فەرماندەیەکی بوێر و بەهێز؛ فەرماندە عەفرین

ڕێبەر عەفرین لە فەرماندەیەک زیاتر بوو بۆ شەڕڤانان. بەرخۆدانی شەڕڤانان بەردەوامە بە باوەڕداری و شکۆوە، وزەپێدەری شەڕڤانان بوو لە هەموو بارودۆخێکی سەختدا.

چوومە بەرەی شەڕڤانانی قەسەدە لە سیراتەلی کە لە باکووی بەنداوی تشرینە و ئەم ڕۆژانەی دواییە بەرخۆدان لەوێ بەهێزترە. لە کاتی سەردانی بەرە و تونێلەکاندا چاوم کەوت بە فەرماندەیەکەی قەسەدە، ئەویش ڕێبەر عەفرینی بوو.

ڕێبەر بە ئەسڵی خۆی عەفرینییە و لەگەڵ ئەوەی کە پێشتر بریندار بووە گەڕاوەتەوە بەرەی بەرخۆدان. کاتێکی زۆرە لە بەرەی بەرخۆدانی تشرینە. وەک فەرماندە بەشداری چەندین شەڕ و ئۆپراسیۆن بووە.

پێکەوە لە بەرە سەختەکاندا و لەسەر بەرخۆدان قسەمان کرد. ئەوکاتە کەسێتی ڕێبەر عەفرین بە تایبەت پەیوەندی بە هێزی لەگەڵ شەڕڤانان و ڕێبازی سەرکردایەتی دەرکەوت. کاتێک بینیم، دەرفەی ئەوەم بۆڕەخسا لە نزیکەوە بیناسم. لەگەڵ ئەوەی یەکەمجارە یەکمان ناسیوە زوو لە یەکتر تێگەشتین. بێگومان کەسێتی دروست و گەرمی ئەو بوو بە هۆکاری ئەوەی کە زوو نزیکی یەک ببینەوە. بەم تایبەتمەندێتیانەوە لە کاتێکی کەمدا ناسرا و خۆشویسترا.

ڕێبەر عەفرین بە هێزی مۆڕاڵی دەبێت بە سەرچاوەیەکی مەزن بۆ شەڕڤانانی. وەک فەرماندارێک هەمووکات چاوی لە دۆخی شەڕڤانان بوو، پشتگیرییان دەکات. هەمیشە هەوڵی دەدا بە ڕووخۆشی مۆڕاڵ بە ببەخشێت. بە تایبەتی لە کاتە زۆر سەختەکانی شەڕدا بە قسەکانی و بەرخۆدەری شەڕڤانان بە هێزتر دەکات.

'خۆباوەڕییان هەر بەشی چەند گولـلەیەک بوو'

لە کاتی گفتوگۆدا باسی بەسەرهاتێکی کاتی بەرخۆدانەکان کرد و بەم شێوەیە بۆی گێڕاینەوە: "لە بەرەکە بووین. هەندێک لە شەڕڤانانیش لە تونێلەکەدا بوون. هەڤاڵان گوتیان چەتە کەوتە پێگەی هێرش کردنەوە. بۆ ئەوەی بتوانم جێی چەتە ببینم و دۆخەکە تێبگەم شوێنی خۆم گۆڕی. کاتێک چەتەم بینی گوتم؛ 'ئایا چەند چەتە بۆ ئێمە هاتووە'. ژمارەی ئەوان دە هێندە لە ئێمە زیاتر بوو. لایەنی کەم ٤ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش هەبوو. لە ئاسماندا دەنگی فرۆکەی چاودێری و جەنگی دەهات. پێش ئەوەی نزیک ببنەوە دەستمان بە هێرشکرد. گولـلەکانی سەرەتامان لە چەندێک لەوانی پێکا و کوشتن و برینداربوونی لێکەوتەوە. شەڕەکە درێژی نەکێشا، بەڵام ئەمە سەرنج ڕاکێش بوو. ژمارەی ئەوان لە ئێمە زیاتر بوو، هەم لە ئاسمان هەم لە زەمینەوە پڕچەک بوون و جۆرەها کەرەستەی جەنگی و هێرشیان هەبوو، بەڵام دوای ئەوەی کە چەند گولـلەیەکەمان تەقاند، کشانەوە. کاتێک هاتن باوەڕییان بە خۆیان بوو، بەڵام کاتێک ڕایانکرد بەو شێوە نەبوون. هەریەکێکیان لە شوێنێکەوە ڕایانکرد".