هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهیدبوونی ئەندامێکی ڕاگەیاند
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند کە ئەندامێکیان بە ناوی خالد عومەری لە منبج شەهید بووە.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند کە ئەندامێکیان بە ناوی خالد عومەری لە منبج شەهید بووە.
فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەربارەی شەهیدبوونی ئەندامێکی بە ناوی خالد ئەل عومەری، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە شەهید بوونی ئەندامەکەیانی کردووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە خالد ئەل عومەری لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی خۆییدا لە شاری منبج، لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی شەهید بوو و دەڵێت: "شەهید خالد لە بەرانبەر دووژمن بە فیداکارییەوە بۆ پاراستنی خاکەی و شکۆی گەلەکەی گیانی خۆی فیدا کرد."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "بەڵێن دەدەین بە شەهید خالد و تەواوی شەهیدە قارەمانەکان کە فیداکارییەکانیان بۆ ئێمە وەک ڕووناکییەک بمێنێتەوە. بەم ڕوناکییە لە تێکۆشانمان بەردەوامین. یادەوەری شەهید لە دڵمان و دڵی نەوەی داهاتوو بە زیندوی دەمێنێت. شوێنکەوتەی ئامانجەکەی دەبین".
ناسنامەی شەهید بەم جۆرەیە:
ناو و پاشناو: خالد ئەل عومەری
ناوی دایک و باوک: یازی-ساڵەح
شوێنی لە دایکبوون: ١/١/١٩٩٨
کاتی بەشداربوون: ٢٠١٨
کاتی شەهیدبوون: ٨/١٢/٢٠٢٤