کۆمیتەی ئامادەکاری ئاھەنگی نەورۆزی بناری قەندیل لەبارەی ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵەوە، بانگەوازی بەشداربوونی لە هەموو گەلی کورد و گەلانی هەرێمە کرد.
بانگەوازیەکەی کۆمیتەی ئامادەکاری ئاھەنگی نەورۆز، لەلایەن ئاواز ئیسماعل ئەندامی کۆمیتەکەوە خوێندرایەوە و ڕایگەیاند، وەرن پێکەوە بە جۆشی نەورۆزی قەندیل خاوەندارێتی لە پەیامە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ بکەین، جەژنی نەورۆزی ٢٧٢٥ـی کوردی لەگەڵ کورد و گەڵانی زاگرۆس پیرۆزبکەین.
وتیشی: ئەمساڵیش وەکو هەر ساڵێکی دیکە نەورۆزی ٢١ـی ئاداری ٢٠٢٥ کاتژمێر ١٢ لە قەندیلی قەڵای بەرخۆدان لە گۆڕەپانی نەورزۆ بە جۆشێکی مەزن و جیاواز پیرۆزدەکەین، بانگ لە گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە دەکەین و دەڵێین، ئێمە بۆ پێشوازی لە ئێوەی ئازادیخواز ئامادەین، وەرن نەورۆز لە قەندیلی سەربەز قەندیلی لانەکە و وارگەی شۆڕشی ئازاد بیرۆزبکەین.
هەروەها لە بەردەوامیدا ڕایگەیاند، گەلی وڵاتپارێز، هەروەک دەزانن کوردستان هەمیشە گۆڕەپانی شەڕ و ناوەندی یەکلاکردنەوەت هەموو ململانێ جیهانی و هەرێمەییەکان بووە، بەردەوام هێرش و تاڵان لەسەر گەلی کورد بە ڕێوە چووە، بەتایبەت دوو سەت ساڵی دوای هێرشەکان چڕتر و دژوارتر بوون، لە بەرمبەر نکوڵی و ئینکارکردن لە ناسنامەی گەلی کورد، گەلەکەمام لە مێژوودا چەندین ڕاپەڕین و سەرهەڵدانی کردوە، لە دژی تەسلیمەیەت بە درووشمی ( بەرخۆدان ژیانە) پارێزگاری لە هەبوونی کتوری و نەتەوەی خۆی کردوە و گەلەکەمان لەسەر خاکی خۆی بە چەندین جینۆساید و تراژیدیادا تێپەڕیوە، بەڵام هەمیشە بەهێزبووە و خاوەنی ناسنامەی خۆی بووە.
هەروەها باسی لەوەشکرد، لە ئێستاشدا گەلی کورد لە هەستیارترین خاڵی مێژوویدا دەژی و لە هەموو کات زیاتر لە ئازادی نزیک دەبێتەوە، لە دوای شەڕێکی بێئامان دەوڵەتی تورک بە ناچاری لەگەڵ رێبەر ئاپۆ کەوتووەتە دانوستان، بەگوێرەی ئەو هەلومەرجەی ڕیێەر ئاپۆ قۆناغ و هەنگاوێکی نوێی دەستپێکرد و لە ٢٧ـی شوبات بانگەوازی ئاشتی کۆمەڵگەی دیموکراتی ڕاگەیاند، کە لە پێناو ئازادی و جێبەجێکردنی دادپەری و پێکەو ژیانە.
ئاواز لە بەردەوامیدا ئاماژەی بەوەکرد، بۆیە لێرەوە لە قەندیلی بەرخۆدان و ئازادییەوە بانگەوازی، بانگەوازی لە تەواوی گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان، سەرجەم لایەنە سیاسیەکان، جین و توێژەکانی کۆمەڵگا، پێکهاتە، ئاین و ئاینزاکانی کۆمەڵگای ڕەنگینی کوردستان دەکەین، وەرن پێکەوە جەژنی نەورحزی هێمایڤئاشتت و پێکەوە ژیان لە قەندیلی قەڵای خۆڕاگری و ئازادی پیرۆزبکەین.
هەروەها وتیشی: نەورۆز سەرکەوتنی ڕوناکییە بەسەر تاریکیدا، وەرن با لەم ڕۆژەدا پێکەوە لە کەشێکی پڕ لە ئازادیدا و بە هەستێکی قوڵی نەتەوەییەوە پێشوازی لە پەیامە شکۆدارەکەت ڕێبەر ئاپۆ بکەین و دەستکەوتێکی تر بخەینە سەر خەرمانی نەورۆز، وەرن وەکو وەفایەک ئەم نەورۆزە بکەین بە دیارییەک بۆ ئەو ڕێبەرە مەزنەی کە هەموو ژیانی خۆی خستۆتە خزمەتی گەل و مرۆڤایەتییەوە، با ئیتر پێکەوە بڵێن کات کاتی دیموکراتیە و کۆتای فاشیزم و داگیرکارییە.
لە کۆتایشدا ڕایگەیاند، قەندیل بە گەل و سرووشتە ڕەنگینەکەی ڕۆژانی ٢٠ و ٢١ـی ئادار بە ئاهەنگ و گۆرانی و هەڵپەڕکێی کوردی لە پێشوازیتاندا دەبێت، ئێوارەی ٢٠ـی ئادار ئاگر دەکرێتەوە و شەوە ئاهەنگ بەڕێوە دەچێت، ڕۆژی ٢١ـی ئادار بە ئاهەنگ و گۆرانی و هەڵپەڕکێی کوردەواری و بە بەشداری چەندین هوونەرمەندی ناودار و گروپی هوونەری ئاهەنگی فیناڵ لە گۆڕەپانی نەورۆز لە بناری قەندیل دەست پێ دەکات.