شەرمەزارکردن بەردەوامە: ڕێزگرتن لە ئیرادە ملکەچبوونی یاساییە

لە چەندین شار لە بەرانبەر دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی چالاکی کرا و گوتیان: "بانگەواز لە دەسەڵاتداری دەکەین کە دەستبەرداری پێشێکارییە نایاسانە بێت، هەروەها بانگەواز لە ئۆپۆزسیۆن دەکەین لە بەرانبەر ئەم نایاساییانە جددی بێت و بێدەنگ نەمێنێت ".

شەرمەزارکردنی قەیوم

لە چەندین شار لە بەرانبەر دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی وان چالاکی شەرمەزارکردن بەڕێوەچوو.

هێزەکانی ڕەنج و دیموکراسی ئەدەنە لە پارکی ئینۆنو ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی شەرمەزار کرد. ڕاگەیاندراوەکە لە ژێر گەمارۆدانی پۆلیس درا و چەندین کەس بەشداربوون.

دەقی ڕاگەیاندراوە هاوبەشەکە لە لایەن سەرۆکی لقی ئەدەنەی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) پارێزەر یاعقوب ئاتاشەوە خوێندرایەوە. ئاتاش لە بەرانبەر زیندانی کردنی سەرۆکی گشتیی برتەک-سەن محەمەد تورکمان ناڕەزایەتی نیشاندا کە تورکمان بە تۆمەتی 'پێشێل کردنی ئازادی کارکردن' و 'هاندانی تاوانکردن' زیندانی کرا.

ئاتاش ئاماژەی بەوەکرد کە ڕێزگرتن لە ئیرادە ناچارییەکی یاساییە و گوتی: "دەسەلاتداری کە ئەمە سێ قۆناغە بە سەپاندنی قەیومەکان ئیرادەی گەل یانی شاروانییەکان گرتووە، ئەمجارەش لە ڕێگەی دادگا و وەزارەتەوە دەستی بەسەر شارەوانییەکان گرتووە. دواینجار شارەوانی وان دەستیبەسەرداگیرا ئەمەش لە دژی تێگەی دەوڵەتی یاسایی دیموکراتیک و پێشێلکردنی یاسا بنەڕەتییەکانە".

وتیشی: "وەک هێزەکانی ڕەنج و دیموکراسی ئەدەنە دەڵێین کە دەبێت کێشەکانی کۆمەڵگە بە شێوەیەکی ئاشتییانە چارەسەر بکرێن و بانگەواز لە دەسەڵاتداری دەکەین کە دەستبەجێ دەست لەم سەپاندنە دژە دیموکراتیک و نایاساییانە هەڵبگرێت. هەروەها بانگەواز لە ئۆپۆزسیۆن دەکەین لە بەرانبەر ئەم نایاساییانە جدی بێت و بێدەنگ نەمێنێت".

رحا

لە چالاکییەکەدا پانکارت بە نوسینی "نابێت ئیرادەی گەل دەستی بەسەردابگیرێت، ڕێگە بە قەیومەکان نادەین" دانرا و وتەبێژی پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی کەمال یوکسەکایا قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە گەلی وان خاوەندارێتی لە ئیرادەی خۆی دەکات و جەختی کردەوە کە پشتیوانی بەرخۆدانی گەلی وان دەکەن و گوتی: "بەم شێوازانە هیچ ئەنجامێک بە دەست نایەت، هەروەها قەیرانەکانی ئێستا قوڵتر دەکاتەوە. گەل لە بەرانبەر فشار بێدەنگ نابێت. سڵاو لە بەرخۆدانی شکۆمەندی گەلی وان دەکەین".

چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی دروشمی "قەیوم تاڵانە، بەرخۆدان ژیانە" کۆتایی هات.