمە. ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ لێدوانێکی بدایە، دۆخەکە هەندێک ڕوونتر دەبوویەوە. چونکە ئەمە نەبوو هەمووکەسێک قسە دەکات و شرۆڤە دەکات. ئێستا گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە ڕاستی و هەڵە تێکەڵ بوون. تا ئێستا هەندێک کەس بە دڵنیایەوە قسە دەکەن، بەڵام ئەمە ڕاست نییە. تەنانەت بە ناوی ڕێبەر ئاپۆوە قسە دەکەن. دەمەوێت شتێک بیڵێم کە پێویستە هەمووکەسێک ئاگاداربێت. کەس وتەبێژی ڕێبەر ئاپۆ نییە، و ناتوانێت بەناوی ڕێبەر ئاپۆ قسە بکات. پێویستە پرۆسەکە بە باشی بەڕێوەبچێت و ڕای گشتیی بە شێوەیەکی دروست ئاگادار بکرێتەوە. پێویستە ڕاست لە پرۆسەکە تێبگەیت. چۆن بڵێم، وەک ئەوەی هەموو شتێک بە ڕاگەیاندنێک چارەسەر ببێت، ئاشتی و دیموکراسی بەدی دێت، هەژاری کۆتایی دێت، هەمووکەسێک بە ئاسوودەیی دەژین و هەموو شتێک دەبێت گوڵ و گوڵستان، هیچ شتێکی وەها دروست نابێت. دەبێت خۆمان لەم خەیاڵە بۆرژوازیانە ڕزگار بکەین. ڕێبازەکان بەم ئاراستەیە دەبینرێن. وەک ئەوەی هەموو شتێک ڕێبەر ئاپۆ بیکات نیشانی دەدەن. نا، ئەمە کاری هەموومانە. چونکە کێشەکە هی هەموومانە. ئەگەر هەموومان پێکەوە خەبات بکەین دەتوانین سەرکەوتوو بین. تەنها بە یەک لێدوان دروست نابێت. ئەمە کاری تێکۆشانێکی مەزنە. لە دۆخێکدا هەندێک کەس هەندێک شت بدەن، ڕێبەر ئاپۆ بۆ خۆی ئەو کارە بکات، دەوڵەتیش هەندێ شت بدات بە کەسانێک، شتێکی وا بوونی نییە. هەموو شتێک بە تێکۆشان دروست دەبێت، بە ڕەنجی دەستەکانتان دروست دەبێت. دەبێت نەڵێین لێرە هێرش هەیە، کۆنەپەرەەستی هەیە، هەردووی هەیە. لە دژی ئەمانە دەبێت تێبکۆشین. تا شێوازی دروست و تێکۆشانی کاریگەر بەڕێوە ببرێت، سەرکەوتن بەدەست دێت.
لەم ڕووەوە نابێت گەلەکەمان، وڵاتپارێزان و هێزە دیموکراتیکەکان بکەونە هەڵەوە. با کەس بیر لەوە نەکاتەوە کە دانوستان لەسەر مێز دەکرێت، واژۆ دەکرێت و هەموو شتێک بەم ئاسانییە چارەسەر دەبێت. شتێکی وا نییە. لایەنەکەی دیکە دەیەوێت پەکەکە بتوێنێتەوە. لە ناوی ببات. سیاسەت بەو زیهنیەتەی قڕکردنی کوردان پێشبینی دەکات نەگۆڕاوە. شۆڕشێکی زیهنی و ویژدانی بە دی نەهاتووە. ئەمە بە ئاسانی ڕوونادات. هەوڵدانێکی مەزن و پرۆسەیەکی درێژخایەنی دەوێت. بە تێکۆشان بەدی دێت. بەڵێ ئەمە ڕوودەدات.
با کەس نەکەوێتە چاوەڕوانییەوە "کەواتە، ئاشتی ئاسان و خێرا دەبێت". کێشەکە بە دانوستان لەسەر مێز چارەسەر دەکرێت. هەروەها ئاسوودەیی دەدۆزینەوە." پێویستە هەمووکەسێک ڕێکخستنی خۆی پێش بخات. بە دروستی هەڵسەنگاندن بۆ پرۆسەکە بکەن. وەرن با یەکێتییمان بنیات بنێین. تێکۆشانی زیاتر پێویستە. تێکۆشانی کاریگەرتر، ڕێکخراوتر و ئەنجامگیر پێویستە. دەبێت هەموو بازنە وڵاتپارێزەکان، دیموکرات و گەلەکەمان بزانن کە چووینە ناو پرۆسەیەکی تێکۆشانی وەها، کە ڕێبەر ئاپۆ بە ڕەنج و تێکۆشانێکی هێندە مەزن تێبگەین و لە نێو تێکۆشانێکی وەهادا بین.
لە لایەنی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە هیچ شتێک نییە
دەگوترێت "لەبەرەکانی ڕۆژئاوا شتێکی نوێ نییە". وەک ئەوە وایە بووبێتە پەند. دەبێت ئەمە بگوترێت. بەڕاستی هیچ شتێکی نوێ لە بەرەی ڕۆژئاوادا نییە. یانی مرۆڤ نایەوێت وا بڵێت. ئەوەندە بێهیوا نین. بێگومان لە دۆخێکدا نین کە بێ هیوای بڵاو بکەینەوە. ڕەشبین و بێ هیوا نین، بەڵام زۆر ئاگادارین، هۆشیاریین. هەندێک کەس دەنووسن و دەڵێن. لایەنی کورد زۆر بە ئەزموونە. کەس ناتوانێت فریوی بدات. پێویستە هەمووان وریا بن. ئەمە ڕاستە. لەم بابەتەدا هۆشیاریین، بەڵام کاتێک مرۆڤ بەڕاستی سەیری بەرەی تورکیا دەکات، زۆر شت دەبینێت.
هەرگیز شتێکی نوێ نابینین. سەرۆکی گشتیی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی قسەی زۆری کرد. گرنگ بوو، مانادار بوو. لە ڕاستیدا ئەمە تا ڕادەیەک ڕێگەی بۆ دانوستان کردەوە. ڕێبەر ئاپۆ لە پەیامەکانیدا ئەمەی هەڵسەنگاند. دوای دیداری شاندی ئیمراڵی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ، سەردانی ناوەندی پارتەکەیان کرد، لە بەڕێوەبەرانی پارتەکە کە گروپێکیان لە ئەنجوومەن هەبوو، داواکارییەکانیان دەربڕی. هەموویان خواستیان هەبوو. جگە لەمانە هیچ شتێکی ئەرێنی نییە. هیچ شتێکی نوێ نییە.
