پارێزەر بیوتێر سەرنجی خستەسەر بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا (DMME) لەسەر بەکارهێنانی یاسایی نێونەتەوەیی عێراق و گوتی: "ڕەنگە ئەم پرۆسەیە چەندین ساڵ بەردەوام ببێت، هەڵبەتە باس لە دۆخێکی نائاسایی و لەناکاو دەکەین."
هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و باشووری کوردستان بەردەوامە. لە ماوەی شەش مانگی کۆتاییدا شەش ڕۆژنامەوانی کورد لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکەوە شەهید کراون. لەگەڵ ئەمەشدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر کەسانی مەدەنی بەردەوامە چ لە باشووری کوردستان و چ لەسەر کەسانی ئێشکگری بەرخۆدانی بەنداوی تشرین و بە هێرشی ئاسمانی چەندان سڤیل بوون بە قوربانی.
پارێزە جۆرجیو هینڕی بیوتێر دەربارەی ئەو کۆمەڵکوژیانەی کە دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامی دەدات بۆ ئاژانسمان قسەیکرد.
بیوتێر گێڕایەوە کە بۆ لێکۆڵینەوە لەو هێرشانە خۆی سەردانی شەنگالی کردووە و بەچاوی خۆی مەترسی و هێرشەکانی بیینەوە، ئاماژەی بەوەشدا ئەو هێرشانە چ دۆخێکی مەترسیدار و هەرەشە ئامێز لەسەر ژیانی ئاسایی ڕۆژانەی لێکەوتووەتەوە و ئەمەی گوت: "بەڕاستی زۆر زەحمەت بوو مرۆڤ باوەڕ بەوە بهێنێت کە مەدەنی بە شێوەیەکی بێ دادگایی بکوژرێن، بەڵام ئەوەی من لەوێ بینیم دۆخێکی ترسناک بوو. تەنانەت ئەو ڕۆژنامەوانانەی ئاشنای شەنگال و کەسانی نیشتەجێی شارەکەش نەیاندەزانی چی ڕوودەدات لە ماڵەکەیاندا."
'لە بۆردوومانی سەر کتێبخانەدا منداڵێک شەهید کەوت'
بیوتێر باسی لەوەکرد گەلی ئێزدی هەوڵدەدەن لە هەرێمەکەی خۆیاندا ژیانێکی ئاسای بونیاد بنێت، گێرایەوە سەردانی کتێبخانەی شەنگالی کردووە کە ناوەندێکی کولتووریە، بەڵام دوای ماوەیەکی کەم لە گەڕانەوەی فڕۆکەی بیفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک هێرشی سەر کتێبخانەیەکان کردووە و لەو هێرشەدا منداڵێک شەهید بووە.
بیوتێر ئاشکرای کرد دوای گەڕانەوەی بۆ برۆکسل، لەسەر بابەتەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕێکخستووە و گوتی: "بەڵام دانی پێدادەنێم لە دوای ئەوەشەوە هەموو شتێک کۆتایی هات. بۆئەوەی شتێک بکەم هیچ داواکارییەکم لێ نەکرا. ڕۆژنامەوانان کە دەچنە هەرێمەکە بە توندترین شێوە سنورداش دەکرێتەوە یانیش ڕاستەخۆ دەکرێنە ئامانج. بیستم کە ڕۆژنامەوانێکی بەلجیکی کوژرا. ٥-٦ ڕۆژنامەوان لە باکووری عێراق؛ لە مەخموور و شەنگال کە لە لێکۆڵینەوە و ڕووماڵی ڕووداوەکان دەکەن هەموو کوژراون؛ دەزگا نێونەتەوەییەکان بۆ تۆمارکردنی ئەم تاوانان و دۆخە ڕاپۆرتێکیشییان نەویستووە!."
