شاندی دەم پارتی و دەبەپە سەردانی ئاژانسی ڕۆژنیوزیان کرد
شاندی دەم پارتی و دەبەپە سەردانی ئاژانسی ڕۆژنیوزییان کرد لە سلێمانی و ڕۆژنامەوان عەزیز کۆیلوئۆغلوییان یاد کردەوە.
شاندی دەم پارتی و دەبەپە سەردانی ئاژانسی ڕۆژنیوزییان کرد لە سلێمانی و ڕۆژنامەوان عەزیز کۆیلوئۆغلوییان یاد کردەوە.
شاندەکەی باکووری کوردستان کە بە مەبەستی سەرەخۆشی سەردانی ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز لە ناوەندی سەرەکی لە شاری سلێمانی کرد پیکهاتبوون لە هەریەک "کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، هاو وتەبێژی کۆمسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی دەم پارتی، بەردان ئۆزتورک و پەرلەمانتاری دەم پارتی گولجان کاچماڵس."
لە سەردانیەکەدا یادی رۆژنامەوانی ڕاگەیاندنی ئازاد عەزیز کۆیلوئۆغلویان کردەوە. لەسەر ناوی شاندەکە کەسکین بایندر، سەرەخۆشی لە خەباتکارانی ڕاگەیاندنی ئازاد لە باشوور و هەموو پارچەکانی دیکەی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، دڵنیاین کە ڕاگەیاندنی ئازاد شەهیدبوونی ڕێهەڤاڵانی دەکات بە پرەنسیپی کارەکانی و باشتر ڕاستییەکان دەگەیەنێت.
هەروەها جەختی لە ڕۆڵ و گرنگی خەباتی ڕاگەیاندنی ئازاد لە هەموو کاتە سەختەکاندا کردوە لە هەوڵەکانی بۆ خستنەڕووی ڕاستییەکان و پرسە نەتەوایەتییەکان.