دەڵێن با لێدوان بدات. وەک ئەوەی کە ڕێبەر ئاپۆ لێدوانی نەداوە تاوانبار دەکرێت. چۆن دەتوانێت بیدات؟ ئەقڵیەتێک دروست دەکەن کە ڕێبەر ئاپۆ خاوەن هەموو جۆرە دەرفەتێکە، لە هەموو شوێنێک پەیوەندی هەیە، دەتوانێت ڕێگەی تەکنیکی بەکاربێنێت بەڵام نایکات. ئیمراڵیتان خستۆتە نێو سیستەمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و قڕکردنەوە. بە واتایەکی تر پەیوەندی بە جیهانەوە نییە. ئەگەر ئەم دۆخە بگۆڕێت چی دەکات و چۆن دەیکات؟ ڕێبەر ئاپۆ بەبێ هەلومەرجی خەبات و ژیانی ئازاد دەتوانێت بکات؟ کێ ڕێگری لەم ئازادییە دەکات؟ کێ ڕێگری لە مەرجی ئازاد ژیان و خەباتی دەگرێت؟ کێ ڕێگری لە سیستەمی ئیمراڵی دەکات؟ سیستەمی ئیمراڵی لاببەن با ئازاد بێت، ئەوکات مرۆڤ دەتوانێت بڵێت شتێک "نەکراوە". لەبەر ئەمەش گوتینی "با لێدوانێک بدات و ڕزگارمان بکات" بێ واتایە.
ڕاگەیاندنەکانی تورک دەڵێن. ئەوەی کە بە گشتیی دەیڵێن ئەمەیە. هەندێک جار بە تەواوی لە ڕۆژەڤ دووردەکەونەوە. هەندێک جار دەبینی کە شتێک لەوێ باس نییە، هەندێک جار مرۆڤ دەبینێت کە ئەمە دەکەنە ڕۆژەڤ. ئەمە هەمیشە لە چوارچێوەیە شەڕی تایبەتدا بەردەوام دەبێت. ئەمانە ڕاست نین. پێویستە هەموو کەس ئەم ڕاستییە ببینێت، پێویستە بەدواداچوونی بۆ بکرێت.
لە بەرەی ئاکەپەدا هیچ شتێکی ئەرێنی نابینین
دەوڵەت باخچەلی جدیەتی هەبوو. لە ڕاستیدا ئەو لە لایەنی شەڕ بوو. کاتێک یەکەم لێدوانی خۆی دا، منیش لێکۆڵینەوەم کرد. هەندێک دەپرسن بۆچی ئەمە لە باخچەلیەوە هاتووە؟ وتم هەڵبەت لە باخچەلییەوە دێت. هەربۆیە شەڕ دەکات. ئەوانەی شەڕ دەکەن دەتوانن باسی ئەنجامەکانی شەڕیش بکەن. ئەوانەی شەڕ ناکەن چۆن قسە دەکەن؟ ئایا قسەی ئەوانەی شەڕ ناکەن بێ بەهان؟ بەڵام وا دیارە باخچەلیش هێزێکی ئەوتۆی نییە، هەندێک کاریگەری هەیە بەڵام لە پراکتیکیدا جێبەجێکردنی بە تەواوی لە دەستی دەسەڵاتی ئاکەپە، ئیدارەی تەیب ئەردۆغانە. هیچ شتێکی ئەرێنی لە بەرەی ئاکەپەدا نابینین. ئەمانە ڕەت ناکەنەوە، بەڵام هیچ شتێکی ئەرێنیش بەرەوپێش نابەن.
تەیب ئەردۆگان هەندێک قسەی نەگونجاوی وەک "یان یەکسەر چەکەکانیان دادەنێن یان بە چەکەکانیانەوە دەیانێژین". کێ ئەوان لە گۆڕ دەنێت؟ خۆی لە حاڵەتی شاردنەوەیدایە، باسی شاردنەوەی ئەوانی تر دەکات. با ئەو بە حاڵی خۆیەوە سەرقاڵ بێت. دەبێت ئەمە بڵێین.
ئێستا وەزیری دەرەوە و سەرۆکی میت بە جیهاندا دەگەڕێن. بە هەمووان دەڵێن؛ "لە دژی تیرۆری پەکەکەین، دژی تیرۆری پەکەکەین". چۆن تیرۆری پەکەکە تێک بشکێنین؟ ڕەنگە لەگەڵ پەکەکە چارەسەرێک بدۆزیتەوە. کێ باوەڕ بە قسەکانت دەکات؟ ئێوە لێدوان دەدەن و دەڵێن تورکیایەکی بێ تیرۆر دادەمەزرێنین. ئەوا ئەوکات ئەم هەوڵانە چین؟ نە ئاشتەواییە، نە جدین.
وا دیارە بەڕاستی ئاکەپە بە پێی دەسەڵاتی خۆی هەموو شتێک ڕێکدەخات. بەپێی بەرژەوەندی خۆی ڕێکدەخات. لێکۆڵینەوە دەکات و بە بەرژەوەندی خۆییەوە گرێدراوە. ئەمە دەبینین. ئیدی نازانین، دیار نییە چەندە ڕێککەوتن لە نێوان خۆیاندا هەیە. دیسان دیار نییە لە نێوان هاوپەیمانی گەلی ئاکەپە و مەهەپەدا، لە نێوان تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلیدا تا چ ئاستێک ناکۆکی یان یەککڕیزی هەیە، ڕوون نییە.
پێویستی بە ئاسایشی کۆمەڵگای کورد هەیە
لەبەر ئەوە کاردانەوەکانی بەرەی ئاکەپە و دەسەڵات کەس قایل ناکات. بۆ نموونە لە کوردستان، لە ئامەد، وان، لە خەڵک دەپرسن، لە ڕاگەیاندنەکانیش دەردەکەوێت، ئێمە هەموو ئەو قسانە دەبینین. هەمووان دەڵێن "ئێمە باوەڕمان بە ڕێبەر ئاپۆ هەیە، بەڵام باوەڕمان بە هیچ شتێكی دیکە نییە، باوەڕ ناکەین کە هیچ شتێک پێش بکەوێت."
