گەریلای یەژا ستار جیهان هیڤرۆن و هەڤاڵانی لە شەنگال یادیان کرانەوە
گەریلای یەژا ستار جیهان هیڤرۆن و هەڤاڵانی کە لە حەفتانین شەهید بوون لە شەنگال یادیان کرایەوە.
گەریلای یەژا ستار جیهان هیڤرۆن و هەڤاڵانی کە لە حەفتانین شەهید بوون لە شەنگال یادیان کرایەوە.
گەریلای یەژا ستار لیندا خەیری حەچی (جیهان هیڤرۆن) و هەڤاڵانی کە لە حەفتانین شەهید بوون لە کۆمەڵگەی خانەسۆر بە مەراسیمێکی جەماوەری یادیان کرایەوە. بنەماڵەی شەهیدان، شەڕڤانانی یەبەشە-یەژەشە، دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال، تاژێ، و بنەماڵەی گەریلا جیهان هیڤرۆن لە مەراسیمەکەدا بەشدار بوون.
سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدان دەستی پێکرد و دواتر دایکانی شەهیدان مۆمیان داگیرساند. لە مەراسیمەکەدا پەیامی هەپەگە بۆ بنەماڵەی شەهید و بەیاننامە سەبارەت بە شەهیدان خوێندرایەوە. شەمێ ڕەمۆ بەناوی جەماوەرەوە و تاژێ و قسەیان کرد.
سۆزدار شەنگالی بە ناوی یەژەشەوە قسەی کرد و یادی شەهید جیهان هیڤرۆنی بەرز راگرت و وتی: "هەڤاڵ جیهان لە تەمەنێکی بچووکدا بەرپرسیارێتی گەورەی لە ئەستۆ گرت. لە ساڵی ٢٠١٧دا ڕۆڵی پێشەنگایەتی وەرگرت و بەرەو چیاکانی کوردستان بەڕێکەوت و کەوتە شوێن ڕێبازی بێریڤان و ئارینەکان و بوو بە پێشەنگی گەنجانی ئێزدی."
دواتر، بە ناوی تاژێ، دایە شەمۆ ڕەمۆ قسەی کرد و وتی: "کەسانێک دەڵێن کچانی ئێزدی ناتوانن ببنە شەڕڤان، ئێمە نموونەی وەک زەریفە ئۆسۆمان هەیە. ئێستا لە سایەی ئەم کچ و کوڕە ئێزدیانەدا هێزی پاراستنی خۆمان و کۆمەڵگاکەمان هەیە. ئەمڕۆ بەسایەی ئەم کچانەوە دەتوانین لە هەموو شوێنێک داوای مافەکانمان بکەین."
هەروەها خوشکی شەهید لیندا، لینزا خەیری، بەناوی بنەماڵەکەوە قسەی کرد و وتی: "خوشکەکەم کەسێکی بەهێز بوو، ئیرادەی بەرز بوو. ئازا بوو و دڵێکی گەورەی هەبوو توانای خۆی فیدا کرد، نەک تەنها بۆ شەنگال، بەڵکوو بۆ هەموو مرۆڤایەتی خۆی فیدا کرد. کاتێک دەوڵەتی فاشیستی تورک هێرشی کردە سەریان، ئەو لە گەڵ هەڤاڵانی بەرەنگاری بوونەوە و خۆیان تەسلیم نەکرد ئێمە شانازی پێوە دەکەین."
پاشان مەراسیمەکە بە نمایشکردنی کورتە فیلمێک لەسەر شەهید جیهان هیڤرۆن و وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.