'دەبێت لە ئاستی نێونەتەوەییەدا گفتوگۆ لەسەر درۆنی بکوژ بکرێت'
بیوتێر ئاشکرای کرد ئەو درۆنانەی بە ئامانجی چاودێری دەنێرنە هەرێمەکە هەموو گۆردراون بۆ درۆنی بکوژ و هێرش دەکەن، جەختی لەوەکردوە بەڕاسی لە سەدەی ٢١دا تیرۆرکردن و کۆمەڵکوژی مەدەنی لە جێگەیەکی بە سەدان کیلۆمەتر دوور لە دەوڵەتێک، جێگەی قبوڵ کردن نییە. بیوتێر باسی لەوەکرد ئەو لە دژی بەکارهێنانی درۆن نییە کاتێک بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی بەکاردەهێندرێت، بەڵام لە کاتێککدا لەبری ئەمە بۆ کوشتنی مەدەنی مەدەنی بەکاردەهێندرێت دەبێت دژی بوەسترێتەوە و گوتی: "دەبێت لە ئاستی نێونەتەوەییدا گفتوگۆی ئەو تاوان و کوشتنکارییە بکرێت کە لە ڕێگەی درۆنی کوژەرەوە ئەنجام دەدرێت."
'لە چێشتخانەی ماڵەکانی خۆیاندا دەکوژرێن'
بیوتێر هۆشاداری ئەوەی دا ئەو ڕووداوانەی لە شەنگال ڕوودەدەن دەکرێت ببێتە مۆدێلێک کە دەوڵەتانی هێرشبەر بەکاری بهێنن و گوتی: "درۆنی بکوژ هێرش دەکات و لە ماڵەکانی خۆییاندا دەیانکوژێت. ئیدی هیچ پێویستییەک بە گرتووخانە، دادوەر و یانیش دادگاکان نامێنێت. تەنها ئامانج دەگیرێت و لە ماڵەکەی خۆیاندا دەکوژرێن.". بیوتێر ئاشکرای کرد پرسەکە تەنها پەیوەست نییە بەوەی تەنها لە ناو خاکی تورکیادا ڕوودەدات، بەڵکو لە نێو خاکی عێراقدا بەلانی کەمەوە ١٠ بنکەی درۆنی دەوڵەتی تورک هەیە، کە بۆ ئامانجی کوشتن و داگیرکاری بەکاردەهێندرێت.
'دۆخی لەناکاو'
پارێزە بیوتێر لە بەردەمییدا گوتی: "خواستمان بوو لەسەر بابەتەکە لێکوڵینەوەکانمان بەردەوام بکەین، بەڵام ئەوانەی لەسەر تاوانکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوام بوون هەموو دەکوژرێن. ئێستا لێرەوە بە ئازارێکی ویژدانییەوە دەپرسم کە ئێمە دەتوانین چی بکەین". بیوتێر ئاماژەی بەوەدا لەبەرئەوەی هەرێمەکە لەژێر مەترسییدایە ناتوانێت جارێکی دیکە بچێتەوە بۆ هەرێمەکە. بیوتێر سەرنجی خستەسەر بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا بۆ بەکارهێنانی ڕێگەی یاسایی ناوخۆیی لە عێراق و گوتی: "دەکرێت ئەم دۆخە ساڵانێکی زۆر بەردەوام بێت. هەڵبەتە ئێمە باسی دۆخێکی لەناکاوی بەپەلە دەکەین."
'هێرشەکان ناخرێنە بەرباس و نابینرێن'
بیوتێر ئاماژەی بە گوزارشتی "تیرۆر"ی دەوڵەتی تورک کرد و باسی لەوەکرد ئێزدییەکان تاوەکو ئێستا هیچ هێرشێکی تیرۆرکارییان ئەنجام نەداوە، بە پێچەوانەوە لە دژی داعش شەڕی مانەوە و پارێزگارییان کرد، جەختی کردەوە لەوەی پروپاگەندەکانی دەربرین و پاساوبەکارهێنانی "تیرۆر"ی دەوڵەتی تورک کە بەو پاساوەوە هێرشەکانی دەکات، بێ بنەمایە و دوورن لە ڕاستییەوە.
بیوتێر دەسنیشانیکرد دەوڵەتی تورک بە سیستەماتیکانە سیاسەتەکانی لەنابردن بەڕێوەدەبات و گوتی: "نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشە درۆنییەکانی دەوڵەتی تورک لە ناو خاکی وڵاتانی دیکەدا بە نابینێت!."