پێویستە کۆمەڵگای کورد قایل بکرێت و متمانەی پێ بدرێت. دەڵێن دەبێت هەنگاوی متمانە بەخش بنرێت، هەنگاوێک کە متمانە دروست بکات، بەڵام پێچەوانەکەی دەبێت. دەسەڵات چی دەکات؟ دواجار لە ١٥ـی شووباتدا قەیوومیان بۆ شارەوانی گەورەی وان دانا و دەستیان بەسەر شارەوانییەکەدا گرت.
ئێوە دەزانن ئیرادەی گەل بوو بە بنەما، تەیب ئەردۆگان تەنها بە هەڵبژاردن هات و دەنگی گەلی وەرگرت. هاوسەرۆکانی شارەوانی وانیش بە ڕێگەی هەڵبژاردن هاتن. هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاکدەنیزیش بە هەڵبژاردن هات. هاوسەرۆکانی شارەوانی مێردینیش بە هەڵبژاردن هات. ئایا ئەمە ویستی گەل نییە؟
واتە ئەگەر هەڵبژاردن لە کوردستان بکرێت پووچەڵە، بەڵام ئەگەر لە تورکیا بکرێت دەچەسپێت؟ ئەگەر دەنگ بۆ تەیب ئەردۆگان بچێت دەنگە، دەربڕی ویستی دیموکراتییە، بەڵام ئەگەر بۆ ئەحمەد تورک، عەبدوڵا زەیدان بچێت ئەوە تیرۆرە. هیچ باوەڕییەک بەمە نییە.
ئەمە هێرشێکی ئاشکرای فاشیستی، داگیرکاری و قڕکەرییە. نەک تەنها ئەمە، ئێستاش "هاوپەیمانی" کەوتووەتە بەر لێکۆڵینەوە. چ هاوپەیمانییەک؟ پێی دەوترێت ڕێککەوتنی شار. دەم پارتی و جەهەپە لە زۆر شوێن هاوپەیمانییان کرد. باشە، مەهەپە و ئاکەپە لە هەموو شوێنێک هاوپەیمانییان کرد. ئەگەر هاوپەیمانی تاوان بێت دەبێت هەموویان دادگایی بکرێن. زۆر دژ بە یەکە. لە ڕاستییدا یاسایەکی لەم جۆرە نییە. هەموو شتێک بە کەیفییە، بەپێی بەرژەوەندییەکانی ئاکەپە هەموو کەس دەگرن. هەموو ڕۆژێک هەڵدەکوتنە سەر ماڵان، هەموو ڕۆژێک گرتن، فشار، چەوساندنەوە، زوڵم هەیە. لە ڕۆژئاوا بەڕێوەبەرییەکی ئەوەندە پیس هەیە کە لە جیاتی ئەمە ڕاست بکەنەوە، قووڵتری دەکەن. ئەمە زۆر ڕوونە.
ئاکەپە وەک سەرچەتی شەڕ ڕەفتار دەکات
ئێمە لەم ڕووەوە پێشوەختەمان بەرانبەر بە پارتی دەسەڵاتدار نییە، بەڵام ئەم کارانە بەربەستن لەبەردەم پرۆسەکەدا. ئەوەی ئاشکرا بووەوە ئەمەیە: بینیمان ئاکەپە نایەوێت شەڕوپێکدادن ڕاوەستێت. دەیەوێت شەڕوپێکدادان بەردەوام بێت. سوود لەم شتە وەردەگرێت. نایەوێت پرسی کورد چارەسەر بکرێت. نایەوێت کێشەی کورد-تورک چارەسەر بکرێت. لە بوونی ئەم کێشەیە سود وەردەگرن. ڕەنت خۆرە. ئاکەپەش ڕەنت خۆرە. ڕەنت خۆری ئاشکرا بوو.
ئێستاش وەک "بارۆنی جەنگ"، شەڕ هاندەدات و ڕەفتار دەکات. بەردەوام هێرشی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و گەریلا و ڕۆژئاوا دەکات. با سەرنج بدەین. زمانەکەی ئاشکرایە، بیرکردنەوەکانی ئاشکران، کارەکانی ئاشکران. لێدەدات و دەگرێت. فشار دەکات. ئەوە ناتوانێت وابێت. پرۆسەیەکی وەها پێش ناخرێت. ئەم هەڵوێستە، ئەم ئەقڵیەتە، ئەم سیاسەتە بەربەستن لە بەردەم دیموکراتیکبوون. دەبێت ئەمە ببینرێت. دیموکراتیکبوون بە تێپەڕاندنی ئەمانە بەدەست دێت. دەبێت ئەمە ببینین و لێی تێبگەین.
ئاکەپە لە ڕاستیدا بەدوای چارەسەری کێشەیەکی لەو شێوەیەدا نییە، بەڵکو بەدوای دیلگرتن، هەڵوەشاندنەوە و لەناوبردنیدا دەگەڕێت. تا ڕادەیەک شەڕێکی دەروونی تایبەت پەرەپێدەدەن. بەم شێوەیە دەیانەوێت کاریگەریی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر کۆمەڵگەی کورد، لەسەر ڕای گشتیی لە تورکیا، لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، لە تەواوی لە تەواوی جیهان لەسەر مرۆڤایەتی لاواز بکەن. شەڕی تایبەت بەڕێوەدەبات. ئێمە لەم شتە تێدەگەین.
ئەوانەی پێیان وایە دەتوانن کورد فریو بدەن هەڵەن
بەم شێوازانە دەتوانن تێکۆشان بکەن. ئەو کەسەی لە ڕووبەڕووی ئێوەدایە بەرخێکی قوربانی نییە، بە هۆی ئەوەو نییە کە ئێمە فشارمان بۆ هاتووە خەریکی پەرەپێدانی شتێکی لەم شێوەیەین. لە ڕاستیدا ئێمە پەرەمان پێدا، لەبەر ئەوەی وەکوو پێویستیمان زانی. ئێمە شەڕمان کرد، ڕەنگە هەڵە و کەموکوڕی هەبووبێت. بەڵام دەتوانین بە ساڵان درێژە بەم تێکۆشانە بدەین. بەڵام هەڤاڵمانمان گوتیان ئێمە عاشقی شەڕ نین. بۆ گەیشتن بە ئازادی و دیموکراسی تێکۆشانمان کردووە. ئێستا کاردەکەین بۆ جێبەجێکردنیان. ڕێبەر ئاپۆ وتی: "ڕشتنی هەر دڵۆپێکی خوێن کوشتنێکە". ئەمە فەلسەفەی ئێمەیە گۆڕیمان و گۆڕانکاری دیموکراتیکمان دەوێت. کەواتە ئەگەر باسی ناکۆکیەکان بکەین، کورد ناتوانێت درێژە بەم دۆخە بدات، ئەوانەی ئەمە دەڵێن و هیوای خوازی ئەمەن لە هەڵەدان کە دەڵێن پەکەکە گەیشتووەتە ئاستێک کە ناتوانێت بەردەوام بێت. ئەوانەی پێیان وایە دەتوانن کورد فریو بدەن، دیسان لە هەڵە دان.
