بە دیمەن

هەپەگە: هاوڕێمان هێڤی شەڕزان شەهید بوو

هەپەگە ڕایگەیاند لە مانگی کانوونی دووەمدا گەریلا هێڤی شەڕزان کۆچەر لە ئەنجامی ڕووداوێکدا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو.

ڕاگەیاندراوی شەهید

ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پارستنی گەل-هەپەگە بەم شێوەیە:

"٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە ئەنجامی ڕووداوێکدا هاوڕێمان هێڤی شەڕزان کۆچەر شەهید بوو. هاوڕێمان هێڤی هەموو هەبوونی خۆی پێشکەشی تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان کرد و  لەسەر ئەم ڕێگەیە بوو خاوەنداری بەشداربوونێکی فیدایانەیی بێ دوودڵی. شەهیدبوونی هاوڕێمان لە دڵەوە ئازادی داین. هاوڕێمان ‌هێڤی لە تەواوی ژیانی خۆییدا بە تەواوەتی بۆ ئامانجی پیرۆز و هەستی جوانی تێکۆشاوە. بەڵێن دەدەین ئامانج و ئاواتەکانی هاوڕێمان پێکبهێنین.

هاوڕێمان هێڤی وەک ئەندامی بنەماڵەیەکی کۆچەر هەموو کاتێک خۆی بە موڵکی چیاکان زانیووە. ئەم چیایانەیی گۆڕییوە بۆ جێگەی ژیانی ئازادی و هەموو کاتێک حەیرانی گەریلا بوو. بۆیە ئەو ڕۆژەی کە هاتە چیاکان بە بێ دوودڵی و بە جۆشێکی مەزنەوە هاتە نێو ژیانی چیاکانەوە. تایبەتمەندییە سروشتی، سادەی و کۆچەرییەکەیی لەگەڵ فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ئاوێزان کرد و لە کەسێتی خۆیدا پێشکەوتنێکی مێژووی بونیاد نا. هاوڕێمان بووە یەک لە ڕوونترین نموونەکانی ژن کە کاتێک تێدەکۆشێت ئازاد دەبێت. ئامانجەکانی هاوڕێمان ئامانجی پێکهێنانی پێوانەکانی ژیانی ئازادی پارتی پەکەکە – پاژک‌مان لە کەسێتی خۆییدا بنوێنێتەوە و ببێتە خاوەنی ژیانێکی ئازاد بەرمەبنایی ئەم ئامانجەی. لەم ڕووەوە بە ڕەنج، هەوڵدان و بەشدرابوونی خۆیەوە بە دڵسۆزانە بووە میلیتانێکی نموونەیی ئاپۆیی. هاوڕێمان بووە خاوەنی بەشداربوونێک کە لە هەرچوار پارچەی کوردستاندا ئازادی گەلەکەمان دەخوازێ و بە پراکتیکی خۆیەوە بە گوێرەی ئەمە جەوهەر و گوتنەکانی یەکانگیرکرد. زنجیری کۆیلەکردنی ژنانی کوردی بچڕاند و لە ئاستی نەتەوەییدا بووە شەڕڤانی ئازادی.

ناسنمانەی هاوڕێی شەهیدمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: هێڤی شەڕزان کۆچەر

ناو و پاشناو: شیلان چەتین‌کایە

شوێنی لە دایک بوون: ئێلح

ناوی دایک – باوک: لەیلا – محمەد خەلیل

کات و شوێنی شەهید بوون: ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا."