کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و یەنەکە دەستیپێکرد
کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی لەگەڵ سەرۆکی یەنەکە بافڵ تاڵەبانی و جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی دەستیپێکرد.
کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی لەگەڵ سەرۆکی یەنەکە بافڵ تاڵەبانی و جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی دەستیپێکرد.
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەکانیان لە شاری هەولێر، دوێنێ گەیشتنە شاری سلێمانی.
شاندەکە لە ئێستادا لە دەباشان لە کۆبوونەوەدایە لەگەڵ سەرۆکی یەنەکە بافڵ تاڵەبانی و جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی.
لە کۆبوونەوەکەدا پرس و ڕوانگە لەسەر ئەو پرۆسە چارەسەرییە دەکرێت، کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسی کورد دەستی پێکردووە.