لەم چوارچێوەیەدا دەبێ بە وردی ڕەچاوی بارودۆخی بەرەی دەسەڵاتدار بکرێت.
جگە لەوەش لە ڕوانگەی ئۆپۆزسیۆنەوە چی بڵێین، حزبەکان لە ڕاستیدا داوای ئەوەیان کرد و دوای ئەوە هەموو شتێک نەما. ئەوان لە کێشە ناوخۆییەکانی خۆیاندا گیریان خواردووە، لەگەڵ خۆیاندا دەژین. بۆ نموونە پارتی ئۆپۆزسیۆنی جەهەپە باسی هەڵبژاردن دەکات. بەجدی بپرسە، پێداگری بکە، ئەمە چەندە دەسەڵاتت هەیە. دەتوانیت بیکەیت، چونکە لەسەر ڕای گشتی کاریگەری هەیە. دەڵێن سەرقاڵی کێشە ناوخۆییەکانی خۆیەتی، بڕیاردان لەسەر ئەوەی کێ دەبێتە کاندید هەیە بۆیە لە ڕۆژەڤ بەدوور کەوتووتەوە.
دۆخێکی وا هەیە، بەڕاستی ئەوە بنەمای ئەوانە؟ یان "ناوەندی شەڕی تایبەت و دەروونییە" ئەم بەرنامانە دروست دەکات و ئەمە دەخاتە بەردەمیان؟ ڕەنگە خەڵک ئەمە نەزانن، بەڵام لە ڕۆژەڤ دوور کەوتوونەتەوە. کاتێک مرۆڤ سەیری بنکەی سیاسی ئێستای دەوڵەت دەکات، ئەوەی دەیبینێت تابلۆیەکی باش نییە، کۆمەڵێک سیاسی زۆر ناکارامەی لە خۆ گرتووە.
جەهەبە بە تەواوی لە دەرەوەی ڕۆژەڤدایە
جەهەپە دەڵێت ئەو پارتی دامەزرێنەرە، پارتی دامەزرێنەری دەوڵەتە، باشە. دامەزرێنەری حیزب بوون چ بەرپرسیارێتیەک بۆ دەوڵەت دروستدەکات؟ دۆخی دەوڵەت چۆنە؟ لە چ مەترسیەکدایە؟ داهاتوو چۆن دەبێت؟ لە ئەنجومەنی پیشەسازی و بازرگانی تورکیا (توسیاد) دوورخراوەتەوە و گوتی سیستەم هەڵوەشاوەتەوە. جەهەپە لەمەوە چ دەرەنجامێک بەدەست دەهێنێت؟ کەواتە ئەمە نابێتە ڕۆژەڤی پارتی دامەزرێنەر؟ هەوڵ نادات لەم دۆخە ڕزگاریان بێت؟ بۆیە پێویستە، بەڵام جەهەپە لەدەرەوەی ڕۆژەڤدایە. بەگشتی سەرقاڵی شتە ناوخۆییەکانیەتی.
ئایا ئەمە تەنیا ناوەندێکە یان لەلایەن کەسانی ترەوە بەڕێوەدەبرێت؟ ئایا شوێن ئەوان کەوتوون؟ ئێمە لەبارەی ناوەندی شەڕی تایبەتەوە نازانین. بەڵام ئەمە ڕاست نییە. بەڕاستی پێویستە ئەندامانی جەهەپە ئەم دۆخە ببینن. کۆمەڵگای سیاسی بەو شێوەیە تێناکۆشێت.
کاتێک سەیری ئەمانە دەکات، سەیری سیاسەتی عوسمانی دەکات، پێیان دەڵێین عوسمانی، بەڵام هێشتا ئالیەتێکی سیاسی هەیە. ئەگەر دۆخێکی لەو شێوەیە ڕووی نەدابا، دروست بوونێک ڕووی نەدەدا. ئەگەر سەیری ئەو پرۆسەیە بکەین کە بزووتنەوەی کەمالیستی پەرەی پێداوە و کۆمار دامەزرا سیاسەتمەدارێک لە کاردایە، بەڵام ئێستا لە زۆر لە ئاڵۆزیدایە، دوورە لە ڕۆژەڤ، دوورە لە پرسە بنەڕەتییەکان و ناتوانێت هیچیان لەسەریان باس بکات. هەروەها ناتوانێت باسی دیموکراسی بکات، چونکە ئەگەر باسی دیموکراسی بکات، باسی پرسی کورد و ئازادی کوردیش دەبێ بکات. بەڵام باسی ئەوە ناکەم کە دەیانەوێت لەم ناوەندەدا قازانج بکەن. ئەوەی بینیومانە هەتا ئێستا ئەمە: لە ڕاستیدا شەڕی ٤٠ ساڵە ئەم حەقێقەتەی خستە ڕوو. لەم دواییانەدا هەنگاوەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد.هەندیک لایەن چ لە ئاستی ناوخۆ و چ لە ئاستی دەرەوە هەن، کە نایانەوێت پرسی کورد چارەسەر بکرێت. هەروەها پرسی کورد پرسێکی ئاڵۆزە. کورد شەڕی هەر کەسێک بکات، بەو شێوەیە ئەوان سوودی لێ وەردەگرن. سیستەمێکی جیهانی ١٠٠ ساڵە دامەزراوە. سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری جیهانی سیستەمێکی وەهایە. هەر کەس تا ڕادەیەک لەم سیستەمە سوود وەردەگرێت.
بەو بۆنەوە زۆر کەس تووشی ئاستەنگی هاتوون، زۆر کەسیش هەوڵی ئاستەنگی دەدەن. لە ناوەوە زۆر ڕانت خۆر هەیە. لە دەرەوەش زۆر لایەن هەیە. سەیرکەن زۆر شت ڕوودەدات و یەک وشەش ناڵێن. هیچ دەوڵەتێک لە ئەوروپا، تەنانەت ئەوانەی دەستیان لە پیلانگێڕیەکەدا هەیە، هیچ شتێک لەبارەی ئەم هەوڵدانەوە ناڵێن. ئێمە نازانین مەسەلە چییە. بەڕاستی ئەگەر ئەوان چارەسەری پرسی کوردیان دەوێت و لەگەڵ دیموکراسیدان، چۆن دەبێت پشتیوانی لێ نەکەن؟ بەڵام هەڵوێستێکی وایان نییە. بۆیە دەردەکەوێت ئەوان دژی چارەسەرین.
