لە وان ٢٠ زیندانی کران

ڕۆژنامەنووسان بیلال بابات و بەهجەت بایهان کە ٢ ڕۆژە دەستبەسەرن، بە مەرجی چاودێری یاسایی ئازادکران، ٢٠ هاوڵاتی دەستبەسەرکراویش ڕەوانەی زیندان کران.

قڕکردنی سیاسی

لە ١٥ ی شوبات پۆلیس هەڵیکوتایە سەر شارەوانی وان و دەستیان بەسەر شارەوانییەکەدا گرت. لە هەڵکوتانە سەر شارەوانییەکەدا نزیکەی ١٠٠ کەس کە دژی هەوڵی قەیوم ئێشکگریان گرت، دەستبەسەرکران. هەندێکیان هەمان ڕۆژ ئازادکران و ماوەی دەستبەسەرکردنی ٢٢ کەس درێژکرایەوە. لەنێو ئەو ٢٢ کەسەدا، پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا بیلال بابات و ڕۆژنامەنووس بەهجەت بایهانیش هەبوون. ئەم کەسانەی ئەمڕۆ ڕەوانەی داواکاری گشتی وان کران و داواکاریی گشتی بەبێ وەرگرتنی ئیفادە بە داوای زیندانیکردن هەموویانی ڕەوانەی دادگای سزای سوڵح کرد. دادگا هەریەک لە ڕۆژنامەنووسان بیلال بابات و بەهجەت بایهانی بە مەرجی چاودێری یاسایی ئازادکرد و بڕیاڕی زیندانیکردنی بۆ ٢٠ هاوڵاتییەکەی تر دەرکرد.