بە دیمەن

کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و مەسرور بارزانی کۆتای هات

کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کورستانی فیدراڵ کۆتایی هات، دەم پارتی لە بارەی کۆبوونەوەکەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

شاندی ئیمراڵی

شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی کۆتایی بە کۆبوونەوەکانی خۆی هێنا لە باشووری کوردستان و بڕیارە ئەمڕۆ بگەڕێنەوە بۆ باکووری کوردستان.

لە درێژەی کۆبوونەوەکانییدا لە باشووری کوردستان، شاندی ئیمراڵی بە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی فیدراڵ، مەسرور بارزانی کۆتایی بە کۆبوونەوەکانی هێنا.

پەیوەست بە کۆبوونەوەکە دەم پارتی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە کراوە بەوەی شاندی ئیمراڵی کۆتایی بە کۆبوونەوە و دانوستاندنەکانی خۆی هێنا لە باشووری کوردستان و هاتووە: "ئەمڕۆ لە شاری هەولێر شاندی ئیمراڵی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. کۆبوونەوەکە لە بیانای سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجام درا و ٤٥ خولەکی خایاند. شاندی ئیمراڵی دەربارەی کۆبووەکانیان لەگەڵ بەرێز ئۆجالان زانیارییان هاوبەش کرد و بۆچوون و پێشنیاری مەسرور بارزانییان لەسەر پرۆسەکە وەرگرت.

شاندەکە کۆبوونەوەکانی خۆی تەواو کرد و ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە بۆ تورکیا."