وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕوبیۆ، گوتی: "ئەمریکا ئەو تیرۆریستە توندڕەوانە شەرمەزار دەکات کە لە ڕۆژئاوای سوریا خەڵکی سڤیل دەکوژن".
ڕوبیۆ گوتی: "ئەمریکا پشتیوانی کۆمەڵگەی مەسیحی و دورزی وعەلەوی و کورد و کەمەنەتەوەکانی سوریا دەکات و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیان دەکات".
هەروەها گوتی: "پێویستە دەسەڵاتی کاتی سوریاش، لێپرسینەوە لە بەرپرسیاری ئەم کۆمەڵکوژییانە بکات".
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند لە پێنجشەممەوە لە لازقیە و تەرتوس لانی کەم ٧٤٥ هاوڵاتی سڤیل کوژراون، چاوەڕێ دەکرێت ژمارە ڕاستەقینەکە زیاتر بێت.