کۆبوونەوەی نێوان شاندی ئیمراڵی و یەنەکە کۆتای هات
کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی لەگەڵ سەرۆکی یەنەکە بافڵ تاڵەبانی و جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی کۆتای هات.
کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی لەگەڵ سەرۆکی یەنەکە بافڵ تاڵەبانی و جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی کۆتای هات.
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی بۆ قسەکردن و بۆچوون وەرگرتن لەسەر پرۆسە چارەسەرییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، لە دەباشان لەگەڵ سەرۆکی یەنەکە بافڵ تاڵەبانی و جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانیدا کۆبوونەوەیان دەست پێکرد.
کۆبوونەوەکە دوای یەک کاتژمێر و ١٥ خولەک بە کۆتا هات.
بەردەوامی سەردانییەکانی شاندەکە
شاندەکە لە دوای کۆبوونەوەی دەباشان، لەگەڵ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەنەکە کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بە هەمان مەبەست ڕاوبۆچوون وەردەگیرێت.
بڕیارە دوای کۆبوونەوەی شاندەکە لەگەڵ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، شاندەکە بە یاوەرەی بەرپرسانی یەنەکە سەردانی مەزارگەی جەلال تاڵەبانی بکەن و کۆتایی بە کۆبوونەوەکانیان لە باشووری کوردستان بهێنن و بگەڕێنەوە بۆ باکووری کوردستان.