بەڵام سیاسەتی ئێستایان ناتوانێت بەسەر ئەم دۆخەدا سەرکەوێت. بەو هەڵوێستەی ئێستایان و ئەو سیاسەتانەی کە پەیڕەوی لێدەکەن، کارنامەیەکی بێ کاریگەریان هەیە، لەوانەیە لەو دۆخەی هەیە سوودمەند بن. بەو شێوەیە هیچ ئەنجامێک بەدەست ناکەوێت بۆیە دەبێت ئەمە تێپەڕێندرێت.
دەبێت سۆسیالیستەکان بەردەوام لە گۆڕان و گۆڕانکاریدا بن
لەم ڕووەوە پێویستە هێزە دیموکراسیەکان، ئۆپۆزسیۆنی دیموکراتیک، هێزە سۆسیالیست و چەپەکان، ڕێکخراوە دیموکراتیکەکان، حیزب و بزووتنەوەکان بە بنەما وەربگیردرێت. بۆیە هەندێک هەوڵیان هەیە، بەڵام هێشتا بێکاریگەرن. هاوپەیمانیمان هەیە. هاوپەیمانی ئێمە و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان هەیە. دەڵێن؛ "ئێمە نەمانتوانی گفتوگۆ بکەین. هەوڵدەدەین تێبگەین. هەروەها نەمانتوانی بە شێوەیەکی تێر و تەسەل ڕوونی بکەینەوە ئەوەی لێ تێگەیشتین رەوای پێبدەین." ئێمە باوەڕمان وایە، ئەوان بەدواداچوونی بۆ دەکەن، هەوڵ دەدەن تێبگەن. پێویستە تێبگەن. چونکە ئێمە بۆ دیموکراسی تێکۆشان دەکەین. ئەمەیە کە دەمانەوێت بەرەو پێشەوەی ببەین و لەبەرچاوی بگرین. بۆیە دەبێت خێراتر و باشتر تێبگەین. هەروەها پێویستە بە خێرایی خاوەنداری لێبکەین.
دەبێت یەکگرتوو بین. پێویستە هەنگاو بە هەنگاو ئەم پرۆسەیە، واتە دیموکراتیزەکردن بەرەوپێش ببەین. دەبێت ئێمە پێشەنگایەتی بکەین. ئێمە چاوەڕوانی هەڵوێستی لەم جۆرە لە دۆست و هاوپەیمانەکانمان دەکەین. ئەوانەی نیگەرانن و بە وردی سەیری دەکەن، لەبری ئەوەی بە گومانەوە لێی نزیک ببینەوە، دەبێت لێی تێبگەین، بەرو ڕووی بچین و جێبەجێی بکەین، ئەمەش بە تێکۆشان بەدی دێت.
چونکە دەتوانرێت بەم شێوەیە دروست بکرێت. پێشینە ئەمەیە. لەم ڕوانگەیەوە، بزووتنەوەی چەپ و سۆسیالیست، بزووتنەوەی دیموکراسی، هێزە دیموکراسییە شۆڕشگێڕەکان، دەبێ زیاتر گرنگی پێبدەن و خێراتر تێبگەن و یەکڕیزیی مەزنتر دروست بکەن. پێویستە ڕێگا بکرێتەوە، هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ بەرەوپێشبردنی سیاسەتی دیموکراتیک.
لەم بوارەدا کەموکوڕی هەیە. بانگەوازی من بۆ ئەم هەڤاڵ و دۆستانە ئەوەیە کە پێویستە پرۆسەکە بە شێوەیەکی وردتر و قووڵتر بەرەو پێش بچێت. پێویستە خەباتمان بۆ دیموکراسی، دیموکراتیزەکردن و ئازادیی کورد و تورک بەرەوپێش ببەین.
ئەمە ئامانجی ئێمەیە و هەوڵدانمان لەوبارەوە ئەوەیە. بەو بۆنەوە وتمان لە ڕوانگەی بەرەی کوردییەوە پێویستە خۆیان لە تێگەیشتنی هەڵە ڕزگار بکەن. بۆیە دەبێ ئەو هەڤاڵانەش ڕزگار ببن. کێشەکە کێشەی تورکیایە، ئەوەی دەبێت دیموکراتیک بێت تورکیایە. هەموو هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر ئەم بنەمایەیە: بۆ دیموکراتیک بوونی تورکیا، بۆ دیموکراسی و بۆ جێبەجێکردنی گۆڕان و گۆڕانکاری دیموکراتیک لە تورکیا، هەستیارکردنی دەوڵەتی تورکیا بەرامبەر دیموکراسی، بەدیموکراتیک کردنی کۆمار، بەدیهێنانی ڕێکخستنی دیموکراتیک و کاریگەری کۆمەڵگە، بۆ دروستکردنی بناغەیەکی چارەسەری لەسەر بنەمای دیموکراتیزاسیۆن.
پێویستە هەموو ژنان و گەنجان و هێزە سۆسیالیستییە چەپەکان و هێزەکانی شۆڕشگێڕی دیموکراسی لە تورکیادا بچنە پاڵ ئەمەوە و پشتیوانی لێ بکەن و هێزی پێ بدەن و وەک کێشەی خۆیان بیبینن و خاوەندارێتی بکەن. بانگەوازەکەمان لەسەر بنەمایە. داوا لە هەموو لایەک دەکەم کە بە باشی لە پرۆسەکە تێبگەن و بەرپرسیارێتی هەڵبگرن و بە شێوەیەکی کاریگەر بەشداری بکەن.
