لە خواکورک و ئاڤاشین هێرشی ئاسمانی

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەرێمەکانی خواکورک و ئاڤاشینیان بووردۆمان کردووە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشە ئاسمانیەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"نیوەڕۆی ٤ی نیسان فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک گۆڕەپانی سنینیی هەرێمی خواکورک و ناوچەکانی مامڕەش و وەرخەلەی هەرێمی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بووردۆمان کردووە. هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە."

ف.ق