دەوڵەتی تورک سنووری چەمچەماڵی بۆردوومان کرد
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، گوندی چنارتووی لە سنووری ئاغجەلەر بۆردومان کرد.
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، گوندی چنارتووی لە سنووری ئاغجەلەر بۆردومان کرد.
بە پێی ڕاگەیەندراوی ئاژانسی ڕۆژ نیوز، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، گوندی چنارتووی لە سنووری ئاغجەلەر بۆردومان کرد. بەڕێوبەری شارەدێی ئاغجەلەرلەو بارەوە ڕایگەیاند، هێزەکانی پۆلیس چوونەتە نزیک شوێنی بۆردومانەکە بەڵام بەهۆی ئەوەی هێشتا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێتەوە، نەیانتوانیوە بچنە شوێنی بۆردوومانەکە.
جێی ئاماژەیە هەتا ئێستا وردەکارییەکانی هێرشەکە نەزانراوە.