شەڕ لە هەموو بەرەکان بەردەوامە
هەڵسەنگاندنێکی درێژخایەن لەبارەی شەڕەوە ناکەم. پێشتر ئەم کارەمان کردووە. فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی هەڵسەنگاندنی پێویست سەبارەت بە دۆخی جەنگ دەدات. شەڕ لە هەموو بەرەکاندا بەردەوامە. چونکە هێرشەکان بەردەوامن. ئیدارەی ئاکەپە – مەهەپە و بەتایبەت ئیدارەی ئاکەپە بەردەوامە لە هێرشەکانی. لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، باکوور و ڕۆژئاوا هێرشکردنی بەردەوامە. لە هیچ شوێنێک لاوازبوون دروستنەبووە. لە بەرانبەر ئەم هێرشانە بەرخۆدانی قارەمانانەی گەریلا بەردەوامە. دەڵێن قوفڵمان کردون. شتێکی وا نییە. پێشتر هیچ شتێکی لەو جۆرە ڕووی نەداوە. ساڵانێکە نەیانتوانیوە یەک سنگەر بەدەست بهێنن. بەرخۆدانی گەریلا بەرخۆدانێکی بێهاوتایە. جارێکی تر سڵاو لەم قارەمانێتیەی گەریلا دەکەم. سڵاو لەم بەرخۆدانە. شەهیدان بە ڕێز و منتبارییەوە یاددەکەمەوە. تەنها دەتوانم ئەمە بڵێم.
بەڵام دەتوانین چی بڵێین دەربارەی شەڕ؟ با لە پێشکەوتنی گەریلا بڕوانین. یەکەیەکی بچووکیان هەبوو کە تەنها تفەنگ و چەکی بچووکیان هەبوو. لەگەڵ زۆربەیان نەبوو. تەڤگەر، ڕۆژ بە ڕۆژ مەزنبوو و پێشکەوت. بەپێی گۆڕانی بارودۆخەکە گەریلاکانیش خۆیان دەگۆڕا. لێدوان دەدەن و دەڵێن؛ "لە ئاسمانەوە لێماندا"، "بە تەکنیک لێماندا" و "لە یەک سەنگەردا لە دژی هێرشێک کە بە چەکی قەدەغەکراو ئەنجامدرا، بەرخۆدانمان کرد". گەریلا دەتوانێت هەموو ئەمانە بە ئەنجام بگەیەنێت. ڕاستییەکی گەریلا هەیە کە گەیشتووەتە ئەم ئاستە. گەریلاکان تەکنیکی دەوڵەتیان پوچەڵکرد. دەوڵەتی تورک هەوڵیدا لە ڕێگەی تەکنیکەوە زاڵ بێت بەسەر گەریلاکاندا، بەڵام گەریلاکان ئەو هەوڵانەی دەوڵەتی تورکیایان پووچەڵ کردەوە. هەموووکەس باش دەزانێت کە چەند فڕۆکەیەکی کەشف لەلایەن گەریلاکانەوە خراونەتە خوارەوە. گەریلاکان ئیدی لە ئاسمانەوە چالاکییەکانیان ئەنجام دەدەن.
ئەوان شەڕڤانی دۆزێکی مەزنن
هێزێکی بەم شێوە هەیە. ئێستا نەک تەکنیک، هێزی گەریلاکانی کورد هەیە. هێزی گەریلای کورد هۆشیارە، بە ئیرادەیە، عەوداڵی ئازادی، خۆشەویستیە. ژن و پیاوی گەلی کورد شەڕی خۆیان پەیوەست بەمەوە بەڕێوەدەبن. ئەوان شەڕڤانی فیدای دۆزێکی مەزنن. تا ئێستا هەرگیز پشتیان بە هێزی تەکنیکی نەبەستووە و درێژەیان بەم شەڕە نەداوە. پشتیان بە هۆشیاری خۆیان، ئیرادەی خۆیان، بەڕێکخستنبوونی خۆیان بەستووە و شەڕی خۆیان کرد. کەس هۆشیاری و ئیرادەی گەریلاکانی نییە.
ئەوەی گەریلاکانی کورد دەیکەن، هیچ سوپایەک ناتوانێت بیکات. چەندین جار باسمان لەوە کردووە. ئێستاش دۆخی ئێستا بەم شێوەیە. گەریلاکان وەڵام دەدەنەوە و شەڕ بەردەوامە. تا هێرشەکان بەردەوام بن، شەڕ بەردەوام دەبێت. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە بزانێت.
لەم ڕووەوە دەتوانین بڵێین ئەو لایەنەی هێرش دەکات ئێمە نین. ئیدارەی ئاکەپە بەردەوام هێرش دەکات. لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە لە ڕێگەی شەڕەوە بوونی خۆی پاراستووە. لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩دا کودەتایەک ئەنجامدرا. تەیب ئەردۆگان وتی؛ "ئێمە سەرلەنوێ دەست پێدەکەینەوە." پارتیان داخست و پاشان بەتەواوی دەرفەتەکانی ڕێبەر ئاپۆیان بۆ چالاکی سیاسی نەهێشت و شەڕیان سەپاند. تا ئێستاش بە شێوازی جیاواز پەنایان بۆ شەڕ بردووە.
ئەوە کۆماری تورکیایە لەبەردەوم ڕووخاندایە
حکومەت هەوڵدەدات لە ڕێگەی ئەم شەڕەوە بەردەوامی بە خۆی بدات، بەڵام هەڵوەشینەوە دەبێتە هۆی ڕووخانی تورکیا و تورکیا بەرەو کارەسات دەبات و ئەم کارەساتە بەردەوامە. نۆرەی قوبرسە، هیچ کاتێک لەم ڕووەوە هیچ پەرەسەندنێک ڕووی نەداوە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هێزێکی زۆر شەڕ دەکەن و ئەوە کۆماری تورکیایە کە بەدیلی نییە و دوور دەخرێتەوە و پێگەی ستراتیژی خۆی لەدەست دەدات و لە لێواری داڕماندایە. لایەنە پێشکەوتنخوازەکان هەوڵ دەدەن دەرفەتێک بۆ دەربازبوون لەم دۆخە بڕەخسێنن. بزووتنەوە و گەلی ئێمەش پشتیوانی ئەم کارەیان کرد. ئەمەش دەرفەتێک بوو بۆ ئەوان. یانێ دەرفەتێکە کە کورد بە حکومەتی بەخشی. ژیرانە نییە ئەم بابەتە لەبە چاو نەگرن و هەوڵی سەرکوتکردنی کورد بدەن و بڵێن "تەسلیم بە، من سەردەکەوم."
یان ئەم عەقڵیەتە بەڕاستی وانەی فێر نەبووە، یان بەنیازە تا ئەو کاتەی بیەوێت درێژە بە مانەوەی خۆی بدات. واتە ئەوان بەرپرسیارن. ئێمە هەمیشە ڕامانگەیاندووە کە ئامادەین هەم بۆ ئاشتی و هەم بۆ شەڕ. بەو پێیە خۆمان ئامادە دەکەین و بەردەوامین لە کارەکانمان. لەمەودوا بەردەوام دەبین لە کارەکانمان.
