قڕکردنی سیاسی: ٤٠٠ کەس دەستبەسەرکران، ئەشکەنجە و زیندانی کردن لە ئارادایە

لە وان لە چالاکی دژی کودەتایی قەیوم نزیکەی ٤٠٠ کەس دەستبەسەرکران کە ٥٥ی منداڵە.

بە پێی زانیارییەکان لە پاراستنی مافەکانی منداڵ و ڕێکخراوە یاساییەکانەوە گەشتووە؛ پرۆسەی یاسایی ٣٥٠ کەس لە ژێر چاودێری دادوەری بەردەوامە و ٢٤ کەس زیندانی کرا. نزیکەی ٥٠ کەس لە دوای ئیفادە لە ئاسایش ئازاد کران. ئاماژە بەوەکرا کە لە ٥٥ منداڵی دەستبەسەرکراو ١٦ منداڵ و ٩٠ هاووڵاتی دیکەش لە کاتی دەستبەسەرکردنیان ڕووبەڕووی ئەشکەنجەدان بوونەتەوە.

زانراوە، سەر، دەست و شانی هاووڵاتیان شکێندراوە و شوێنی لێدانی سەخت بەسەر جەستەی هاووڵاتیانەوە هەیە. زانرا کە ٢ لە هاووڵاتییە ئازادکراوەکان بەهۆی ئەشکەنجەدانەوە باش نابینن و کێشەی بینییان بۆ درووستبووە.