حکۆمەت ئاکەپە دوژمنی حەقیقەتە
بەڵێ، سەرەتا بە ڕێز حورمەتەوە یادی عەگید ڕۆژ کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بەنداوی تشرین شەهید بوو و هەروەها عەزیز کۆیلوئۆغڵو کە لە ٢٧ی کانوونی دووەم لە لایەن حکومەتی تورکەوە لە ناوچەی ڕانیە شەهید کرا بەرز ڕادەگرم. لە کەسایەتی ئەواندا سەرجەم شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد بە بیر دێنمەوە. ئەڵبەت پێش ئەوان لە تشرین و باشور شەهیدی ترمان هەبووە. جیهان بیلگین و نازم داشتان له نێو ئەو کەسانەدان کە شەهید کران. هەروەها لە باشوور گۆڵستان، تارا و هێرۆ بەهادین بە شێوەیەکی دڕندانە شەهید کران، عەزیز کۆیلوئۆغڵو هەروەها بە شێوەیەکی ترسنۆکانە کرایە ئامانج.
حکومەتی ئێستای ئاکەپە دوژمنی ڕاستی، ڕووناکی و حەقێقەتە و درێژە بە هێرشە دڕندەکانی خۆی دەدات. لەم ڕووەوە هیچ سنوور و پرەنسیپێکی ئەخلاقی و یاسایی ناناسێت. دان بە ئازادی ڕاگەیاندندا نانێت، ئەمە تەواو ئاشکرایە. یانێ لە سنوورەکانی خۆیدا کەسانی ڕەنجدەر و خەباتکارانی چاپەمەنی دەستگیر دەکات. هەروەها هێرش دەکاتە سەر خەباتکارانی ڕاگەیاندن لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆی و دەیانکاتە ئامانج، لەوانە ئەو کەسانەی لە باشور و ڕۆژاوا کراونەتە ئامانج و شەهید کران. سیاسەتی ئەو بەم شێوەیە. ئەمەش تەواو ئاشکرایە.
هەردوو کارەکەی تاوانن، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتین. بەپێی یاسا تاوانە. تاوانێکی وا ئەنجام دەدات. بۆچی؟ چونکە دەترسێت. هێرش دەکاتە سەر گەریلا، دەیەوێت بیانکوژێت. هێرش دەکاتە سەر شەڕڤانانی گەنج، ژن، گەل دەستگیر دەکات. هەروەها هێرش دەکاتە سەر ئەو کەسانەی کە ڕاستییەکان دەخەنە ڕوو، وەک ئەندامانەی ڕاگەیاندن کە ڕاستییەکان ئاشکرا دەکەن.
ئەوانەی لە سنوورەکانی خۆیدایە زیندانی دەکات و هەوڵ دەدات لە ژێر ئەشکەنجەدا لەناویان ببات. لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆی بە شێوەیە جیاواز دەیانکاتە ئامانج و دەیانکوژێت، وەک ئەوەی گەریلای شەهید کردبێت. لێیان دەترسێت، دەمەوێت ئەمە بڵێم. ئەوەندەی لە گەریلا دەترسێت، لە خەباتکارانی ڕاگەیاندنی ئازاد دەترسێت. لەو کەسانە دەترسێت کە بەدوای حەقیقەتدا دەگەڕێن و بە کامێرا و قەڵەمەکانیان تێکۆشان دەکەن و راستیەکان ڕووناک دەکەنەوە. بۆچی؟ چونکە خۆیان کاری ناڕەوا دەکەن، تاڵانکاری و کاری نایاسایی دەکەن، تاوان دەکەن. بۆیە دەیەوێت ئەم شتانە ئاشکرا نەبن و نە ئاشکرا نەکرێن. نایەوێت ئەو ڕاستیانە تۆمار بکرێت و بۆ رای گشتی بگوازرێنەوە. دەیەوێت ئەو کردەوانەی لە چوارچێوەی شەڕی دەروونیدا بەریوەی دەبات ئاشکرا نەبن. هێرش دەکاتە سەر خەباتکارانی ڕۆژنامەگەری و راگەیاندنی ئازاد یانێ کێ ڕاستییەکان تومار بکات و ڕاێبگەیەنێت و تاوان و دڕندەییەکانی ئاشکرا بکات، دەیکاتە ئامانج. پێویستە هەمووان ئەمە ببینن، کۆمەڵگەی ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن ئەمە بیبینن و لێی تێبگەن و بەو پێیە درێژە بە کار و چالاکییەکانیان بدەن. ئەوەی من لێرەدا دەیڵێم ئەمەیە؛ پێویستە بزانن ئەو کار و چالاکییانە کە ئەنجامی دەدەن چەندە گرنگن. بەم شێوەیە ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندنی ئازاد ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە شەڕی دژی فاشیست، داگیرکاری و جینۆساید. هەروەها ئاشکراکردنی ڕاستییەکان، ئاشکراکردنی تاوان و دڕندەییەکان و پەروەردەکردنی کۆمەڵگا. کۆمەڵگا هۆشیار دەکاتەوە هەتا ڕووبەڕووی تاوانەکان بێتەوە. یانی ئەرکێکی گەورە و بنەڕەتی جێبەجێ دەکات، بەڕاستی فیدایی راستیەکانن.
تێکۆشەرانی فیدایی ئازادیین لە ئاشکراکردنی حەقیقەتەکان و تێکۆشەری حەقیقەت لەم ئاستەدایە. دەبینین ئەوانەی درێژە بەم تێکۆشانە دەدەن، باش لەم بابەتە تێدەگەن. کۆمەڵکوژیی، ئیرادە، بەرخۆدان، بوێری و فیدایی بوون بەهێزتر دەکات، ئێمە لە لێدوان و ڕاگەیاندنەکان لەوە تێدەگەین. بەڵام دەمانەوێت بڵێین نابێت زۆر رێگە بە هەستەکان بدەین. هەمیشە دەوترێت: 'ئەو کۆمەڵکوژییانەی ئەنجام دەدرێن ناتوانن ڕاگەیاندنی ئازاد بێدەنگ بکەن و ڕاستییەکان بشارنەوە و ڕێگری لە ئاشکرابوونی ڕاستییەکان بکەن'. بەدڵنیاییەوە شوێنکەوتوانی عەزیز و عەگید ئەو ئامانجانە بەدی دەهێنن.
من باوەڕم وایە لەسەر بنەمای ئەم سیاسەتە هەوڵدان دەکەن و سەردەکەون. من لە ئازار و ئێشەکانیان بەشدارم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
کۆنفرانسی گەلان بوو بە وەڵامێک بۆ پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات
کۆنفرانسی گەلان کە لە ٢٦ـەمین ساڵوەگەڕی ١٥ی شوبات، لە ڕۆژانی ١٤-١٦ی شوبات بەڕێوەچوو. بوو بە وەڵامێک بۆ پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات. هەروەها ئەمەش بەشێکی گرنگی تێکۆشان دژی پیلانگێڕی بوو. ئێمە بەو شێوەیە هەڵسەنگاندمان بۆ کرد، بەو شێوەیە سەیرمان کرد، باوەڕمان وایە کە لە ڕاستیدا بەو شێوەیە بووە. لەو لێدوانانەی کە درا، ئەمە ڕوون بووەوە و زۆر مانادار بوو.
لە ڕاستیدا داواکاری جێبەجێکردنی مەرجەکانی کار و چالاکییەکان و ژیانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیان کردە دروشمی بنەڕەتی خۆیان. وەک لە لێدوانەکانی کۆتایی ئەم کۆنفرانسەدا هاتووە و وەک بەشداربووان لە لێدوانەکانیاندا ڕوونیان کردەوە، بیری ڕێبەر ئاپۆ سەرچاوەی ئیلهام و ئاراستە و بنەمایە. بەڕاستی زۆر گرنگە. کۆبوونەوەیەکی ٣ڕۆژە بە ناوی "پلاتفۆرمی گەلانی ئەوروپا" بەڕێوەچوو. دەوترێت زیاتر لە ٧٠٠ نوێنەر بەشداریان کردووە، بەشداربووان لە ٣٠ وڵاتی جیاوازەوە هاتبوون. گفتوگۆکردن لەسەر ئەوەی کە گەلان چۆن دەتوانن بە ئازادی و یەکسان و بە خوشک و برایەتی لەسەر بنەمای پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ بژین و چۆنیەتی بەرقەراربوونی دیموکراسی بۆ گەلانی جیهان. ئێمە ئەم شتانە زۆر بەگرنگ و مانادار دەزانین. هەروەها کات و ناوەڕۆکەکەیشی زۆر گرنگ بوو.
ئەوان لە هەوڵی ئەوەدان لەسەر ئاستی جیهان بیری ڕێبەر ئاپۆ بۆ مرۆڤایەتی، دژی پیلانگێڕیی بڵاوبکەنەوە. ئەم خاوەندارییە لە ڕێبەرایەتیە، هەروەها تێکۆشانی کاریگەر بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ نیشان دەدات. لە لایەکی ترەوە بۆچی ئەوروپا ئەمە بە پێویست دەزانێت؟ چونکە بەڕاستی فاشیزم لە هەڵکشاندایە و دوور نییە بیرۆکەی هیتلر جارێکی دیکە تەشەنە بکاتەوە. هەمووان لە ترسدان. بۆشایی دروست بووە، بەڵام ئەو وێنەیەی کە سەریهەڵدا وێنەی دڵخۆشکەر نەبوو. دۆخی حوکمڕانی و بەڕێوەبردن لە ئەوروپا ڕوونە، ئەو ئاراستە و خواستانەی کە لە ئەوروپادا خەریکە شێوەی خۆیان دەگرن، تەواو ڕوونن. زۆر گرنگە هەڵوێستێکی جددی و یەکگرتوو و وریا لە دژی بگرینەبەر. یانێ مرۆڤایەتی لە مەترسیدایە، جیهان لەژێر هەڕەشەدایە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش پارادایمی ڕێبەرایەتی و بنەما بنەڕەتییەکانی پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک گرنگییەکی ژیانییان هەیە لەم سەردەمەدا.
ژیانی ئیکۆلۆژی و جیهان لە لێواری لەناوچووندایە. بوومەلەرزە ڕوودەدات، بەڵام هێشتا ڕوون نییە تا چەند سروشتییە و تا چ ڕادەیەک بەهۆی بەکارهێنانی ناڕەوای سروشتە. وەها دۆخێک بوونی هەیە.
لە لایەکی تریشەوە بنەمای خۆبەڕێوەبردنی دیموکراتیک، سیستەمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک، ژیان و یەکێتی نەتەوەی دیموکراتیک، ژیانی کۆمۆناڵی دیموکراتیک لەسەر بنەمای ئازادیی و ئیکۆلۆژیای ژن، لە کۆمەڵگایەکی پڕ خەرج و لە ژینگەیەکی تاکڕەودا بووە بە بنەمایەکی پێویست.
ڕێبەر ئاپۆ ئەمانەی داڕشت و کردیان بە سیستەم و کردی بە پڕۆژەی چارەسەریی. ئێستا دەیانەوێت لەم بابەتە تێبگەن، باسی ئەمە بکەن. ئەمە زۆر گرنگە. مەبەستم ئەوەیە ئێمە بەپەرۆش بووین، هەوڵمان دا بەدواداچوونی بۆ بکەین، زۆر گرنگ و بەمانادارمان زانی.
ئێمە وەک بزووتنەوەکەمان هەمیشە گرنگی و بەهایەکی زۆر وەک ئەو جۆرە هەوڵانە دەدەین. یەکێک لە گەورەترین هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ بڵاوکردنەوەی بیرۆکەکانی و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری هەموو مرۆڤایەتی و جێبەجێکردنی ئازادی هەمە لایەنەیە. ئەمانە بچووکن، بەڵام هەنگاوی زۆر بەنرخ و گرنگن لەسەر ئەم بنەمایە. ئێمە بەم شێوەیە تێگەیشتین. هێشتا ئەنجام و وردەکارییەکانی نازانین، بەڵام بەدواداچوونی بۆ دەکەین. پێمان وایە سەرکەوتووە. بەناوی بەڕێوەبەری بزووتنەوەکەمان پیرۆزباییان لێدەکەین و لە بەشداربووانی چالاکیەکە سڵاو دەکەین. هەروەها هیوای سەرکەوتن بۆ ئەو هاوڕێ و هەڤاڵانەمان دەخوازین کە ئەم چالاکییانە بەرێوە دەبەن و بەردەوامن و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم."